«هەڵەداوانیەتی بۆ لاساییکردنەوەی ڕۆژئاواییەکان لە خوان و ئاهەنگە پووچەکانیاندا کە پڕن لە ورد و درشتیی بێمانایی؛ هێندە بێباکانە لەم لاساییکردنەوەیەدا ڕۆچووە، تا کار گەیشتووەتە ئەوەی ئاهەنگە ئایینی و نەتەوەییەکانی ڕۆژئاوا زاڵ بن، تەنانەت بەسەر بۆنە ئایینییەکانی ڕۆژهەڵاتیشدا!
یادی شەوی لەدایکبوونی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی زایینی دەکەنەوە و، هیچ باکێکیان بە جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان نییە. بە خوا، ئەمە ئەو داگیرکارییە ڕۆحییەیە کە داگیرکاریی ماددی لە ئاستیدا بە هیچ شتێک هەژمار ناکرێت.»
ــ شێخ بەشیر ئیبراهیمی
(الآثار: ١/ ٣٣٢)
#ئاستانە_Astana




