مەتەڵی نەخشە و هێڵە نامۆکانی کەنار دەریاکانی باشووری ژاپۆن

مەتەڵی نەخشە و هێڵە نامۆکانی کەنار دەریاکانی باشووری ژاپۆن

ساڵی ١٩٩٥، چەند دەریاوانێکی ژاپۆنی لە بنی دەریای ئاوەکانی باشووری ژاپۆن، تێبینیی کۆمەڵێک نەخشەی بازنەییی سەیریان کرد...

مەتەڵی نەخشە و هێڵە نامۆکانی کەنار دەریاکانی باشووری ژاپۆن

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٢٢ حوزەیران ٢٠٢٦

مەتەڵی نەخشە و هێڵە نامۆکانی کەنار دەریاکانی باشووری ژاپۆن

ساڵی ١٩٩٥، چەند دەریاوانێکی ژاپۆنی لە بنی دەریای ئاوەکانی باشووری ژاپۆن، تێبینیی کۆمەڵێک نەخشەی بازنەییی سەیریان کرد، کە چێوەکەی نزیکەی ٢ مەتر دەبوو؛ لە شێوەیەکی ئەندازەییی وردی نەخشەبۆکێشراودا، کە تا ساڵانی ٢٠١١ ئەم نەخشە لمییانە مەتەڵێکی ئاڵۆزی چارەنەکراو بوون.

تا دواتر هیرۆشی کاواسی بکەرەکەی دۆزییەوە کە ماسییەکی بچووکە بە قەبارەی لەپەدەستێک، ئەویش ماسیی سپیی ئاوساوی خاڵدارە. نێرەی ئەم ماسییە بەبێ هیچ کەرەستەیەک و، تەنیا بە کلک و باڵە بچووکەکانی ٢٤ کاتژمێر بۆ ماوەی ٧ بۆ ٩ ڕۆژ کار دەکات، بۆ دروستکردنی ئەم شێوە ئەندازەیییە وردە و تاشینی هێڵ و تەپۆڵکەی لمی؛ پاشان چەقی نەخشەکە بە سەدەف و مەرجانی ڕەنگاوڕەنگ دەڕازێنێتەوە.

ئامانج لەم نەخشەیە، شکاندن و لاوازکردنی تەوژمە دەریایییەکانە پێش ئەوەی بگاتە سەنتەری نەخشەکە، کە ماسییەکە هێلکەکانی تێدا هەڵدەگرێت؛ پاشان ڕاکێشانی سەرنجی مێیەکانە بەو جوانکارییەی کردوویەتی و، نەخشەکە تا جوانتر بێت، مانای بوونی نێرێکی بەهێز و چالاکتر دەدات. لە هەمووی سەیرتر، بەهۆی هێڵ و گۆشەی نەخشەکەوە و، لەگەڵ هاتنی تەوژمە دەریایییەکان، لمە ورد و نەرمەکان لە چەقی نەخشەکە دەنیشن، کە دووبارە بۆ هەڵگرتنی هێلکەکان زەروورە.

ئێستا زانایان بەتایبەت لە بواری (هیدرۆداینامیک)دا، خەریکن سوود لەم دیزاینە ناوازەیە وەردەگرن، لە دروستکردنی بەربەستە کەناراوییەکان بۆ شەپۆلەکانی دەریا و تەکنەلۆژیای عەزل و کپکردن و، زیادکردنی توانستی مژینی وزە و لێدان و چەندانی تر.

پرسیارەکە ئەوەیە: کێ ئەم ماسییە بچووکەی فێری ئەندازەکارییەکی وا ورد کردووە؟

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

وتارە پەیوەندیدارەکان

هەمووی ببینە