گرەو بە وەها شتێکەوە دەکەیت؟

گرەو بە وەها شتێکەوە دەکەیت؟

گرەو بە وەها شتێکەوە دەکەیت؟

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٩٧ بینینەکان ١٢ ئازار ٢٠٢٦

گرەو بە وەها شتێکەوە دەکەیت؟

ئەگەر دە جانتات بۆ بهێنم و بڵێم یەکێک لەمانە ملیۆنێک دۆلاری تێدایە، دەچیت هەڕەمەکی یەکێک هەڵبگریت و بیبەیت؟
یان دادەنیشیت دانەدانە هەمووی دەکەیتەوە بزانیت کامیان پارەکەی تێدایە؟ ئەگەر سەد جانتاش بێت لەوەیە کێشەت نەبێت هەمووی بکەیتەوە... باسەکە لێرەدایە!

ئێستا من پێت دەڵێم دە شەومان هەیە کە لە هەموو دنیا بەنرخترە، لەناویشیدا شەوێکی تێدایە بەتایبەت کە ئەگەر بیبەیتەوە، وەک وایە ١٠٠٠ مانگ بەندایەتیت کردبێت. ئایا دەچیت شەوێک هەڵدەبژێریت و دەڵێیت: «بە خەمڵاندنی من ئەمەیە» و نوێژ و بەندایەتی دەکەیت، یان هەموو شەوەکان زیندوو دەکەیتەوە و زەمانەتی بردنەوەی دەکەیت بە ئیزنی خوا؟

ئەمە تەنیا شەوێکە، ئەگەر بیبەیتەوە هەموو ژیان و بوونت بۆ باشتر دەگۆڕێت و، ناچیتە دۆزەخەوە بە ئیزنی خوا.

ــ ئەیمەن عەبدولجەلیل

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیسلام

هەموویان ببینە