گۆڕانی ژیاری کۆمەڵگەی کوردی و زیادبوونی هۆشیاریی ئیسلامی!

گۆڕانی ژیاری کۆمەڵگەی کوردی و زیادبوونی هۆشیاریی ئیسلامی!

گۆڕانی ژیاری کۆمەڵگەی کوردی و زیادبوونی هۆشیاریی ئیسلامی!

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٥١٥ بینینەکان ٢٢ ئایار ٢٠٢٣

گۆڕانی ژیاری کۆمەڵگەی کوردی و زیادبوونی هۆشیاریی ئیسلامی!

هەرچەندە دەزانین کەوا چەندان ڕێکخراو و گرووپ و کەناڵ و ماڵپەر لە کوردستان کار دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی تەوژمی عالەمانییەت و گەڕاندنەوەی کورد بۆ سەردەمی جاهیلییەت! بەڵام ئەوەی لەم چەند ساڵانەی دوایی دەیبینین خاوەن بیرە چەپ و عالەمانییەتی توندڕەو و میانڕەو و ڕێگەی تریان گرتووەتە بەر لە شۆردنی ئەقلی موسڵمان، ئەویش بە بەکارهێنانی ئیسلام، بەڵام چ ئیسلامێک؟ ئیسلامێک کەوا بە هەوا و هەوەسی ئەوان بگونجێت و تەنیا لایەنە میانڕەوەکانی تێدا بەرچاو بخرێت، بۆیە پێت سەیر نەبێت کاتێک لە دەمی عالەمانییەت دەبیستی کەوا ستایشی ئیسلام دەکات بەوەی دینی پێکەوە ژیانە! یاخود ستایشی پرۆسەی زەواج دەکات لە ئیسلامدا و باسی لێبوردەیی و گیانی تەبایی دەکات.

هۆکارەکانی گۆڕینی سیاسەتی کارکردنیان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی ژیاری کۆمەڵگەی کوردی، کۆمەڵگەی کوردی بەرەو خاڵێکی وەرچەرخان چووە لە ڕووکردنە ئایین و گەڕانەوە بۆ ئیسلامی ڕاستەقینە، بۆیە ئەو هۆکارانەی ئەوان دەگرنە بەر خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕینی ئەو ئیسلامە ڕاستەقینەیە بە شێوەیەک کەوا لەگەڵ هەوا و هەوەسی ئەوان بگونجێت.

زیادبوونی هۆشیاریی ئیسلامی وای کردووە کەوا چینی عالەمانییەتی میانڕەو و ئافرەتی سافیرە دەهێنێتە سەر ستەیج، تاکوو باسی گەورەیی قوربانی و سوودەکانی سیواک و ستایشکردنی مەلای مزگەوتێک و کاریگەریی دەنگی قورئانخوێنێک بکات! یاخود دەبینی کەناڵ و سۆشیاڵمیدیاکانی سێبەر بۆ زیادکرنی بینەری ڤیدیۆ و بابەتەکانیان باسی ئیسلام دەکەن!

ئەم هۆشیاریی ئیسلامییە وای کردووە باسوخواسی ئیسلام ببێتە حەتمییەتی ڕاستەقینە و کاریگەرترین هۆکار بۆ هەڵسوڕانی کۆمەڵگە، بۆیە هەموو ئەو پێشهاتانەی دەیبینین نیشانەی گەشبینی و سوپاسگوزارییە، کەوا گەنجی موسڵمان کاریگەریی خۆی لەسەر کۆمەڵگە زیاد کردووە، چەند ساڵێکی تر بڕوات نەچوونەمزگەوت و نەکردنی حەج و عەمرە و زەکاتنەدان دەبێتە شەرمە لە کۆمەڵگەی کوردیدا و ئیتر عالەمانییەکان ناچار دەبن بەپێی ئەو وەحییە ئیسلامییە خۆیان بگۆڕن و دەست بە جێبەجێکردنی شەعائیرە ئیسلامییەکان بکەن.

 (والله اعلم)

نووسینی: جیهاد موحەممەد ساڵح

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد و کوردستان

هەموویان ببینە