چی دەبوو ئەگەر لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) بژیاینایە؟
زۆرێکمان دەڵێین: ئەگەر لەگەڵ پێغەمبەردا (ﷺ) بووینایە، سەرماندەخست و شەرەفی بەرگریکردنیمان بەدەست دەهێنا، هەموو دارونەدارمان لە پێناو پشتیوانیکردن لێی و ڕازیکردنی و پاراستنی دەکردە قوربانی ... ئاوا بانگەشە دەکەین!
ئەمەش قسەیەکی جوان و ئاسانە، نە ئەرکێکی قورسی تێدایە و نە هیچ تێچوویەک؛ چەندە هەستێکی پاک و میهرەبانانە دەبوو ئەگەر دووچاری بێئاگایی نەبووینایە لەو پرسیارە ڕاستەقینانەی کە ڕاستگۆییمان تاقی دەکاتەوە، ئەویش: ئاخۆ بۆ سەرخستنی ئوممەتەکەی چیمان کردووە؟ لە پێناو هەڵگرتنی پەیامەکەیدا چەندە قوربانیمان داوە؟ بۆ زیندووکردنەوەی ڕێبازەکەی چەندمان بەخشیوە؟
ئایا کار و کۆشش و قوربانیدان تەنها لە ژیانی ئەودا (ﷺ) کورت بووەتەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەر دەخات؛ ئایا ئەو ڕۆژەی لەگەڵی دەبووین (ﷺ) بەڕاستی لە ڕیزەکانی پێشەوە بۆ بەرگریکردن لێی دەوەستاین و دەبووینە یەکێک لەو قوربانیدەرانەی بۆ کۆچکردن لەگەڵیدا و سەرخستنی بانگەوازەکەی گیانی خۆیان بەخشی؟ ئایا دەبووینە نزیکترین و خۆشەویسترین کەس لە لای ئەو (ﷺ)، یان ئەمانە تەنها ئاوات و خۆزگەیەکە و هیچی تر؟!




