«فێرگەی دایکە عائیشە - وەرزی دووەم»
پەلە بکە و بەشدار ببە!
⁃ لە قەرەباڵغی ژیانی ماددەگەرایی هاوچەرخ و کەمتەرخەمی گشتی مرۆڤەکان لە کارکردن بۆ ئەو مەبەستەی بۆی دروستکراون، چەند گرنگە چاو بکەوێت بە «فێرگەی دایکە عائیشە»!
⁃ خولێک بۆ بونیادی خانمێکی باوەڕداری پێشەنگ، وەرزی دووەمی فێرگەی دایکە عائیشە کە لەمێژە خانمانی ژیردۆست چاوەڕوانی دەکەن!
⁃ ئایا ناکرێت خانمانی باوەڕدار دووبارە بونیادنانەوەی ئەم داڕووخانەی کۆمەڵگە لە سەردەمی پڕوپووچیدا لەئەستۆ بگرن؟!
ئایا خانمان خۆیان لە پێشتر نین کە داکۆکی لە مافی خۆیان بکەن و پێگەی باڵای خۆیان لە ئایینی ئیسلامیدا پیشان بدەن و هەر خۆیان بەرپەرچی ئەو پرس و گومانانە بدەنەوە کە ڕێکخراوەکانی تێکدەری خێزان لەژێر چەتری ژنسالاریی و فێمینزیمدا، دەیخەنە سەر ئەحکامی پڕشکۆی ژن لە توراسی ئیسلامیدا؟!
⁃ تێبینی ئەوەت کردووە کە ژنانی شوێنکەوتەی دایکە عائیشە، لەدیرۆک و توراسی پڕشکۆی ئێمەدا هەمیشە خانمگەلێکی باڵا بوون و کۆششیان بۆ ئەوە بووە هاوشانی پیاوان؛ یان زانابن یان گەورەخواناس، یان چاکساز و، یاخود پەروەرشیارانێک کە کەڵەپیاوانی ئوممەت بونیاد بنێن!
⁃ وای نابینیت بۆ بوون بە خانمێکی باڵا نایابترین سەرمەشق خانمێکی ماڵەکەی پێغەمبەر بێت (ﷺ)؟
⁃ فێرگەی دایکە عائشە خولێکی ئۆنلاینیی بێبەرامبەرە و لە بەرواری 20-7-2023دەست پێ دەکات.
- بۆ بەشداربوون کلیک لەسەر ئەم لینخوارەوە بكە
لینكی فەرمی فێرگەكە لەتێلیگرام:
خوشکانت ئاگادار بکەرەوە، تاوەکوو ئەم دەرفەتەیان لەدەست نەچێت!




