حەقیقەتی نەورۆز!

حەقیقەتی نەورۆز!

حەقیقەتی نەورۆز!

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٣٢٧ بینینەکان ٢٠ ئازار ٢٠٢٣

حەقیقەتی نەورۆز!

نەورۆز؛ لێکدراوی دوو بڕگەی فارسییە، بڕگەی یەکەمی (نو)ە و بڕگەی دووەمیشی (ڕوز)ە واتە «ڕۆژ»، پێکەوە واتای «ڕۆژی نوێ» دەدات. «موحەممەد ئەمین هەورامی» لە فەرهەنگی (ئیریەڤەج)ـدا دەڵێت: "(نو - nu) ئەم وشەیە بە واتای «ئێستا - نووکە - هەنووکە» هاتووە، لە ئینگلیزیدا وشەی (Now) هەمان واتای هەیە، لە هیندی کۆندا ئەم وشەیە بووە بە (نوئەم - nunam) و لە پاڵەویشدا بووە بە (نوون - nun) و بە بلوجیش (نوو - nu)، یان (نوون)ـە، لە فارسی ئەمڕۆدا بووە بە (ئەکنون - aknun)."

بۆیە پێی دەڵێن «ڕۆژێکی نوێ»، چونکە گواستنەوەی مرۆڤەکان بووە لە ڕۆژێکی سارد و سەختەوە بۆ بەهار، کە گۆڕانکارییەکی گەورە بەسەر کەشوهەوادا هاتووە.
هەندێکی تریش دەیگێڕنەوە بۆ سەرکەوتنی (مییدیا)، وەک نیشانەیەک بۆ سەرکەوتن ئاگریان کردووەتەوە.

یەکەم ڕۆژی نەورۆز
نەورۆز ناوی ئەو ئاهەنگانەیە کە چاوەڕێی هاتنی ساڵی نوێ دەکەن، لە زۆرێک لە کۆمەڵگەی فارسی و ئاسیای ناوەڕاست، کاتێک وەرزی زستان دەگۆڕێت بۆ بەهار، کە زۆربەی کات لە ٢٠ یان ٢١ی ئازار، هەموو ساڵێک ڕوودەدات، لە ڕۆژژمێری فارسی کۆندا، ١٦ی مانگی (فروردین)ـە کە هاوکاتی ٢٧ی مارسە.

ئەو وڵاتانەی یادی نەورۆز دەکەنەوە
ئەم یادە لە زۆر وڵات بەڕێوە دەچێت بەشێوەی جیاواز، وەک لە وڵاتانی: «کازاخستان، کوردستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، تورکمانستان و ...هتد.»

نەورۆز ئاهەنگێکە، کە هەزاران ساڵە یادی دەکرێتەوە لەلایەن کەسانێکەوە چێژی لێ وەردەگرن لە چەند باوەڕێکی جیاوازدا، نەورۆز بەشێکی ڕەگی لە دابونەریتی ئایینی زەردەشتیدا هەیە، لە ئاڤێستادا زەردەشت جەخت لە چەمکە فراوانەکان دەکاتەوە، وەک کاری گونجاوی چاکە و خراپە لە جیهاندا و پەیوەستبوونی مرۆڤ بە سرووشتەوە، زەردەشتییەکان زاڵ بوون بەسەر زۆربەی مێژووی ئێراندا، ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا چەند کۆمەڵگەیەکی زەردەشتی هەن و گەورەترینیان لە باشووری ئێران و هیندستانن.

لە ماڵپەڕی ئاستانە خوێنەری تەواوی بابەتەک ببن:

https://astane.org/CatDetail.aspx?id=2045&MapID=1&FolderID=8

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد و کوردستان

هەموویان ببینە