ململانێ فیکرییەکان لە لوتکەی ئەزمەکاندا

ململانێ فیکرییەکان لە لوتکەی ئەزمەکاندا

ململانێ فیکرییەکان لە لوتکەی ئەزمەکاندا

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٦٣١٧ بینینەکان ٢٤ ئاب ٢٠٢١

ململانێ فیکرییەکان لە لوتکەی ئەزمەکاندا

دەزانن لە ھەموو قەیرانێکی ئابووری و ئاسایشی و خواردن و کار و کاسبیدا کۆمەڵێک کێشەی تریشی پێوە سەرھەڵدەدات؟

کێشەی فیکریی و مەزھەبی و زانستی و سەربازیش، ھەندێک جار بەستراون بە بوونی گرفت و کێشەکانی ترەوە!

لە سەردەمی ئیمامی عوسمان (ڕەزای خوای لێ بێت)، سەرباری گرفت و کێشەی سەربازی و کارگێڕی و ...ھتد!، شەڕی خەواریجیش ھاتە گۆرێ.

لە سەردەمی ئیمامی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت)، سەرباری کۆنترۆڵ کردنەوەی ئیدارە و ڕیادە و سیادەی وڵات و ئیماڕەتەکان، فیتنە دروستکرا لە نێوان دایکی ئیمانداران و سەرداری ئیمانداران و نووسەرەوەی وەحی، ھەموو ھۆکاری ھەڵگیرسێنەرانی فیتنە بوو!

لە سەردەمی ئیمامی ئەحمەددا (بە ڕەحمەت بێت)، سەرباری کێشەکانی فیکر و پەستانی سیاسات و شارستانییەتەکان و کرانەوەی عەبباسییەکان، فیتنەی جەھمییەکان بەرۆکی زانایانی ئەھلی فەرموودەی گرت و بوونە دەرد و بەڵا بۆ بەردەم بانگەوازی! منازەڕە و مناقەشە و ھەجر و نووسین و مەجلیس و مزگەوت و بەڵاطەکانی تەنیبوو! تەنانەت لەمپەر بوو لەبەردەم کارکردنی ئەھلی حەدیس بۆ ئەو کارە پیرۆزەی خەریکی بوون.

دواتر سەردەمەکانی تری وەکوو باقلانی و ئیبن بتتە و سەردەمی شێخی ئیسلام-ئیبن تەیمییە- کە لوتکەی گرفتەکانی داگیرکاریی مەغۆل بەلایەک، داتەپینی خەلافەتی عەبباسی بەلایە، بێکاری و برسێتی و گەمارۆ و لەناوچوون و نەخۆشی و لاوازی موسڵمانان لە ڕووی دارایی و چەک و ھزر و سیاسەتەوە، ھەمووی بەسەر میللەتی موسڵماندا کەوتبوو، «تەسەووف، تەشیوع، ئەشعەری، ماتوریدی، جەھمی، قەدەریی، نەسیڕیی» کەوتبونە لوتکەی جموجوڵ و چالاکی و ھەندێک خیانەت و عەمالەت و حساباتی زۆرتریش کە ھەمووی ئابۆلقەی ئومەتی ئیسلامی دابوو!

ئەو فیتنە گەورانە ھەبوون! ئەھلی بیدەعیش دەستیان دابوویە بڵاوکردنەوەی لاڕێی و فیکرەکانیان!

شێخی ئیسلام -ئیبن تەیمییە- و ھاوکارەکانی لە ئەھلی سوننەت نەوەستان، نەپسان، سەرباری شەڕ و جیھاد دژی کوفار و نەداری و ھەژاری گەڵ و خەڵک وەستانەوە، دژی ئەم بیدعەکارانە کە حوکوومەت زۆر جار مەحکەمە و شکات و پیلانیشی بەلای ئەھلی بیدەعدا دەجوڵاند!

تا ئەم سەردەمەش ھەروایە، ئێمەی موسڵمان كە مێژوو نەزانین، لە ئێستادا کە بانگخوازێک، یان زانایەک باسێکی وەڵامدانەوەی ئەھلی بیدعە بکات، یەکسەر دەڵێن: "دژی یەک مەوەستن و نان نییە بیخۆین و کێشەی ئەو خەڵکە چییە و ئێوەش خەریکی چین!"

بەڵام لاوازیی و ھەوا و ئارەزوو و جەھل ھۆکارە بۆ ئەمە کە گرنگیی «پشتیوانی یەکتاپەرستی و سوننەت و شوێنکەوتنی ھەق» گرنگ نەبێت و وا بزانیت ئەوانەی خەریکی وەڵامدانەوەی گومرایی و لاڕێییەکانن، بێ ئیش و کار و گرفتن و حەزیان لە سەرگەرمییە!

تۆ وا دەزانیت زانایان ھەست بە بێکاری ناکەن؟

هەژار لە دەرگایان نادات؟

نەپڕوکاون بۆ پەیداکردنی بژێوی نەداران؟

کێشەی کۆمەڵایەتی و تەڵاق و نەدار و بێکاری و بێ ماڵ و حاڵی و دەرمانی نەخۆش و کرێی کرێچی و ھەزار کێشەی کۆمەڵگاکان بەسەر مامۆستا و زانایانن و ئەوانیش ڕوویان نایە وەڵام نەدەن، سەرباری ئەو ھەموو سەنگەرە فیکریی و ئاریشە بنچینەییانە!

بۆیە دڵنیابن کێشە فیکری و هزرییەکان لە ساتە ناڕەحەتەکاندا سەرھەڵدەدەن، زۆرێکیش لە ئەھلی بیدعە بە دەرفەتی دەزانن چالاک ببنەوە و کار بکەن بۆ لاڕێکردنی خەڵکی.

نووسینی: مامۆستا بیلال جەلال حەدداد

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە