سوپاس بۆ پەروەردگار لەسەر نیعمەتی قوربانی

سوپاس بۆ پەروەردگار لەسەر نیعمەتی قوربانی

سوپاس بۆ پەروەردگار لەسەر نیعمەتی قوربانی

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٤٤٩ بینینەکان ١٢ تەمموز ٢٠٢٢

سوپاس بۆ پەروەردگار لەسەر نیعمەتی قوربانی

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٧ کراوە، خەڵکی عێراق کەمترین ڕێژەی بەکاربردنی گۆشتی هەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەڕەبی، بەشێوەیەک کە ناوەندی تەنیا ١٦.٠٦ کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک، لەناو وڵاتانی ناو توێژینەوەکە کە ١٥ وڵاتی عەڕەبین، تەنیا «جیبوتی»  وەک وڵاتێکی هەژارنشین دوای عێراق دێت لە کەمترین ڕێژەی بەکاربردنی گۆشتدا.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازییەکی زۆری ئاستی بژێوی لە عێراقدا و زۆری ڕێژەی هەژاری، لەکاتێکدا زۆرینەی وڵاتانی دیکەی کەنداو جگە لە یەمەن ٤٣ بۆ ٦٧ کیلۆگرام ساڵانە بەکار دەبەن، وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئوسترالیا زیاتر لە ١٠٠ کیلۆگرام بەر هەر تاکێک دەکەوێت. 

لێرەدا ڕۆڵی گرنگی جەژنی قوربان و قوربانیکردن دەبینین کە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵانی هەژاریش وەک ئەوانی دیکە، لایەنی کەم ساڵی جارێکیش بێت بتوانن خواردنێک بە دڵی خۆیان بخۆن، بۆیە دەڵێین سوپاس بۆ تۆ پەروەردگار لەسەر نیعمەتی قوربانیکردن.

#ئاستانە_Astana

 
وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئابووری

هەموویان ببینە