ئیسلام و قەیرانی سەردەم
ئیسلام بۆخۆی لە قەیراندا نییە، بەڵکوو قەیرانی ڕاستەقینە ئەوەیە کە هەندێک لە موسڵمانان گومان دەکەن کە قبووڵکران و ڕێپێدانیان لە جیهاندا، تەنیا بە تەنازولکردن لەسەر بنەماکانی ئایین بەدەست دێت. لە کاتێکدا قبووڵکردن و هێز بە تەنازول بەدەست نایێت؛ چونکە دوژمنەکان هیچ کات نەکەوتن و دانەبەزین، بەڵکوو بەو شتانەی کە لەسەری پێداگیر بوون، مانەوە و بەهێزتر و بەرزتر بوون.
بۆیە نابێت هیچ کەسایەتییەکی ئیسلامی، خۆی بە پێناسە و معیاری ڕۆژئاوا یان ئەو تێبینییانەی کە ئەوان هەیانە پێناسە بکات و بیکاتە پێوەری سەرەکی. ئیسلام خۆی دەبێت ببێتە بنەمای هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردن، نەوەک ئەو مەرج و بڕیارانەی کە بەرهەمهێنراوی ڕۆژئاوایە. جیهانی ئێستا وەک دارستانێکی گەورە وایە: ئەوەی نینۆکی بەهێزترە و ددانەکانی تیژترن، ڕێزی زیاتری بۆ دەردەبڕدرێت.
دروشمەکانی وەک «نوێبوونەوە»، «مافی مرۆڤ» و «پێکەوەژیان» پێناسەیەکی ڕوون و جێگیریان نییە، چونکە دەوڵەتە گەورەکان تەنیا لەو کاتانەدا باوەڕیان پێ دەکەن کە پیلانێکی گەورەیان لەژێرسەردا بێت بۆ لەباربردنی بیرۆکەیەکی بەهێز و گۆڕانکاریهێنەر. سەدەیەک لاوازیی ئێمە و سەرقاڵبوونمان بە چەمکەکانی ئەوان، چیی لێ بەرهەم هات؟
هیچ؛ تەنیا زەلیلییەکی زیاتر و ژێردەستەیی و ستەمێکی زیاتر.
ئەوان بوونە خاوەنی ئەتۆم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی کیشوەربڕ، لە کاتێکدا خاکی ئێمەش داگیر کراوە! موسڵمانانیش هێشتا خۆیان بە شتانێکەوە سەرقاڵ کردووە کە ڕۆژئاوا گاڵتەی پێ دێت، کاتێک باسی دروشمەکانی مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و دیموکراسییان بۆ دەکەیت.
بۆیە ئێستا کاتی گەڕانەوەیە ــ گەڕانەوە بۆ ئیسلام و بۆ شەریعەتی ڕاستەقینە. نەک کاتی تەنازول و ڕوونکردنەوەی خۆمانە بۆ هیچ هێزێک، بەڵکوو کاتی خۆ ڕێکخستنەوە و چاککردنی قیبلەنامە و ئاراستەی دنیابینیمانە.
بەشار بارانی




