مرۆڤە بێڕەنگەکان و قاڵبە بچووکەکانی سەردەم

مرۆڤە بێڕەنگەکان و قاڵبە بچووکەکانی سەردەم

مرۆڤە بێڕەنگەکان و قاڵبە بچووکەکانی سەردەم

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٣ بینینەکان ١ شوبات ٢٠٢٦

مرۆڤە بێڕەنگەکان و قاڵبە بچووکەکانی سەردەم


لە کتێبی «مرۆڤی تاک‌ڕەهەند»دا (One-Dimensional Man)، هێربەرت مارکۆزە باس لە کۆمەڵگەی پیشەسازی دەکات، کە هەموو جۆرە قووڵڕوانین و ڕەخنەگرتنێک لای مرۆڤ دەسڕێتەوە. مرۆڤ دەکاتە بوونەوەرێکی بەکاربەر؛ کاری تەنیا بەرهەمهێنان و بەکارهێنانە. بەم جۆرە، لەناو بازنەیەکی داخراودا دەسوڕێتەوە و ناتوانێت لێی دەرچێت.


ئەوەی جێی سەرنجە، زەمەنی ئێستا لە هەموو ڕوویەکەوە کار لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم «مرۆڤە تاک‌ڕەهەندە» دەکات تا ببێتە کۆیلەیەکی تری ناو دنیای نوێ و، بیروباوەڕە زاڵەکەی هاوچەرخ زاڵ بێت بەسەریدا. ئیدی لە بواری ڕاگەیاندن، پزیشکی، ئەندازیاری، زمانەوانی و هەموو بوارەکانی دیکەوە بەو ئاراستەیە کار دەکرێت.


هەموو ئەمەش بۆ بەزۆر گونجاندنی مرۆڤە لەگەڵ ئەم واقیعە تاریک و شێواوەی هاوچەرخ. لەبری ئەوەی گۆڕانکاری لە واقیعدا بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، کار لەسەر گۆڕینی بیر و هزری مرۆڤ دەکرێت تا لەگەڵ شێوازی ژیانی ئێستا و تێڕوانینەکانی خۆی بگونجێنێت.


ئەوەتا لە بواری دەروونشیکاریدا دەیان نەخۆشییان داهێناوە تا مرۆڤی بێزار لە واقیع خەتابار بکرێت و، پەنجەی تۆمەت بۆ مرۆڤ ڕابکێشرێت نەک واقیعەکە.

لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا، لەبری باس لە گەندەڵی و ناعەدالەتیی سیستەمەکە، باس لە تەمبەڵی و تەوەزەلیی مرۆڤ دەکرێت کە دەبێت هەوڵ و کۆشش بکات و خۆی لەگەڵ واقیع بگونجێنێت و، شەو و ڕۆژ لەناو سیستەمەکەدا ئیش بکات تا بگات بە تمووحەکانی.

لە بواری ئەندازیاریدا، شێوە و ئەرکی خانوو و باڵەخانەکان گۆڕانکاریی بەسەردا هات و هەمووان بەو شێوەیە بونیاد دەنرێنەوە کە لەگەڵ ڕۆشنبیریی زاڵی ئێستا دەگونجێت.

لە بواری ڕاگەیاندن، یەک جۆرە وتار هەژموونی هەیە و دەبێت هەمووان وەک تووتی بیڵێنەوە.

لە ڕووی زمانەوانییەوە، مانای وشەکان تێک دراون و فەرهەنگی زاڵی هاوچەرخ مانای وشەکان دادەڕێژێتەوە.


بۆیە کە سەیر دەکەیت، تۆڕێکی ئاڵۆزی پەیوەندیدار دروست کراوە کە پێکەوە کار دەکەن بۆ ئاراستەکردنی مرۆڤ بۆ یەک ئاراستە و ڕووگە. تەنانەت ئایینێکی هاوچەرخ دروست کراوە کە بەپێی داواکارییەکانی سەردەم دەڕوات و، هەندێک لە بانگخوازە گومراکانیشی ئایەتی قورئان بەکار دەهێنن بۆ ڕەوایەتیدان پێی.

لەم تێکەڵبوونی حەق و ناحەق و بەرزبوونەوەی دەنگی بانگخوازانی گومرا و شوێنکەوتووانی ئایینی هاوچەرخ؛ سەلام و سڵاوی خوا لە باوەڕدارانی حەقیقی و شوێنکەوتووانی وەحی.


د. یەحیا ئیسماعیل


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە