هاوسەرگیریی پێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ عائیشە خاتوون (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)

هاوسەرگیریی پێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ عائیشە خاتوون (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)

هاوسەرگیریی پێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ عائیشە خاتوون (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)

نووسەرئاستانەئاستانە
چوار خولەک خوێندنەوە ٩٣٥ بینینەکان ٩ ئاب ٢٠٢٣

هاوسەرگیریی پێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ عائیشە خاتوون (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)

هەڵسەنگاندنی کارەکانی پێغەمبەر (ﷺ) بە پێوەر و لێکدانەوەی ئەم سەردەمە؛ بە چەواشەکاری و فێڵ و تەڵەکەبازی و بەهەدەردانی میانەی مێژوویی هەژمار دەکرێت، بەڵگەش لەسەر ئەمە دوژمنە سەرسەختەکانی ئیسلام وەک ئەبوو جەهل و هاوسۆزانی؛ بە یەک وشەش ڕەخنەیان لەم کارەی پێغەمبەر (ﷺ) نەگرتووە، لەکاتێکدا ئەوان بەدوای بچووکترین هەڵە دەگەڕان بۆئەوەی ئیسلام و پێغەمبەریش (ﷺ) لەکەدار بکەن.

بێگومان ڕاستە پێغەمبەر (ﷺ) لەو تەمەنەدا لەگەڵ دایکی باوەڕداران عائیشە خاتوون (ڕەزای خودای لێ بێت) هاوسەرگیری کردووە، عائیشە خاتوون (ڕەزای خودای لێ بێت) خۆی دەیگێڕێتەوە -وەک لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە- پێغەمبەر (ﷺ) مارەی کرد لە شەش ساڵیدا، گواستییەوە لە تەمەنی نۆ ساڵیدا. پرسیار دەکەین لە کەسی بەرانبەر، بەڵگەت چییە ئەم کارەی پێغەمبەر (ﷺ) هەڵە بووە؟ بە چ پێوەرێک؟ بۆئەوەی یارمەتیی کەسی بەرانبەر بدەین و کاری بۆ ئاسان بکەین، دەڵێین: ئەگەری هەڵە لەم چەند حاڵەتە تێپەڕ ناکات:

- ئایا لە ڕووی شەرعییەوە هەڵەیە؟

- ئایا لە ڕووی ئەقڵییەوە هەڵەیە؟

- ئایا لە ڕووی یاساییەوە هەڵەیە؟

- ئایا لە ڕووی عورفەوە هەڵەیە؟

- ئایا لە ڕووی تەندروستییەوە هەڵەیە؟

لە ڕووی شەرعییەوە. له‌ ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ بە هیچ شێوازێک هەڵە نییە، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر (ﷺ) خۆی پەیامهێنی خودایە، چۆن کارێک دەکات پێچەوانەی شەریعەت بێت؟!

لە ڕووی ئەقڵییەوە. لە ڕووی ئەقڵییەوە بەهەڵە هەژمار ناکرێت، لەبەرئەوەی پێچەوانەی هیچ بنەمایەکی ئەقڵی نییە.

لە ڕووی یاساییەوە. لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێکی تێدا نییە، لەبەرئەوەی یاساکانی سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ) بریتی بووە لە شەریعەتی ئیسلام، بەڵکوو هەتاوەکوو یاساکانی سەردەمیش هەموویان ڕێگری ناکەن لە شووکردنی کیژۆڵە، هەندێک وڵات ڕێگە دەدات بە شووکردنی ئافرەت لە تەمەنی دوازدە بۆ سێزدە ساڵیدا، هەندێکی دیکەش کەمترین تەمەنی شووکردنیان دیاری کردووە لە چواردە بۆ پازدە ساڵیدا.

لە ڕووی تەندروستییەوە. لە ڕووی تەندروستییەوە هیچ گرفتێکی تێدا نییە، لەبەرئەوەی ئافرەت هەر کات باڵغ بوو، ئەوە نیشانەی ئامادەییە بۆ هاوسەرگیریکردن، بۆیە هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە لەو هاوسەرگیرییەدا، پاشان دەبێت بزانرێت ئافرەتانی سەردەمەکانی پێشوو زۆر زووتر باڵغ دەبوون، بەتایبەت لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، کەش و ھەواش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لە زووباڵغبوون. پێشەوا داوودی (ڕەحمەتی خودای لێ بێت) فەرموویەتی: "عائیشە خاتوون بەزوویی بوو بە ئافرەتێکی پێگەیشتوو." ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عائیشە خاتوون (ڕەزای خودای لێ بێت) لەو کاتەدا لە ڕووی جەستەییەوە تەواو ئامادەی هاوسەرگیری بووە.

لە ڕووی عورفەوە. لەو سەردەمەدا هیچ کات عورف ڕێگر نەبووە لەوەی ئافرەتێک لەو تەمەنەدا خوازبێنی بکرێت، بەڵگەش لەسەر ئەمە پێش ئەوەی پێغەمبەر (ﷺ) خوازبێنی عائیشە خاتوون بکات، موتعیمی کوڕی عەدی داخوازی کردبوو بۆ کوڕەکەی بە ناوی جوبەیر، لەکاتێکدا نە موتعیم و نە جوبەیریش لەو کاتەدا موسڵمان نەبوون. پێشەوا ئیبن عەبدولبەڕ (ڕەحمەتی خودای لێ بێت.) فەرموویەتی: "عائیشە خاتوونیان باس کردبوو بۆ جوبەیری کوڕی موتعیم، بۆئەوەی خوازبێنی بکەن بۆی."

کاتێک بۆمان دەرکەوت ئەم هاوسەرگیرییەی پێغەمبەر (ﷺ) و عائیشە خاتوون (ڕەزای خودای لێ بێت) هیچ پێچەوانەکردنێکی: شەرعی، ئەقڵی، یاسایی، تەندروستی و عورفی تێدا نەبووە، ئەو کاتە دڵنیا دەبینەوە ئەم کارەی پێغەمبەر (ﷺ) بە هیچ شێوازێک هەڵە نییە.

پاشان ژیانی هاوسەرێتی پێغەمبەر (ﷺ) و عائیشە خاتوون (ڕەزای خودای لێ بێت) ژیانێکی نموونەی پڕ لە خۆشی و کامەرانی و ئاسوودەیی بووە، دوو هاوسەری زۆر دڵخۆش و کامەران بوون، پێغەمبەر (ﷺ) پێشبڕکێ و گاڵتە و سوعبەتی لەگەڵ دەکرد، عائیشە خاتوون (ڕەزای خودای لێ بێت) خۆی دەیگێڕێتەوە: "پێشبڕکێم کرد لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) و پێشی کەوتم، پاشان من قەڵەو بووم، دووبارە پێشبڕکێمان کردەوە ئەم جارەیان پێغەمبەر (ﷺ) پێشی دامەوە و فەرمووی: ئەمە لە بری ئەو جارەی پێشوو."

هەروەها فەرموویەتی: "من لە سووڕی مانگانەدا بووم ئاوم دەخواردەوە، پاشان قاپەکەم دەدا بە پێغەمبەر (ﷺ) ئەویش دەمی دەخستە سەر شوێن دەمەکەی من ئەوجا ئاوەکەی دەخواردەوە، هەروەها کاتێک پارچە گۆشتێکم دەخوارد هەندێکی دەمایەوە دەمدا بە پێغەمبەر (ﷺ) -من لە سووڕی مانگانەدا بووم- ئەویش گازی دەگرت لەو شوێنەی من لێم خواردبوو -واتە شوێن دەمەکەی عائیشە خاتوون-."

بڕوانه‌ ئەو ڕەوشتە بەرز و ئاکار نموونەیەی پێغەمبەر (ﷺ)، لەگەڵ خێزانە خۆشەویستەکەیدا.

ئاگادارکردنەوەیەکی زۆر گرنگ: بەرگریکردنمان لە پێشەوامان (ﷺ) و ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئەو هاوسەرگیرییەی هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبووە، ئەمە واتای ئەوە نییە ئێمە بانگەشەی هاوسەرگیری بکەین -لەم سەردەمەدا- لەگەڵ ئافرەتانێکدا تەمەنیان نۆ ساڵە یان با بڵێین باڵغ نەبوون -وەک دوژمنانی ئیسلام بڵاوی دەکەنەوە-، بەڵکوو بابەتی بەشوودانی کچ پەیوەندی هەیە بە باڵغبوون و دابونەریت و لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندیی ئافرەتانەوە.

لە پەرتووکی «هەتوان، چارەسەری ڕیشەیی گومانە هزرییەکان»

نووسینی: «د. موتڵەق جاسر موتڵەق»

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیسلام

هەموویان ببینە