ئەگەر تاکی ڕۆژهەڵاتی کەبتکراو و پەنگخواردووە، ئەی تاکی ڕۆژئاوایی چی؟

ئەگەر تاکی ڕۆژهەڵاتی کەبتکراو و پەنگخواردووە، ئەی تاکی ڕۆژئاوایی چی؟

ئەگەر تاکی ڕۆژهەڵاتی کەبتکراو و پەنگخواردووە، ئەی تاکی ڕۆژئاوایی چی؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٧ بینینەکان ١٢ شوبات ٢٠٢٦

ئەگەر تاکی ڕۆژهەڵاتی کەبتکراو و پەنگخواردووە، ئەی تاکی ڕۆژئاوایی چی؟

دەیان ساڵە گوتاری ژمارەیەک «ڕۆشنبیر»ی کوردی، لەژێر کاریگەریی مۆدێرنیتەی سێکۆلار و قوتابخانەی دەروونشیکاریی ڕۆژئاواییدا، تێزێکمان بە گوێدا دەخوێنن کە گوایە: «هۆکاری سەرەکیی دواکەوتوویی و قەیرانە دەروونییەکانی تاک لە ڕۆژهەڵاتدا، دەگەڕێتەوە بۆ سەرکوتکردنی غەریزە سێکسییەکان و، ئەو تابووە ئایینی و کۆمەڵایەتییانەی کە جەستەی مرۆڤیان کۆت کردووە».

ئەم ڕوانگەیە کە ڕەگەکانی لە تیۆرییەکانی «فرۆید» و «ڕەسڵ» و «ڕایش»... داکوتیوە، لە ناوخۆدا لەلایەن «ڕۆشنبیران»ی وەک شێرزاد حەسەن و مەریوان وریا قانع... بانگەشەی بۆ دەکرێت. بە بڕوای ئەوان، تاکە ڕێگەی بوون بە مرۆڤێکی مۆدێرن و «سەبجێکت»ێکی ئازاد، شکاندنی ئەو دیوارە مۆڕاڵییانەیە.

با لەم سێ خاڵەدا، ڕاستیی ئەم تێڕوانینە بخەینە ڕوو:

یەکەم: ئەگەر قسەی ئەم «ڕۆشنبیرانە» ڕاست بێت و تەنیا سەرکوتکردن هۆکاری مەژغوڵبوونی مێشک بێت، دەبوو ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا مرۆڤەکان خاوەنی پاکترین و ئازادترین مێشک بن، چونکە هیچ دیوارێکی مۆڕاڵی لەبەردەمیاندا نەماوە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمڕۆ مرۆڤی ڕۆژئاوایی زیاتر لە هەموو کات و زیاتر لە هەر مرۆڤێکی سەرکوتکراو، مێشکی بە سێکسەوە داگیر کراوە. مۆدێرنیتە نەک مێشکی مرۆڤی لە سەرکوتکردن ڕزگار نەکرد، بگرە لە ڕێگەی ئالوودەکردنەوە بە کۆیلەی کرد! لەم سیستەمەدا کە هەموو شتێک ڕێگەپێدراوە، مرۆڤ خاوەنی غەریزەی خۆی نییە، بەڵکوو غەریزەکەی لەلایەن کۆمپانیا و بازاڕەوە بەڕێوە دەبرێت. باشە ئەمە ئازادییە؟ یان توندترین فۆرمی کۆیلایەتیی نادیارە؟

دووەم: ئەگەر تێزی ئەم ڕۆشنبیرانە ڕاست بووایە، دەبوو «جێفری ئیپستاین» و «دیدی» و هاوشێوەکانیان، نموونەی هەرە باڵای تێربوونی دەروونی و کامڵبوونی عەقڵی بن. ئەوان لە ژینگەیەکدا دەژیان کە هیچ تابوو و سنوورێکی مۆڕاڵی بوونی نەبوو. کەیسی ئیپستاین پەردەی لەسەر حەقیقەتێکی ترسناک لادا: غەریزەی مرۆڤ کاتێک سنوورە مۆڕاڵییەکانی تێدەپەڕێنێت، بەرەو تێربوون ناچێت، بەڵکوو بەرەو وەحشیگەری دەچێت. ئەم کەیسانە سەلماندیان کە ئازادیی بێ مەبدەئ، مرۆڤ دەکاتە دڕندەیەک کە بە چەوساندنەوەی مرۆڤ و بازرگانی بە منداڵان هەوڵ دەدات تێر ببێت. ئەمە ئەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەیە کە دەبێت بیزانین: کاتێک خودا و مەبدەئ لە ژیانی مرۆڤدا ون دەبن، ئازادی دەبێتە چەقۆیەک بە دەست شێتێکەوە، نەک کلیلی ڕزگاری.

سێیەم: نوخبەی جیهانی و پیشەسازیی میدیا، بەردەوام کار لەسەر شکاندنی بەها مۆڕاڵییەکان دەکەن؛ چونکە مرۆڤێک مێشکی لای غەریزە بێت، مرۆڤێکی بێمەترسییە بۆ سیستەم. ئەوان دەیانەوێت تۆ لە قەفەزێکی بچووکدا بە ناوی «ئازادیی جەستە» مەژغوڵ بیت، تا ئەوان لە دەرەوەی قەفەزەکە بڕیار لەسەر چارەنووستت بدەن. ئیسلام و مەبدەئە فیکرییە ڕەسەنەکان نایانەوێت مرۆڤ سەرکوت بکەن، بەڵکوو دەیانەوێت لە کۆیلایەتیی ئارەزووەکان ڕزگاری بکەن و مانا و شکۆی بۆ بگەڕێننەوە.

سارا محی الدین

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە