بەڵێ، ئیمامی عومەر داگیرکەر بوو!
بەڵێ، «ئیمامی عومەر» داگیرکەر بووە! بەڵام داگیرکەرێک لە ڕوانگەی نەشارەزا و قین لە دڵێکی وەک تۆوە، گەرنا بە چاوێکی بێلایەن و مونسیفانە سەیری «ئیمامی عومەر» بکەین، دەبینین ئەو مۆم و چرای ئازادی بووە بۆ کورد و کوردستان و هەموو گەلان، هەر ئەم ئازادییەش بوو کە کورد خۆی داوای کرد و پێشوازی لێکرد، باوەشی کرد بەو ئازادییەدا کە ئیسلامە..
بەڵێ، ئێوە بە چاوی خۆتان بابەتەکان نابینن، بەڵکوو بە چاوی داگیرکەران، خوێن مژان و پارچەکەرانی کورد دەڕواننە بابەتەکان، وەک ئەمریکا و ڕۆژئاوا. هەر ئەم ڕوانینە ئەمریکایانەییە بوو چەند ساڵێک بەر لە ئێستا تاڵیبانی بە تیرۆرست ناوزەندە دەکرد، بەڵام ئێستا وەک شۆڕشگێڕ و فریادڕەس سەیری تاڵیبان دەکرێت و لەلایەن ئەمریکاوە پێشوازیان لێ دەکرێت بۆ سەر مێزی گفتووگۆ.
بۆیە گەر بەم ڕوانینەی ئێستات سەیری ئەو حیزیبانەی کوردستان بکەیت دەبینین کە ئەم حیزبانە تا ئەم دواییانەش لە خانەی تیرۆردا بوون، بۆیە ئەم ڕوانینەت تانەیە لە خودی مێژووی خۆت و کوردایەتیت. دەبوو لەیادت بووبا پەیمان نامەی «سایکسبیکۆ» چی بوو و چۆن بوو، چۆن ڕۆژئاوا بوونەتە مەینەت بۆ کورد، وەک خێر هەر پارچەیەکیان بەخشی بە وڵاتێک، پاشان لە هەرچی پەڕتووکی مێژووییە بۆمان بێنە کورد گیانێکی سەربەخۆیان هەبووبێت لە سەردەمی «ئیمامی عومەر»دا، بەڵکوو هەر لەژێر چنگ و ستەمی فارس و ئاگر پەرستەکان بوو کە ئەوکات ئیسلام هەر نەگەیشتبووە کوردستان، کەچی کورد خۆی گەیاندە مەدینە و پێشوازی لە پەیامی ئازادی و سەربەخۆیی میلەتان کرد، کە ئەم پەیامە پەیامی خودایی بوو کە ئیسلامە.
«جابانی کوردی» پێش ئەوەی ئیسلام بگات بە عێراق و کوردستان خۆی گەیاندە خزمەتی پێغەمبەرﷺ، موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند، هەروەها جلی کوردی بە دیاری بەخشییە پێغەمبەرﷺ. پێغەمبەرﷺ دیارییەکەی قەبوڵ فەرموو، جلی کوردی پۆشی، هەروەک پێشەوا ئەبو داود فەرموودەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە: «عَنْ عَائِشَةَ بِهَذَا الْخَبَرِ، قَالَ: وَأَخَذَ كُرْدِيًّا كَانَ لِأَبِي جَهْمٍ،..»رواە أبو داود برقم 915 وحسن الشيخ شعيب الارؤوط
واتە: (پێغەمبەرﷺ جلە کوردییەکەی وەرگرت کە لەلایەن ئەبوجەهمەوە -جابان الکردی- هاتبوو).
دوابەدوای گەیشتنی ئیسلام بە کوردستان هەموو مێژوو نووسان کۆکن کە کورد پاڵپشتی ئیسلامی کرد لە دژی زوڵم و ستەمی هەزاران ساڵەی فارس و ئاگر پەرستان.
#ئاستانە_Astana




