قورئان لەنێوان دەستکاریی ماهییەت و کوشتنی کارکرددا

قورئان لەنێوان دەستکاریی ماهییەت و کوشتنی کارکرددا

قورئان لەنێوان دەستکاریی ماهییەت و کوشتنی کارکرددا

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٢ بینینەکان ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦

قورئان لەنێوان دەستکاریی ماهییەت و کوشتنی کارکرددا


فیتنەی «خەلقی قورئان» و فیتنەی «پەکخستنی حوکمی قورئان»

یەکەم قەیرانی مێژووی ئیسلامی کە هەڕەشە بوو بۆ سەر بوونی قورئان وەک مەرجەعی باڵا، لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا ڕووی دا و ناسراوە بە «فیتنەی خەلقی قورئان»؛ دووەمیان لە سەدەی نۆزدە و بیستەوە دەستی پێ کردووە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، کە دەکرێت ناوی بنێین «فیتنەی پەکخستنی حوکمی قورئان».


بەڵام کامیان مەترسیدارتر و گەورەترن؟

لە سەردەمی خەلیفە مەئموون و موعتەسیمدا، دەسەڵاتی سیاسی بە پاڵپشتیی قوتابخانەی موعتەزیلە، عەقیدەیەکی سەپاند کە دەیگوت: «قورئان مەخلوقە و سیفەتی خودا نییە».

ململانێکە لەسەر ماهییەتی قورئان بوو. مەترسییەکە لەوەدا بوو ئەگەر قورئان مەخلوق بێت، کەواتە پیرۆزیی ڕەها لەدەست دەدات و، دەکرێت وەک هەر دەقێکی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؛ دەستکاری بکرێت، یان بەپێی عەقڵ و بەبێ گەڕانەوە بۆ وەحی لێک بدرێتەوە.


بەڵام ئەمڕۆ لە سەدەی بیست و یەکدا، کەس ناڵێت قورئان مەخلوقە. قورئان بە جوانترین بەرگ چاپ دەکرێت و بە زوڵاڵترین دەنگ دەخوێنرێتەوە، پێشبڕکێ بۆ لەبەرکردنی دەکرێت؛ بەڵام حوکم و دەسەڵاتی لێ سەندراوەتەوە. پیرۆز ڕادەگیرێت بۆ «تەبەڕوک» و خوێندنەوە، بەڵام کاتێک دێتە سەر دادگاکان، سیستەمی ئابووری، دەستووری وڵات و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، دەوترێت: «ئەمە هی سەردەمی کۆنە و بۆ ئێستا دەست نادات».


مەترسییەکە دابڕینی قورئانە لە سیفەتی حاکمییەت؛ قورئان وەک دەق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام وەک دەستوور دەمرێنرێت.

بە پێوەری شەرعی و عەقڵی، فیتنەی ئێمە (پەکخستنی قورئان) زۆر ترسناکتر و گەورەترە لە فیتنەی «خەلقی قورئان». چونکە لە سەردەمی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیشدا (رحمه الله)، هەرچەندە دەسەڵات هەڵگری باوەڕی «خەلقی قورئان» بوو، بەڵام لە دادگاکاندا هەر بە قورئان حوکم دەکرا؛ دز دەستی دەبڕدرا، میرات بەپێی ئایەتەکان دابەش دەکرا و، سنوورەکانی خوا پارێزراو بوون و بۆ هەر کێشەیەک دەگەڕانەوە بۆ حوکمی قورئان. کەواتە فیتنەکە تەنیا لە «کەلام»ـدا بوو، نەک لە «حوکم»ـدا.


کەچی ئەمڕۆ موسڵمانان دەڵێن قورئان کەلامی خوایە، بەڵام لە دادگاکاندا بە یاسای سێکۆلار و لیبڕاڵ حوکم دەکەن. واتە دانپێدانانەکە تەنیا زارەکییە، بەڵام پشتگوێخستنەکە لەسەر ئەرزی واقیع، کردەیییە.

لە فیتنەی یەکەمدا، دوژمن دیار بوو، بۆیە ئیمام ئەحمەد توانی ڕووبەڕوویان ببێتەوە و خەڵکیش پشتیوانییان کرد. بەڵام لە فیتنەی ئێمەدا، دوژمنەکە شاراوەیە؛ ناوی ئیسلامیی هەیە، نوێژ دەکات، بەڵام پێی وایە شەریعەت بۆ ئەم سەردەمە گونجاو نییە. ئەمە وا دەکات بەرەنگاربوونەوە زۆر قورستر بێت، چونکە فیتنەکە چووەتە نێو خوێن و دەماری کۆمەڵگەوە.


فیتنەی «خەلقی قورئان» هەوڵی دەدا پێناسەی قورئان بگۆڕێت، بەڵام فیتنەی ئێمە ئامانجی قورئانی سڕیوەتەوە.

ئەگەر سەیری واقیعەکە بکەین، دەبینین ئەو کات کێشەکە لێکدانەوەی هەڵە بوو بۆ دەق، بەڵام ئێستا کێشەکە وەلانانی تەواوەتی و بەئەنقەستی دەقە.


ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە، دروستکردنی هۆشیارییەکی گشتییە بۆ چەسپاندنی ئەو ڕاستییەی کە قورئان بۆ حوکمڕانی و ڕێکخستنی ژیانکردنە. پێویستمان بە زانایانێکە قورئان لە مۆزەخانەی پیرۆزییەکان دەربهێنن و، بیگەڕێننەوە بۆ گۆڕەپانی ژیان و حوکمڕانی.


• سناء محی الدین


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیسلام

هەموویان ببینە