بیانییەکان چی ئەخوێننەوە؟!
زۆربەمان وا تێگەیەندراوین کە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووی کەڕوڵاڵ دەژین کە نە دەخوێنینەوە نە گوێ دەگرین، بەپێچەوانەی وڵاتانی جیهانی یەکەم، کە خوێنەری باشن و بگرە کتێب بەشیان ناکا، بەڵام کاتێک تەماشای ژمارەکان دەکەین دەبینین نەک وانییە و ئەو خوێنەرە بەهێزەش نین بگرە جۆر و بابەتی خوێندنەوەشیان ئەوە نییە کە چاوەڕێی دەکەی.
لە ئەوروپا و ئەمریکاشدا بەگشتی پشکی یەکەمی بابەتی خوێدنەوەکان، چیرۆک و خەیاڵە، لە ئەمریکا کەمێک مەیل بەلای بابەتەکانی گەشەپێدانی مرۆیی هەیە، بەڵام لەدەرئەنجامدا چیرۆک و ئەدەبیات و خەیاڵ، بەتایبەتیش چیرۆکی پۆلیسی و تاوان، کە لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤی تەرکیزی زیاتری لەسەرە.
هەرچی یابانیشە کە لەهەمووان زیاتر ناوبانگی ڕۆشتووە، پشکی شێر بەر مانگا دەکەوێ، و نیوەی فڕۆشی کتێب و چاپەمەنی یابانی داگیرکردووە، بەهەموو جۆرەکانیەوە، هەر لە مانگای شۆنێنەوە کە بۆ هەرزەکارانە تا سێنێن بۆ پێگەشتوان و شۆجۆ کە تایبەتە بە کچان، لەگەڵ ئەمانەشا خوێندکارانی زانکۆ لەدەرەوەی پڕۆگرامی خوێندن هیچ کاتێک لە کتێبی زانستی بەسەرنابەن.
لەگەڵ ئەمانەشدا نکۆڵی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و ماددی ئەم وڵاتانە ناکرێ، هەرچەن ئەویش بابەتێکی فرە فاکتەر و قسە هەڵگرە، بەڵام پێشکەوتنی وڵات بە سیستم و پڕۆگرام و حکومڕانی تەندروستە زیاتر تا خوێندنەوەی تاک و کوتانەوەی دەروونی خەڵک بەوەی کە ناخوێننەوە و بەرپرسن لەو دۆخەی تیایدان.
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە





