لەپشت دەمامکەکەوە

لەپشت دەمامکەکەوە

لەپشت دەمامکەکەوە

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٧ بینینەکان ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦

لەپشت دەمامکەکەوە


شەهیدی ئوممەت «حوزەیفە»؛ کوڕێکی چاکەکار و گوێڕایەڵی دایک و باوکی بوو، باڵی میهرەبانی و گوێڕایەڵیی بۆ ڕاخستبوون. برایەکی ساڵح و بەسۆز بوو، سیلەی ڕەحمی دەگەیاند. هاوسەرێکی چاک و خۆشەویست بوو و، باوکێک بوو کە منداڵەکانی لەسەر خوانی قورئان پەروەردە کرد تا بوون بە حافزی قورئان. لەپشت ئەو دەمامکە پڕ لە شکۆیەی کە بۆ جیهان دەردەکەوت، ڕەوشتە بەرزەکانی ئیسلام لە کەسایەتیدا ڕەنگی دەدایەوە -ئێمە بەو شێوەیەی دەبینین و خوداش زاناترە-.


حوزەیفە (ڕەحمەتی خودای لێ بێت)، هەر لە منداڵییەوە ژیر و زەینڕوون بوو؛ خێرا تێدەگەیشت و خاوەن ڕۆحێکی بێدار و دڵێکی هۆشیار بوو. کەسێکی پاک و دڵنشین بوو، بە ئاسانی تێکەڵ دەبوو و خەڵکیش لێی نزیک دەبوونەوە. کەم‌دوو بوو، بەڵام کە دەدوا، زۆر بە ڕەوانی قسەی دەکرد. کەسێکی شاراوە بوو کە بە دەگمەن دەتوانی لە ناخی بگەیت، بەڵام کە دەردەکەوت هەمووانی سەرسام دەکرد. هەر لە منداڵییەوە قورئانی لەبەر کرد و واتا و مەبەستەکانی لە دایک و باوکییەوە فێربوو، لەگەڵ براکانیدا لەسەر خوانی قورئان پەروەردە بوو.


سەبارەت بە خوێندنەکەشی، لە هەموو قۆناغەکاندا سەرکەوتوو و پێشەنگ بوو، تا پلەی ماستەری بەدەست هێنا، پاشان دەستی بە خوێندنی دکتۆرا کرد، بەڵام سەرقاڵییەکانی ڕێگر بوون لە تەواوکردنی نامەکەی.


بە ئازار و برینەکانی موسڵمانان دەینالاند، دڵی بۆیان دەبزوا و چاوەکانی بۆیان دەگریان. ناوبانگ بۆ ئەو گرنگ نەبوو، بەڵکوو «بیرۆکە و ئامانجەکە»ی بۆ گرنگ بوو. هەمیشە پێداگر بوو لەسەر ئەوەی کەس نەیناسێت و، دوور دەکەوتەوە لە هەر مەجلیسێک کە تێیدا پیاهەڵدانی بۆ بکرێت، یان بەپێی پلە و پێگەکەی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.


هەمیشە ئەم وتەیەی دەگوتەوە: «داوای یارمەتی لە خودا و پاشان لە بەندە دڵسۆزەکانی بکەن، چونکە خودا بەهۆی ئەوان و ئیخڵاسی ئەوانەوە سەرکەوتنتان پێ دەبەخشێت».


هەمیشە ئامۆژگاریی ئەوەی دەکرد کە دەبێت هەر بڕوادارێک کردەوەیەکی چاکی پەنهانی (خبيئة)ـی لەنێوان خۆی و خودادا هەبێت، کە کەس پێی نەزانێت. خۆی نموونەی دڵسۆزی و فیداکاری بوو لە کارەکەیدا و تەنیا ڕەزامەندیی خودای دەویست -ئێمە بەو شێوەیەی دەبینین و خوداش حەسیبی بێت-. ڕەنگە ڕۆژگار پەردە لەسەر دەستکەوتە گەورەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا لابدات، کە تەنیا لە بواری ڕاگەیاندن و جیهادیدا کورت نەدەبوونەوە.


ئێمە پیاوێکی کاریگەرمان لەسەر ئاستی وڵاتەکەی، ئوممەتەکەی و تەنانەت هەموو جیهان لەدەست دا، بەڵام تەمەنی کۆتایی هات و چوو بۆ لای پەروەردگارێکی لێبوردە و میهرەبان.


خانەوادەی حوزەیفە کەحلوت


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیسلام

هەموویان ببینە