«ئێپستین»ـەکان زۆرن!
جیمی سافیل؛ پیاوە باشەکەی بەریتانیا، کە ڕۆژنامەی «گاردیان» بە «چاکەکارە زەخمەکە» وەسفی دەکرد. دەستی لە چەندان کاری خێردا هەبوو، ملیۆنان دۆلاری بۆ نەخۆشخانەکان و منداڵان کۆ دەکردەوە و، چەندان هۆڵ و قاوشی خەستەخانەکان بە ناوی ئەوەوە نران.
ئەوەی کە بەدەستییەوەیەتی، مەدالیای «گریگۆریۆسی گەورە»یە، کە پاپا پۆڵسی دووەم بەهۆی کارە مرۆڤدۆستییەکانییەوە پێی بەخشی. هەروەها شاژنە ئیلیزابێسی دووەمیش نازناوی (Sir)ی پێ بەخشی، کە گەورەترین نازناوی تەشریفیی بەریتانیایە. جیا لە دکتۆرایەکی فەخریی زانکۆی «بێدفۆردشێر» و چەندانی تر بەهۆی کەسایەتییە جوانەکەی لە بەریتانیادا.
شۆکەکە لە دوای مردنییەوە دەستی پێ کرد، کە دەرکەوت ئەم پیاوە تاوانبارێکی دەستدرێژیکاری زنجیرەیی بووە و، زیاد لە ٤٥٠ کەس بوونەتە قوربانی و دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر؛ کە تەمەنی قوربانییەکانی لە نێوان ٨ بۆ ٤٧ ساڵدا بووە و، زیاد لە ٨٠٪یان منداڵ بوون.
سافیل کەسایەتی و ناسراویی خۆی بەکار هێناوە بۆ گەیشتن بە چەندان قوربانی لە نەخۆشخانەکان و بەتایبەت منداڵان. تەنانەت هەندێک لە قوربانییەکانی نەخۆشیی دەروونی و، هەندێک تووشی پێکانی بڕبڕەی پشت و کەمئەندامی بوون. بە جۆرێک کە وەک یەکێک لە چڕترین تاوانبارە سێکسییەکانی بەریتانیا دانرا.
ئەمە تێمان دەگەیەنێت کە زۆرێک لەوانەی لە شاشەکانەوە دەر دەکەون و ڕۆژئاوا وەک نموونەیەکی باڵای مرۆڤبوون نیشانیان دەدات، دەکرێت چ ئاژەڵێکی تاریک بن لە ژێرەوە، بەڵام شاردرابنەوە و چەندان قوربانییان بێدەنگ کردبێت.
#ئاستانە_Astana




