فۆکۆیاما ڕاستی کرد! بەڵام بیری چوو بڵێت...

فۆکۆیاما ڕاستی کرد! بەڵام بیری چوو بڵێت...

فۆکۆیاما ڕاستی کرد! بەڵام بیری چوو بڵێت...

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٢ بینینەکان ٥ شوبات ٢٠٢٦

فۆکۆیاما ڕاستی کرد! بەڵام بیری چوو بڵێت:


فۆکۆیاما شارستانییەتیی لیبراڵی دیموکراسی، وەکوو لوتکە و دوا قۆناغی پێگەیشتوویی سیستەمی شارستانی دەخاتە ڕوو؛ جگە لەم شارستانییەتە، هەمووی دەپووچێنێتەوە.

ئەو ژیانی لیبراڵییەتیی سەرمایەداری بە چڵەپۆپە وێنا دەکات. بەڵێ، ڕاستە چڵەپۆپەیە، بەڵام:


- بیری چوو بڵێت: ئەمە چڵەپۆپەیە لە داڕمانی مرۆڤبوون و ئەوجی داخزانە بۆ حەزبازی.

- بیری چوو بڵێت: هێندەی بەرزبوونەوەی لوتکەی داهێنانی تەکنەلۆژییە، لوتکەی داهێنانیشە لە جۆرەکانی تاواندا.

- بیری چوو بڵێت: لە هیچ قۆناغێکی مێژووی مرۆڤایەتیدا، هێندەی ئێستا مرۆڤ نەچووەتە لوتکەی ئارەزووپەرستی و داهێنانی جۆرەکانی ئارەزووبازی.


- پێی وایە ئەم لیبراڵییەتە دیموکراسییە لوتکەیە لە پاراستنی کەرامەتی مرۆڤدا. بۆ ئەمە تەنیا دەڵێین: «ترەمپ» بەس بوو بۆ پووچەڵکردنەوەی بانگەشەی مافی مرۆڤ، مافی منداڵ، سەروەریی وڵاتان و یاسای نێودەوڵەتی. جگە لە ترەمپ، «دوورگەی شەیتانی»ـیشی هاتە سەر.


ئەییووب ئیلیاس


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە