خوا نەک خۆش دەبێت، بەڵکوو دەشیسڕێتەوە
لە ماناکانی ناوی خوای گەورە (العفو) ئەوەیە کە تەنیا لە گوناه و تاوان خۆش نابێت، بەڵکوو بەتەواوی دەیسڕێتەوە و، هیچ ئاسەوارێکی نامێنێت؛ تەنانەت لەنێو دیوانی فریشتەکانیشدا کە کرداری بەندەکان تۆمار دەکەن... بەڵکوو کاتێک سڕییەوە، ئەوە بە قودرەتی خۆی لەنێو دڵی بەندەکەشیدا دەیسڕێتەوە و، وا دەکات کە بیریشی بچێتەوە. ئیدی ئەو گوناه و تاوانە هیچ هەژموونێکی نابێت بەسەر بەندەکەیدا؛ نە لە دونیادا گوناه و تاوانەکە ئازاری پێ دەبەخشێت و، نە لە پاشەڕۆژیشدا زیانی پێ دەگەیەنێت!
«اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنَّا»
موحەممەد وەفیق زەینولعابدین
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- ئاستانە





