وەهمێک بە ناوی «ئایندە...»

وەهمێک بە ناوی «ئایندە...»

وەهمێک بە ناوی «ئایندە...»

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٠ بینینەکان ١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥

وەهمێک بە ناوی «ئایندە...»


چەمکێک بە ناوی «ئایندە»، لە هەر کات زیاتر بەکار دەهێنرێت و ئاخنراوەتە ناو مێشکی تاک بە تاکمانەوە؛ بە ئیماندار و بێباوەڕ و نازانمگەراکانیشەوە.


گەشەپێدانی مرۆیی زیاتر پەرەی بەم چەمکە داوە و، کردوویەتی بە تارمایییەک کە وا دەری دەخات لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا پێی دەگەین. بەڵام بە وردبوونەوەیەکی عەقڵانیی ئیمانیی، هەر زوو بۆت دەر دەکەوێت کە دۆخێک یان ڕاستییەکمان نییە بە ناوی «داهاتوو»؛ نە بۆ ئیماندار، نە بۆ بێئیمان و نە بۆ نازانمگەرا.


د. عەبدولواحید، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لە کۆڕێکدا لە «مەعریفەتخانەی ئاستانە» لە سلێمانی، لە چوارچێوەی قسەکردن لەسەر خوێندن و پەروەردە، ڕەخنەی لە چەمکی ئایندە گرت و ئامادەییی ئەو چەمکەی لە ژیانی ئێمەدا وەک وەهمێک وەسف کرد کە پێی فریو دراوین. ئەگەرچی ڕەخنەیەکی سەرپێیی و کورت و تیژتێپەڕ بوو، بەڵام دەرگایەکی نوێ و جددیی لەسەر بابەتێکی هەستیاری نێو ژیانی ئێمە کردەوە، کە دەتوانین پەرە بەو ڕەخنەیە بدەین.


لێرەوە، ئەو سەرەداوە ڕەخنەییەی د. عەبدولواحید، گرنگە بۆ زیاتر کارکردن لەسەر بێبایەخکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو چەمکە وەهمییە، کە لە سەر زاری هەمووانە و کەمێکمان دەتوانین بیناسین و مامەڵەی دروستی لەگەڵدا بکەین.


ئەم چەمکە ژیانی لە خەڵک تێک داوە و تووشی نەخۆشیی دەروونیی جۆراوجۆری کردووین، کەچی مامەڵەیەکی ئاگایانەی لەگەڵ ناکرێت.


هەر دەڕۆین و شتێک بە ناوی «ئایندە» نابینین... بیست ساڵانێک و پەنجا ساڵانێک، هەردووکیان چاوەڕوانی ئایندەن...


وەهمێک لە دوورایییەکانی تەمەن... ئاریشەیەک بۆ ژیانی دەروونی... لێکدژییەک لەگەڵ ئیمانی ئیسلامانە.


الحمدلله


• گۆران ئیبراهیم


لینکی تەواوی کۆڕەکەی (د. عبدالواحید محمد):

https://youtu.be/Y8cpDyJYoGo


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە