ئایا دەزانیت؟
بنەماڵەی ئەیوبییەکان لە میسڕ و شامیشدا پارێزگارییان لە جلوبەرگی کوردی کردووە، بۆ نموونە لە سەرچاوەکان بۆمان دەگێڕنەوە کە پاشا موعەزەم عیسای ئەیوبی و پاشا ئەشرەف مووسای ئەیوبی کلێتە و مەندیلی کوردییان لەسەر کردووە، هەروەها پاشا ساڵح ئیسماعیلی ئەیوبی پشتێنی کوردی بەستووە، هەروەها هەموو ئەیوبییەکان شەڕواڵ و چۆخەیان لەبەرکردووە. ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەیوبییەکان بە پێچەوانەی زۆرێک لەوانەی قسەیان لەسەر دەکەن، توانیویانە پارێزگاری لە کەلتوور و فەرهەنگی خۆیان بکەن و تەنانەت پەخشیشی بکەن بۆ ئەو ناوچانەی تێیدا ماونەتەوە.
#ئاستانە_Astana
—————
سەرچاوە:
د. زرار سدیق تۆفیق: کۆمەڵگەی کوردی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا




