دەست بە حەبلی ئیمانتانەوە بگرن، گەر قەپیشتان پیا کردبێت!
لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا زۆر شت گۆڕان؛ لە دوای شەڕی غـ.ـەززەوە و کەوتنی ماسکی سیستەمی جیهانی، پاشان ئەم ئابڕووچوونانەی (ئیپستاین) و سەرانی جیهان -خاوەن لافوگەزافەکانی ماف و یاسا و ئەوانەی جیهانی ئیسلامییان بە دواکەوتوو دەزانی- و، تێوەگلانی چەندان کەسایەتیی جیهانیی ئیلحاد و زانستگەرا و بگرە زانکۆ و کۆلێژەکانیان -کە دواتر باسیان دەکەین-، یەک شت دەردەکەوێت:
هەرگیز دەست لە دین و شوناس و توراسی خۆت هەڵمەگرە، دەست لە گەوهەرەکەی خۆت هەڵمەگرە بۆ پۆخڵەواتیی خەڵک. حەرەسیاتی دین و ئیمانی خۆت و ماڵ و منداڵت بگرە. ئەوەی زۆرێکی پێ هەڵخەڵەتا، جگە لە سەرابێک هیچی تر نەبوو؛ پشتهەڵکردن لە شوناس و ئایینت، جگە لە ونبوون و سەرگەردانی، هیچی ترت ناداتێ.
لە سەروو ئەوەشەوە، زەروورە ئاگات لە دڵ و ئیمانت بێت. جیهان کاس بووە لە هەواڵ و دەنگوباسی تاریک و ناخۆش؛ جەنگ و قەیران و کارەسات و فەزیحەتی ئەخلاقی و چەندینی تر. هەموو ئەمانە دڵودەروونت ڕەق و تاریک دەکەن؛ بۆیە دەست بە ئارامی و هێوریی دڵتەوە بگرە با سەرگەردان نەبیت لەناو ئەو گێژاوە. با سووچێکی ئارام و بێدەنگت هەبێت، بەندایەتی و موناجاتێکی تایبەتت لەگەڵ خوا هەبێت، لایەک بەلای جوانییەکاندا بکەرەوە و دڵت با زیندوو بێت.
بە قەپیش بووبێت، دین و ئیمانت بەرمەدە.
#ئاستانە_Astana




