کۆکردنەوەی پارە لە ئێوە و خەرجکردنی لە ئێمە!
دوای ئەوەی یوتیوبەری ناسراو بە «ئەبو فولــلە» لە هەڵمەتێکی یازدە ڕۆژیدا، توانی 11 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بۆ گەرمکردنی ماڵی 110 هەزار خێزانی ئاوارەی سووری، لەژێر ناوی «با زستانەکەیان گەرمتر بکەین».
ئەرکی گەیاندنی هاوکارییەکە درا بە کۆمسیۆنی پەنابەران کە سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
ئەوەی سەیر بوو لەم نێوانەدا، ئەوە بوو کۆمسیۆنی پەنابەران لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە نیوەی پارەکە واتە 5.5 ملیۆن دۆلار «تایبەت دەکرێت بۆ پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمسیۆن بۆ گەیشتن بە خێزانە ئاوارەکان»
واتە نیوەی پارەکە بۆ ڕێکخراوەکە سەرف دەکرێت بۆ گەشتن بە ئاوارەکان، ئەمەش بووە گاڵتەجاڕی لای زۆرێک لە خەڵکی کە ئەو ئاوارانە لە ‹مەریخ› نین تا ئەو هەموو پارەیە پێویست بێ بۆ گەشتن پێیان!
ئەوەی دەردەکەوێت لەم ڕووداوە، ناڕوونی و بەلاڕێدا بڕدنی ئەو هاوکارییانەیە کە لەڕێی ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دابەش دەکرێت کە زۆرجار بەهۆکاری سەیر و نامۆ، تەنانەت نیوەی بڕی هاوکارییەکانیش ناگات بە لێقەوماوان!
#ئاستانە_Astana
سەرچاوە:
https://twitter.com/UNHCR_Arabic/status/1484179218078396432?t=vrlLRwOjNeWU2xbwq1l7RA&s=19

کۆکردنەوەی پارە لە ئێوە و خەرجکردنی لە ئێمە!
کۆکردنەوەی پارە لە ئێوە و خەرجکردنی لە ئێمە!
نووسەر
ئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٣٩٣ بینینەکان ٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢



