لاواز مەبن و عەقڵتان بە کرێ مەدەن

لاواز مەبن و عەقڵتان بە کرێ مەدەن

لاواز مەبن و عەقڵتان بە کرێ مەدەن

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٦ بینینەکان ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦

لاواز مەبن و عەقڵتان بە کرێ مەدەن


پەیامی من بۆ گەنجان ئەوەیە کە متمانەتان بەم دینە هەبێت و بەهێزەوە بیگرن. ئەم ئایینە مەزنەی کە خوای گەورە مرۆڤایەتیی پێ ڕووناک کردووەتەوە زیاد لە ١٤٠٠ ساڵە؛ درێژەی ئایینی پێغەمبەرانە و، ئایینی پێغەمبەرانیش یەک ئایینە.


با ئایینەکەت کەمبایەخترین شت نەبێت لەلات، یان وا بزانیت پێویست ناکات بەرگریی لێ بکەیت، وا بزانیت کە تەنیا ئەرکی زانا و بانگخوازانە.


ئەوەندە لاواز مەبە کە هەموو وشەیەک بتلەرزێنێت و باوەڕت لەق بکات؛ وەک چۆن خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ﴾ [الحج: ١١]

«هەر لەم خەڵکەدا هی وا هەن، بە دوودڵی خواپەرستە؛ ئەگەر چاکەیەکی تووش هات، بەوە لە خوا دڵنیایە؛ ئەگەر بەڵاشی بەسەر دێت، بەرەو پاش دەگەڕێتەوە. دنیاش و قیامەتیشی چوو، دووسەرە زەرەر ئەمەیە».


وەک پەڕ مەبە کە با دەیبات بەلایەکدا! با عەقڵ و ئاوەزت بە کەم و لاواز سەیر نەکرێت.

خوای گەورە دەربارەی فیرعەون دەفەرمووێت: «فیرعەون سووکایەتی بە عەقڵی گەلەکەی کرد، ئەوانیش گوێڕایەڵیی بوون»؛ واتە: عەقڵییانی بەکەم گرت.


ئەی موسڵمان! مەهێڵە کەس سووکایەتی بە عەقڵت بکات و بتبات و بتهێنێت.


ــ موتڵەق جاسیر

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیسلام

هەموویان ببینە