تاکگەرایی، حەڵوایەکی کرۆک تاڵ

تاکگەرایی، حەڵوایەکی کرۆک تاڵ


لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە و ژیانی تازە، سیمای سەرەکی شێوازی ژیان بەتایبەت لە وڵاتانی بەناو پێشکەوتوو؛ سیمایەکی تاکگەرایانەیە کە تیایدا ڕۆڵی خێزان و کۆمەڵگە بە نزیکەیی سفر کراوەتەوە و، تاک و خواستەکانی تاک سەنتەرن.


هەرچەند لەوەیە ئەمە بژاردەیەکی باش دەربکەوێت، بەڵام لەڕاستیدا باجێکی قورسی لە دواوەیە، سیستەمی جیهانیی ئازادی پێداویت دوور لە هەر کۆتێکی خێزان و کۆمەڵگە ژیانی خۆت بژیت و گەنجییەتی و توانای خۆت لەوەدا سەرف بکەیت کە دڵت دەیخوازێت، بێئاگا لەوەی لە کۆتایی پارچە حەڵواکە کرۆکێکی تاڵی بکوژ چاوەڕێتە کە تەنیاییە.


لە ڕاپۆرتێکی پۆلیسدا لە یابان دەرکەوتە، کە نزیکەی ٤٠ هەزار کەس تەنیا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ دا بە تەنیا لە ماڵەوە مردوون و پێیان نەزانراوە کە زیاد لە ٤٠٠ـیان دوای زیاد لە مانگێک بە مردنیان زانراوە و، ١٣٠ دانەیان دوای زیاد لە ساڵێک زانراوە کە مردوون!


ئەمانە پێمان دەڵێن ڕەنگە تاکگەرایی گەنجییەکی بەچێژ و خۆشت پێ بدات، بەڵام لە کۆتایدا تاڵاوی تەنیایی و هەڵکنراوی لە خێزان و کۆمەڵگە دەکات بە قوڕگتدا.


https://www.bbc.com/news/articles/cwyx6wwp5d5o

9/26/2024 9:01:36 PM