کورد و ڕێککەوتنێکی حوزەیفەی کوڕی یەممان
ئاشکرایە کاتێک لەشکری ئیسلام دەگەیشتە کوردستان، ڕاستەوخۆ بەرانبەر هێز و دەسەڵاتەکانی ئەو ناوچانە دەبوونەوە کە لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی و ڕۆمانی و بێزەنتییەوە دانرابوون. بۆیە هەندێک جار بەئاشتی و هەندێک جاریش بەشەڕ ڕووبەڕووی ئەو فەرمانڕەوایانەی ساسانی و ڕۆمانی و بێزەنتی بوونەتەوە.
یەکێک لەو ساتراپنیشنە بەناوبانگانەی کوردستان کە هەبووە لەو سەردەمەدا؛ ساتراپنشینی ئازەربایجان بووە.
یەکێک لە بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان فەرماندەی موسڵمان «حوزەیفەی کوڕی یەمان» و «مەرزەبانی والی ئازەربایجان»دا واژوو کرا، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە: «حوزەیفە و موسڵمانان هەقیان بەسەر کوردی بلاشجان و سبلان و ساتترودانەوە نەبێت.»
- فتوح البلدان: ص٣٢١
- قدامة بن جعفر: الخراج وصناعة الکتابة: ص ٣٧٨
ھامنۆ ھەورامی
#ئاستانە_Astana




