کاتێک دواکەوتوویی بەسیستەم دەکرێت؛ بابای ئاژەڵدار و بابای ئاژەڵدۆست

کاتێک دواکەوتوویی بەسیستەم دەکرێت؛ بابای ئاژەڵدار و بابای ئاژەڵدۆست

کاتێک دواکەوتوویی بەسیستەم دەکرێت؛ بابای ئاژەڵدار و بابای ئاژەڵدۆست

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٧ بینینەکان ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥

کاتێک دواکەوتوویی بەسیستەم دەکرێت؛ بابای ئاژەڵدار و بابای ئاژەڵدۆست


ئەو دەمەی ئافرەتێک لە تۆڵەی سەگێکدا دەدرا و، هێشتا بابای کیژوەرگر لە تۆڵەی خوێنباییی سەگەکەی، خۆی بە بەشخوراو دەزانی.


(دەگێڕنەوە دەڵێن: کاتێک لێیان پرسیوە: «بووکەکەتان چۆنە؟»، لە وەڵامدا بە داخێکەوە گوتوویەتی: «بە خوا فایدەی چییە! خۆ ناحەپێت (ناوەڕێت)»!).


چونکە پێی وابوو زوڵمی لێ کراوە، چونکە ئەم پێویستی بە سەگێکە پاسی بۆ بکات!


نەک کەنیشکێک، گەرچی هەرچی کاری دۆشین، هەوێن، ژەنین، کەشک و دۆ و گرتنی ڕۆنەکەرە و، کاری هەویرشێلان و چێشتلێنان و خزمەتکردنی ماڵ و میوان، شۆردنەوەی خوری و ڕیستنی و دروستکردنی جەواڵ و ڕەشماڵ و گوریس و ڕەشکەی کا و پشتیرماڵین و تەپاڵەوشککردنەوە و کۆڵەچیلکە و کێشانی کا و، ئەمانەشی پێ دەکرا؛ بەڵام هێشتا بەلای بابای دەوارنشینەوە، تامی ئەو ساتە نادات کە گەماڵەکەی لە پاسی ڕانەکەیدا کلکی ڕادەوەشێنێت و بە «تڕی خۆشی» (سەگەکە) دەوەڕێت، دەوەڕێت.


چونکە پێی وایە ئەو حەپینە لەبەر گوێی کوڵکنیدا، تامی دەیان کەنیشکی داماوی ئاوها (بێفەڕ) دەدات.


جا سەیرەکە ئەمە نییە! سەیرەکە ئەوەیە لەم سەردەمی بەناو پێشکەوتن و ڕۆشنگەرییەدا، لەم سەردەمی یاخیبوونە! یاخیبوون لە هەموو بیرۆکە جوانەکانی پێشینی هۆشیار و ڕەتکردنەوەی هەرچی بەها ئەخلاقی و دینییە جوانەکانە؛ بە هەزاران بابامان لێ پەیدا ببێت کە داکۆکی لەو سەگانە بکەن، کە نەک تەنیا هەر پاس ناکەن، بەڵکوو بۆیان ببنە «بازە و بۆرە» و بیست و چوار سەعاتە پاسیان بکەن نەوەک کەسێک ئازاریان بدات. لەو کاتەی سەگەکان وەک باندەکانیان پەلاماری کیژۆڵەیەکی جانتالەکۆڵی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی لە ڕێی قوتابخانەکەیدا بدەن و، پێی بوەڕن و شاڵاوی ئەژدیهایی بۆ ببەن و، قەپۆچکی بابۆڵەی چنگە چکۆلەکەی لەگەڵ فرمێسک و هەنسکدا ئاوێزان بکەن و، قیژە و ناڵەی بگاتە جەرگی دەوروبەر و بەفریای بکەون، نەوەک پڕزوڵ پڕزوڵی بکەن.


کەچی لە جێی سەگەکان، دەیان بابای پسپۆڕ و دکتۆری «دەوارنشینی هزری»، شاڵاوی بۆ دەهێنن و داوای نەک خوێنبایی، بەڵکوو بایی ڕاچڵەکاندنی سەگە بەستەزمانەکانیان لێ دەکەن.


تۆ بڵێی بابای پێشتر -کە پێیان دەگوترا دواکەوتوو و خێڵەکی- مۆدێرنەتر مامەڵەی کردبێت، یان ئەم چالاکوان و پرۆفیسۆر و پیتۆڵە سەگوانانەی ئێستا؟!


تۆ بڵێی ئەوانیش لەسەر حەق نەبووبێتن، کاتێک کەنیشکێک یان دوانیان لە تۆڵەی «بۆرە»دا وەرگرتبوو؟


تۆ بڵێی ئاژەڵدۆستی ڕۆشنبیرانەتر و بەویژدانانەتر نەبێت لە کیژۆڵەدۆستی؟


ئەگەر بەر بەو تێڕوانینە ئاوەژووە نەگیرێت، ڕەنگە منداڵەکانمان شەوانە خەون بەوەوە ببینن کە چۆن بتوانن ببنە سەگێکی نازدار و، خۆیان لە باوەشی هەریەک بابای سەردەمی کۆن و نوێدا ببیننەوە!


عەبدی


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کۆمەڵگە

هەموویان ببینە