بوەڕن، چونکە عومەر لێرە نییە!
داخی عومەر هەزار و چەند سەد ساڵێکە، سوێی کردووە بە جەرگی شەیتان و براکانیدا، نەک تەنیا لە شوێن و کاتێک، بەڵکوو لە گەلێک خاک و نەتەوەو سەردەمدا، چونکە دەرفەتی هەلپەرستی و ستەمکاریی نەهێشت.
لە نێو کوردیشدا کەسانێک هەن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، داخی عومەر خەوی زڕاندوون، ژیریی نەهێشتون، تەتەڵەی زمانی بۆ هێشتوونەتەوە. هۆکاری ئەوەش زۆرن بەڵام ئێمە چەند دانەیەکیان دەژمێرین:
بۆ نموونە، زۆر خەفەتی ئەوەیانە بۆچی شەوی یەکەمی زاوایەتییان بووکی یەک شەوەیان نەبراوە بۆ سەرکردەیەکی ناو هێزی کیسرایی و بەرکوڵی بکات و ئینجا بینێرێتەوە بۆیان. وەک ڕسواکان دڵیان تاسەی ئەو جنێوانە دەکات کە ساسانییەکان بۆ لووتکەی سووکایەتی دەیانوت: "هەی پەروەردەکراوی ناو خێوەتی کوردان."
یاخود نا، لەوانەیە خەفەتی ئەوەیان بێت عومەر زەواجی موتعەی نەهێشت و ئەمانیش نازانن چۆن کیژە کوردە جوانەکان بۆ چەند سەعاتێک بخەنە کۆشی وەچەکانی کیسراوە. دەشکرێت جەرگیان بەوە بڕابێت کە عومەر لەناوبەری دەسەڵاتی کوردەکانی لەناوبردبێت و دەرفەتی جاشایەتی بۆ ئەمان نەهێشتبێتەوە.
خۆ لەوانەیە ئەو داماوانە باشیش بزانن،
عومەر و دادپەروەری پێکەوە باس دەکرێن.
عومەر، شەیتان و شەیتاندۆستەکان لەدەستی هەڵدێن.
عومەر وەک سەرکردەکانی ئەمڕۆ نەبوو، ئەو لەناو میللەتدا ژیا و دواجاریش لەپێناو ڕێبازەکەیدا خوێنی خۆی بۆ ڕشت.
دواجار ڕاستییە تاڵەکەش ئەڵێین: خۆ ناحەقتان نییە چەندە بوەڕن، چونکە عومەر لێرە نییە، ئەگینا خۆتان هەڵدەهاتن و لە کۆڵانەکانی ترەوە ڕاتان دەکرد.
#ئاستانە_Astana




