چۆن تۆوێکی دڕکاوی ئیلهامی بەربڵاوترین داهێنانی بەخشی؟

چۆن تۆوێکی دڕکاوی ئیلهامی بەربڵاوترین داهێنانی بەخشی؟

بەدڵنیاییەوە لەزگەی جلوبەرگت دیوە؛ ڕوویەکی زبر و...

چۆن تۆوێکی دڕکاوی ئیلهامی بەربڵاوترین داهێنانی بەخشی؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١ بینینەکان ١٧ ئاب ٢٠٢٦

چۆن تۆوێکی دڕکاوی ئیلهامی بەربڵاوترین داهێنانی بەخشی؟

بەدڵنیاییەوە لەزگەی جلوبەرگت دیوە؛ ڕوویەکی زبر و ڕوویەکی نەرم چۆن بە یەکدا دەلکێن. بە تەکنیکێکی سادە و بێئاڵۆزکاری، لە ڕاستیدا ئەم بیرۆکەیە لە سروشتەوە هاتووە؛ لەو تۆوە دڕکاوییانەی کە لە دەشتودەردا بە جلەکانتەوە دەلکێن.

ساڵی ١٩٤١، جۆرج دی میسترال، ئەندازیاری سویسری لەگەڵ سەگەکەیدا پیاسەی دەکرد، کاتێک گەڕایەوە، بینی کە هەندێک تۆوی «قەیسیی کێوی» بە جلەکانییەوە لکاوە کە قورس لێ دەبێتەوە. لەوێدا بڕیاری دا شتەکە تێ نەپەڕێنێت و لەژێر مایکرۆسکۆپدا تەماشایەکی بکات.

بینی کە تۆوەکە تەنیا ڕوویەکی زبری نییە، بەڵکوو سەدان دڕکی وردی ڕەق و جیڕی پێوەیە و، لە کۆتاییی هەر دڕکێکدا قولاپێکی لوول هەیە. کاتێک کە بەر جلوبەرگ، یان تووکی ئاژەڵان دەکەوێت، ئەم قولاپانە دەچنە نێو ئەڵقە دەزووییەکانییەوە و پێوەی دەنووسێن. لەگەڵ ڕاکێشانیشدا قولاپەکە ڕێک دەبێتەوە و دێتە دەرەوە و، پاشان دووبارە دەچێتەوە سەر شێوە لوولەکەی خۆی بۆ پێوەنووسانێکی تر.

نزیکەی دە ساڵی پێ چوو تا توانی ئەم بیرۆکەیە بکاتە دیزاینێکی پیشەسازی و لە زۆر بواردا بەکار بێت. هەر لە جلوبەرگەوە، تا کەرەستەی پزیشکی (Surgical Hook-and-Loop) بۆ داخستنی برین و شانەکان بەبێ تەقەڵ و دەرزی و، بەکارهێنانی لەو ڕۆبۆتانەی خۆهەڵواسین دەکەن و... هتد.

بیرۆکەیەکی سادە، گۆڕانێکی گەورەی دروست کرد؛ لە ڕاستیدا ئێمە تەنیا قوتابییەکی تەمبەڵی سروشتین.

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر

هەمووی ببینە