ڕاستیان نەکرد کاتێک وتیان عەلمانییەت تەنیا بۆ ڕێکخستنی کاروباری دەوڵەتە، بەڵکوو عەلمانییەت لووت دەخاتە وردودرشتی ژیانتەوە؛ دانیشتن و هەستانت، پۆشین و گەڕان و ئیشوکارەکانت، ژیانی کەسی و خێزانت. لە کۆتاییدا دەبینیت؛ ئەوە تۆی کە عەلمانییەتت پشتگوێ خستووە، بەڵام ئەو تۆی پشتگوێ نەخستووە.
ئەوەتا ئازەربایجان، هەرچەندە دەوڵەتێکی زۆرینە موسڵمانە، بەڵام حیجاب قەدەغە دەکات؛ کە مافێکی سەرەتاییی ئافرەتی موسڵمانە و تەنانەت لە بەشێکی وڵاتانی ڕۆژئاواییشدا مافێکی ڕێپێدراوی هەموو ئافرەتێکی موسڵمانە.
سەیرەکە لەوەدایە جاران گلەیی لە وڵاتێکی وەک فەڕەنسا دەکرا و بە عەلمانییەتێکی توندڕەو تۆمەتبار دەکرا، بەڵام ئێستا موسڵمان لەنێو وڵات و شار و کۆمەڵگەی خۆیدا قاچاخ و پەراوێزە!
ئەمە پێمان دەڵێت کە سنووری دەستێوەردانی عەلمانییەت تا چ ئاستێکە، گەر دەست و ڕێی بۆ شل بکرێت. ئەمڕۆ حیجابە و، سبەی نوێژ و ڕۆژوو و مزگەوتەکانە. لەناکاو خەبەرت دەبێتەوە دەبینیت هیچ پێناسەیەکی موسڵمانیت نەماوە جگە لە ناوێکی ناوبۆش.
- بڵاوکەرەوە
- ئاستانە




