ئێستا ڕۆژئاوا خەریکە بەروبوومی کارەکانی دەچنێتەوە

ئێستا ڕۆژئاوا خەریکە بەروبوومی کارەکانی دەچنێتەوە

ئێستا ڕۆژئاوا خەریکە بەروبوومی کارەکانی دەچنێتەوە

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٤ بینینەکان ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥

دوای سەردەمێک لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان و کۆمەڵگە و، تێکدانی سروشتی مرۆڤ و لەباربردنی بەناحەقی ملیۆنان ڕۆح و، فەساد نانەوە لە بەحر و بەڕدا، ئێستا ڕۆژئاوا خەریکە بەروبوومی کارەکانی دەچنێتەوە.


وەزیری جەنگی ئەمریکی دەڵێت: "گیرمان خواردووە و گەنجەکانمان یان زۆر قەڵەون یان زۆر دەبەنگن و بە کەڵکی سەربازی و دۆخی هەستیاری ئەمریکا نایەن."، لە ڕاستیدا ئەمریکا بە تەنها نییە بەڵکوو هەمان کێشە ڕووی لە وڵاتانی ئەورووپیش کردووە و لەوەیە ئەمریکا هێشتا دۆخەکەی زۆر باشتر بێت.


لە دوای شەڕی ئۆکرانیا و توندتربوونی ئاڵۆزیی و جەنگەکان، ڕۆژئاوا کەوتۆتە حاڵەتێکی لەناکاوی وجودییەوە و، هەمووان خەریکی پڕچەککردن و دەستکردنەوەن بە پڕۆگرامی سەربازی، هەمووانیش هەمان کێشەیان هەیە کە نائامادەبوونی گەنجەکانیانە بۆ ئەو دۆخە، بە تایبەتیش ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا و خودی ئەمریکاش.


ئەمەش بەرهەمی ساڵانێکی زۆرە لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان و کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی و کەمبوونەوەی هاوسەرگیری و ڕێژەی وەچە خستنەوە، پاشان تەرکیزێکی زۆر لە کۆمەڵێک باسی لا بە لای وەکوو: جێندەر لە پەروەردە و خوێندندا کە لە جیاتی بەهێزکردنی دەروون و نەفسییەت، منداڵەکان خراونەتە گومان لە شوناس و پێناسی خۆیاندا کە ئەسڵەن نێرن یان مێ.


ئێستاش ڕۆژئاوا خەریکە بەروبوومی ئەو ئەجێندایانەی دەچنێتەوە کە بەسەر ئەوانیتریشدا فەرزی دەکرد.


ئارامی مەلا نووری


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کۆمەڵگە

هەموویان ببینە