کاتێک هەڵگرانی دین دەبنە زیان بۆ پەیامەکەی
کاتێک سەیری شکستی کەنیسە دەکەین بەرامبەر بە ڕێبازە فەلسەفییەکانی ڕۆژئاوا، بۆمان دەردەکەوێت کە تەنیا ئینجیل و ئایینە دەستکاریکراوەکە هۆکار نەبوون، بەڵکوو گەندەڵیی پیاوانی کەنیسەش هۆکارێکی دیکەی ئەو گۆڕانکارییە گەورانە بووە کە لە ڕۆژئاوادا ڕوویان داوە. چونکە ئایین لە ژینگەیەکی دابڕاودا کار ناکات، بەڵکوو کەسانێک هەڵیدەگرن.
بۆیە، هەر کاتێک هەڵگرانی ئایینەکە خراپەکار و گەندەڵ بوون، ئەوا زیان بە پەیامەکە دەگەیەنن، گەرچی خودی ئایینەکە لە خۆیدا ڕاست و بێگەردیش بێت؛ جا چ بگاتە ئایینێکی دەستکاریکراو.
هەر بۆیە، ئێمە لەمڕۆدا گەرچی خاوەنی ئایینێکی بێگەردیش بین، هێشتا لە مەترسی بەدەر نین ئەگەر هەڵگرانی پەیامەکە گەندەڵ بن و بە هەوا و ئارەزووی خۆیان ئایین بەکار بهێنن. بێگومان، کردارێکی وا لە خەڵک دەکات کە لە دین و دینداری ڕا بکەن.
لەبەرئەوە، ترسناکترین ئەو کەسانەی کە دەکرێت زیان بە گەیاندنی پەیامی دین بگەیەنن، هەڵگرانی پەیامەکە خۆیانن؛ بەتایبەت کاتێک -وەک لە حاڵەتی کەنیسەدا بینرا- بە ناوی دینەوە پشتیوانی لە گەندەڵکاران دەکەن. بۆیە ئێمە لە ئەمڕۆدا ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە دەبینەوە لەگەڵ ئەوانەی نوێنەرایەتیی ئایین دەکەن.
ــ ئەحمەد سەید، «مێژووی فیکری ڕۆژئاوا»
#ئاستانە_Astana




