مامۆستاکەی خولی دەروازەی فەلسەفە بناسە!

مامۆستاکەی خولی دەروازەی فەلسەفە بناسە!

مامۆستاکەی خولی دەروازەی فەلسەفە بناسە!

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٦٨٤ بینینەکان ١٤ ئاب ٢٠٢٢

مامۆستا ئەحمەدی ڕازی

مامۆستاکەی خولی دەروازەی فەلسەفە بناسە!

مامۆستا ئەحمەدی مەلا ڕازی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ـە. لە سەرەتای منداڵیدا لەبەردەستی باوکی دەستی بە وانەکانی حوجرە کردووە، دواتر لەلای چەندین مامۆستای تر لە حوجرەدا ماوەتەوە و تەواوی وانەکانی حوجرەی بە لەبەر خوێندووە. تا لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە لەلایەن مامۆستا شێخ محەممەدی بەرزنجییەوە. لە هەمان ساڵدا خەتیبی مزگەوتی شەدەڵە و پاشان مزگەوتی ڕەحمان بووە لە سلێمانی.

پاشان بۆ خوێندن ڕووی لە شاری مەدینەی پیرۆز کردووە، هەر لەوێش بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی فەرموودە بە پلەی نایاب وەرگرتووە.

دواتر بڕوانامەی ماستەری لە بەشی ڕۆشنبیری و بانگەوازی ئیسلامی بە پلەی نایاب لە هەمان زانکۆدا بەدەست هێناوە. لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە هەمان بەش، تێزی دکتۆراکەشی دەربارەی: (الدراسات الٳستشراقیە)ـە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتزانییە.

بڕوانامەی (قراءة الحفص و شعبة و ابن کثیر و أبو جعفر) لەگەڵ دەیان ئیجازاتی کتێبە موسنەدەکانی وەک بوخاری موسلیم و هەر چوار سوننەکە و چەند کتێبێکی تر بە ئیجازەی (خاصة من معین لمعین فی معین) لەلایەن گەورە موسنیدانی هیند و خلیج ئەسیوبیا و مۆریتانیا وەرگرتووە، زۆربەیانی لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا بە لەبەر تەواو کردووە.

نووسەری کتێبەکانی:

ـ سەرابی ئیلحاد

ـ ئیسلام و ڕۆژئاوا، پیلانە گەورەکە

ـ لەگەڵ پێنج کتێبی چابنەکراو بە زمانی کوردی و عەرەبی.

ـ خاوەنی چەندین نووسینی زانستی و وتاری فەلسەفییە.

وانە هزرییەکان پێکهاتوون لە:

1- وەڵامدانەوەی مولحیدان / دە تراک

2- ماسۆنییەت چییە؟ / چوار تراک

3- ڕۆڵی میدیا و ئیعلام لە شێواندنی وێنەی ئیسلام / دوو تراک

4- ئافرەت و مافەکانی لەلای ئیسلام و نەیارانی / دوو تراک.

5- وەڵامێک لەسەر شوبهە و گومانی کۆیلە و کەنیزەک لەنێو ئیسلامدا / یەک تراک

6- مارکسیزم / سێ تراک

7- نووسین بەلاتینی لەنێوان چەپۆکی ئیمپریالیستەکان و نەزۆکی کورد و نیشتیمان ویستەکان / یەک تراک

8- ئیمپریالیستناسی / سێ تراک.

9- مێژووی فەلسەفەی یۆنانی / نۆ تراک.

10- سیکۆلارزمناسی / چوار تراک.

11- یەزیدییەکان کێن؟ / چوار تراک.

‎لەگەڵ دەیان وتاری جیاواز لەسەر بێردۆزە جیاوازکانی وەک: داروین، سیگمۆند فڕۆید، دیکارت و فەلسەفە ماتڕیالیزمییەکان و یۆنانییەکان.

شیکردنەوەی وانە زانستییەکان:

1- پەڕتووکی نظم الورقات / پازدە تراک

2- پەڕتووکی الجزریة/ حەڤدە تراک

3- پەڕتووکی الرحبیة/ هەژدە تراک

4- پەڕتووکی ألفیة العراقی/ هەشت تراک

5- پەڕتووکی مائة المعانی/ شازدە تراک.

6- پەڕتووکی شذور الذهب / ٣٥ تراک.

7- پەڕتووکی ٳظهار / هەشتا تراک.

لەگەڵ شیکردنەوەی کتێبی (منهاج الطالبین، ألفیة ابن مالک، جواهر البلاغة، مغنی الطالب ...)

هەروەها چەندین محازەرە و سیمیناری تر بە زمانی عەرەبی.

بۆ بەژداربوونی جۆینی ئەم چەناڵە بکەن:

https://t.me/darwazifalsafa

‎#ئاستانە_Astana

‎#دەروازەی_فەلسەفە

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە