ڕاگەیاندنی چەواشەکار!

ڕاگەیاندنی چەواشەکار!

ڕاگەیاندنی چەواشەکار!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٧٤٣ بینینەکان ٢٨ ئاب ٢٠٢١

ڕاگەیاندنی چەواشەکار!

فەرەنسا یەکێک بوو لەو وڵاتە پێشەنگانەی کە ھۆشداریدا لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەتوندی پشتگیری یەکپارچەیی خاکی عێراقی دەکرد، بەڵام ئێستا لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەسەڵات و چەواشەکارەوە فەرەنسا بە دۆستی دەسەڵاتدارانی کورد و گەلی کورد دەناسێنرێت. ئامانجیش لەم چەواشەکارییە بەھێز نیشاندانی پارتە دەسەڵاتدارەکانە لەلایەن میدیای دەسەڵاتەوە، تا وەکوو بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھاوپەیمانێکی ھەمیشەی ڕۆژئاوا خۆیان نیشان بدەن.

 بێئاگا لەوەی ئەو ڕۆژئاوایەی ئەوان شانازی پێوە دەکەن، لە کاتە سەختەکاندا پشت لە گەلی کورد دەکەن، وەکوو لە ھەوڵی سەربەخۆییدا و لە مێژووی نزیکی شۆڕشی ئەیلول و کاتە سەختەکانی دیکەدا، چونکە زلھێزەکانی وەکوو فەرەنسا و بەریتانیا داڕێژەری «سایکس بیکۆ» و سیاسەتی دابەشکردنی نەتەوەی کوردن!

 ئەمەش سیاسەتی دوور مەودایە بۆ لاوازکردنی بەردەوامی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بێگومان لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوایە کە ناکۆکییەکان لەم ناوچەیەدا بەردەوام بێت.

ڕۆژئاوا، چۆن ھەمیشە لە کاتە سەختەکاندا پشتیان لە کورد کردووە، ڕۆژێک دێت پشت لە خۆشیان دەکەن، ھەروەک پشتیان لە سەرکردە عەرەبەکانی بەھاری عەرەبی کرد.

#پێشوازی_لە‌ماكرۆن_شە‌رمە‌زار_ئە‌كە‌ین
#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد و کوردستان

هەموویان ببینە