ئەو سەرەی کە ناشڵەقێت!

ئەو سەرەی کە ناشڵەقێت!

ئەو سەرەی کە ناشڵەقێت!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

تا ئێستا چۆلەکەی دارکونکەرەت دیوە؟ نەتپرسیوە چۆن مێشکی ناشڵەقێت کە ئاوا دەنووک بە داردا دەکێشێت؟ خێراییی لێدانەکانی سەروو ٢٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، کە وا دەکات زەبری لێدانەکە بگاتە ١٢٠٠ ئەوەندەی هێزی کێشکردنی زەوی؛ لە کاتێکدا مرۆڤ لە ٨٠ ئەوەندەدا مێشکی دەشڵەقێت!

لە ڕاستیدا، پێکهاتەی سەری دارکونکەرە چوار میکانیزمی سادە و کاریگەری هەیە بۆ بەرگەگرتنی ئەم زەبرە. هەر لە سەرەتادا، دەنووکی سەرەوەی کەمێک درێژترە لە دەنووکی خوارەوە، کە وا دەکات زەبرەکە بۆ دوو لا پەرت بێت.

پاشان ئێسکی کەللەسەری، ئێسکێکی ئیسفەنجییە کە چڕییەکەی دەگۆڕێت و، لە پێشەوەی سەریدا چڕترە و لە دواوە کەمترە. زمانی دارکونکەرە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت و بەهۆی درێژییەکەیەوە بە دەوری مێشکدا پێچ دەخوات، بۆ مژینی وزەی زەبرەکە.

لەگەڵ لێدانەکەشدا ماسوولکەکانی سەر و ملی بە جارێک ڕەق دەبن بۆ ئەوەی سەری ئەم چۆلەکەیە ببێتە یەک پارچەی توندوتۆڵ؛ هەموو ئەمانە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ڕوو دەدەن.

ئێستا ئەم میکانیزمانەی دارکونکەرە لەلایەن توێژەران و کۆمپانیاکانەوە بەکار دێن بۆ دروستکردنی خوودە و کڵاوی پارێزەری تۆکمەتر. کە کۆمپانیای (Taiwanese) لەگەڵ زانکۆی (NTU)، توانیویانە کڵاوێک دروست بکەن کە زەبری لێدانەکان بە ڕێژەی ٤٨٪ کەم بکاتەوە.

لەگەڵ چەندان بەکارهێنانی تر لە «ئێرباگ»ـی ئۆتۆمبێلەکان و سندووقی ڕەشی فڕۆکەکاندا...

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
گەشبین

زیاتر لە فیکر

هەموویان ببینە