یۆگا لە فەلسەفەیەكی ڕۆحانیزمەوە، بۆ پیلانێكی ئیلحادی ڕۆحانیزمی مۆدێرن

یۆگا لە فەلسەفەیەكی ڕۆحانیزمەوە، بۆ پیلانێكی ئیلحادی ڕۆحانیزمی مۆدێرن

یۆگا لە فەلسەفەیەكی ڕۆحانیزمەوە، بۆ پیلانێكی ئیلحادی ڕۆحانیزمی مۆدێرن

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٣ بینینەکان ١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥

یۆگا لە فەلسەفەیەكی ڕۆحانیزمەوە، بۆ پیلانێكی ئیلحادی ڕۆحانیزمی مۆدێرن


ئەگەر پێتان بڵێم: "پێویستە میوان پێش خاوەنماڵ، لە میوانداریەكەی ئامادە بێت و بەخێرهاتنی خاوەنماڵ بكات!" دەزانم ڕاستەوخۆ وەڵامێكی لۆژیكیتان دەبێت و دەڵێن: "ئەوە چی دەڵێیت؟!" یاخود نموونەی «ئازاد ناوێک» بهێنینەوە کە خاوەن موڵكێكی تاپۆكراوە و هەڵگری هەموو بەڵگە نووسراوە فەرمییەکانی بێت و تاکە خاوەنی موڵکەکە بێت، كەچی بێم كۆمەڵێک نووسراوی ساختەكراوتان بۆ دروست بكەم و پێتانی بڵێم: "ئەم موڵكە موڵكی «ئازاد» نییە، بەڵكوو بەپێی ئەو بەڵگانەی لەژێر دەستم دایە ئەم موڵكە هی «ئارامە»، ئینجا وا بزانم لێرەدا وەڵامەكەت ڕوونە بۆم!


دەی ئەگەر هەر چەمكێك لە چەمكە پێناسەكراوەکانی تر لە شوێنی خۆیاندا هەڵگرین و مانایەكی تری بۆ بپۆشین و لە بەرگێكی تری بدەین، ئەوسا چ وەڵامێكی لۆژیكی و عەقڵی و ئەكادیمی و ئایینی دەبێت و چۆن لە قەڵەم دەدرێت؟!


دەی بە چ ڕوویەكی ئەكادیمی و مەنهەجی و لۆژیكی و عەقڵی و فەلسەفی و ئایینییەوە، یۆگا دەكەیتە وەرزش و دایدەتاشی و بەرگی فەلسەفی لێ دادەكەنیت و بەرگی وەرزشی لەبەر دەكەیت؟! لە كاتێكدا خاوەنەكەی تاپۆی فەرمی بەرز دەكاتەوە و هاوارییەتی و دەڵێت: "یۆگا موڵكی هیندۆسە و كەس بۆی نییە بڵێت وەرزشە!"


فەرموون وەزارەتی «ئایۆش» كە تایبەتە بە ئایورڤێدا -زانستی چارەسەری كلاسیكی هیندی و یۆگا و هتد..- و، وەزارەتی دەرەوەی هیند، بە فەرمی سەرچاوەی یۆگا بە سیستەمێكی ڕۆحانی خۆیانی دەزانن -سیستەمێكی تەسەوفی عیرفانی ڕۆحانی فەلسەفی هیندۆسییە- كە ئامرازێكە بۆ یەكگرتن لە نێوان ڕۆحی مرۆڤ و ڕۆحی گەردوونی خودایی -ئەو خودایەی خۆیان، نەک خودای وەحی-!


لێكۆڵەرانی فەلسەفە و ئایینە ڕۆژهەڵاتییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی ئەم یۆگایەی ئەمڕۆ كە پیلانەكان گەیشتوونەتە هەندێک وڵات و هەرێم و دەیانەوێت بكرێتە وانەیەكی سیستەمی پەروەردەییان لەژێر پەردەی وانەی وەرزشییەوە! بە میراتی ئایینی هیندۆسی لە قەڵەمی دەدەن و سەرچاوەكەی بۆ ئەم ئایینە دەگەڕێننەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی پێش ئەمە ڕەنگە ڕەگی سەرەتایی هەبووبێت و، بگرە یۆگا بە دڵی هیندستان و یەكێك لە شەش قوتابخانە فەلسەفییەكەی هیندۆسی ناسراوە.


«سوامی نیسیاناندا» یەكێكە لە گەورە بانگخوازانی مۆدێرنی هیندۆس، كاتێک پێناسەی یۆگا دەكات دەڵێت: "یۆگا لە سانسكرێتییەوە وەرگیراوە و بە مانای یەكبوون دێت و، یۆگا لە بوونی مرۆڤەوە بۆ بوونی خودایی ئەبەدی دەمانگوێزێتەوە". واتە: یۆگا ئەو وەرزشە ڕۆحییەیە كە مرۆڤ دەتوانێت لە كۆی فەلسەفەی پرۆسە و ڕێگا و جووڵەكانییەوە لە مرۆڤبوونی خۆیەوە گەشەی ڕۆحی بكات، نەک بگاتە خوا، بەڵكوو بگاتە بەخوابوونی خۆی! -مەبەست لە خودا لێرە ئەو خوداوەندانەی ئەوان بڕوایان پێیەتی-، كە ڕەتكردنەوەی خوای  وەحییە.


«مهاریشی» فەیلەسوفی ڕۆحانیزم و باوکی تەکنیکی مێدیتەیشنی تێپەڕبوون -بڵندبوونەوە- و، «ئۆشۆ» فەیلەسوفی ڕۆحانیزم و باوکی پڕۆژەی لە سێکسەوە بۆ باڵا و مێدیتەیشنی داینامیکی و، «پاراماهانسا یۆگاناندا» دیارترین مامۆستای یۆگا و گەورەترین مامۆستا لە بزوتنەوەی یۆگای ئەمریكی  و، «ڕیچارد ڕۆزن» توێژەر و مامۆستا و خاوەنی چەندین نووسین لەسەر یۆگا و، «سادغۆڕۆ» سۆفی و راهێنەر و مامۆستا و چالاكی جیهانی و شارەزا لە یۆگا و، «دیپاك چۆپرا» گەورە ڕۆحانیزمی مۆدێرن كە شوێنكەوتوانی لە سەرووی پێغەمبەرێک دەیبینن لە بواری ڕۆحانیزمدا، و، «ئیكهارت تۆلی» ناسراو بە مامۆستای ڕۆحانیزم و شوێنکەوتووانی بە پێغەمبەری بزوتنەوەی سەردەمی نوێ لە قەڵەمی دەدەن، وە «دەیڤید هۆکینز» مامۆستای ڕۆحانیزم و شوێنکەوتووانی بە ڕۆناکگیر دەیناسێنن و باوکی پڕۆژەی پلەبەندی ئاگایی و، «ڕاجا بابو ئودوگو» لێكۆڵەر لە ئایینەكان، و هتد..، ئەم فەلسەفەیەی یۆگا دووپات دەكەنەوە. 


سەرباری ئەمە و لە كاتی چوونە نێو فڕۆكەخانەی نیودەلهی نێودەوڵەتی هیند، بەشێک لە دیمەن و دیوارەكانی بە هێما و پەیكەر و وێنەكانی یۆگا نەخشێندراون، ئەمەش وەک بنەما و ڕەسەنایەتییەک بۆ ناسنامەی فەلسەفە و ئایینی هیندۆسییە.


د. عەلی تاڵەبانی


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە