ڕاگەیاندنی کوردی لە نێوان زانا و گۆرانیبێژێکدا!

ڕاگەیاندنی کوردی لە نێوان زانا و گۆرانیبێژێکدا!

ڕاگەیاندنی کوردی لە نێوان زانا و گۆرانیبێژێکدا!

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٤٣٧ بینینەکان ٨ شوبات ٢٠٢٢

ڕاگەیاندنی کوردی لە نێوان زانا و گۆرانیبێژێکدا!

لەم سەروبەندیەی یەعلانکردنی یارسانی بوونی گۆرانیبێژ ناسری ڕەزازی کوردی ڕۆژهەڵات، وە بە ئاشکرا ڕاگەیاندنی دژایەتی خۆی بۆ ئیسلام. بەرگریکردن و بە گەورەکردنی ڕاگەیاندنی عەلمانی دۆڕاوی کوردی لە ناوبراو.

حەزمکرد ڕووخسارێکی ترتان بیرهێنمەوە کە هەر کوردی ڕۆژهەڵاتە، ئەویش موفەسیری قورئان و زانای فیزیای ناوەکی، سی دانە ساڵ ئەندامی دەزگای ناسا، ئەویش «موزەفەر پرتوما»یە. تەنانەت چەندین ساڵ دوای مردنیشی زۆرینەمان نایناسین!

موزەفەر ۱٤ی۲ی۲٠٠٦ مردووە، چونکە موفەسیری قورئان بوو،  هەرچەند زاناش بوو، بەڵام ڕاگەیاندنی فەلەجی کوردی باسی مردنیشی نەکرد، چ جای ئەوەی چاوەڕوان بیت دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و هەوڵ و کۆششەکانی بکات، چ لە ڕووی ئیسلامەتییەوە، چ لە ڕووی زانستی فیزیاییەوە کە تێیدا پسپۆر بوو.

ڕاگەیاندنی کوردی وێران بووە، ئەوەندەی سەرقاڵی ناساندن و گەورەکردنی کەسانێکە دژ بە ئایین و ئەخلاق و کلتوری جوانی کۆمەڵگەیە، بە ڕوبعی ئەوە دوو کەسی پیاوانەی نەناساندووە.

 «مەسعود محمد» ۲٠٠۲ مردووە، چەند کەس دەیناسێت؟ کێ ئاشنای فکر و بۆچوونەکانییەتی؟ لەبەر ئەوەی تا بۆی کرا مارکسیەتی دایە بەر نەشتەری ڕەخنە، ئێستا بە ونکردنی تۆڵەی لێ دەکەنەوە.

چەند کەس پڕۆفیسۆر دکتۆر «عارف عەلی عارف قەرەداغی» دەناسێت؟ کە لە زانکۆی نێودەوڵەتی ئیسلامی مالیزیایە، خاوەنی چەندین پەڕتووک و توێژینەوەی زانستیە!؟

پوختەی ژیاننامەی زانای گەورە، موزەفەر پورتومای:

«موزەفەر پرتوما» یەکەمین پسپۆڕی کورد و ئێرانە لە زانستی فیزیای ناوەکی. ماوەی ٣٠ ساڵ لە ڕێکخراوی ئاسمانی «ناسا» ئیش و لێکۆڵینەوەی زانستی کردووە. خوێندنی باڵای لە ئێران دەستپێکردووە و لە ئەمریکا دوای دووپاتکردنەوەی خوێندنی باڵا، دکتۆرای لە فیزیای ناوەکی وەرگرتووە.

«موزەفەر پرتوما» لە ۲۲ی ٥ی ۱۹۳۹ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سنەی کوردستانی ئێران لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی ئایینی و چەوساوەی کورد هاتووەتە دوونیاوە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سنە تەواو کردووە و لە هەر سێ قۆناغەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە خوێندنی دبلۆم لە بواری بیرکاری و فیزیادا پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. لە کێبڕکێی سەرتاسەری تاقیکردنەوەی «کنگور» پلەی یەکەمی پارێزگا و حەڤدەهەمینی ئێرانی هێناوە.

لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگی ئەو کاتە دەرفەتی چوونی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ ڕەخساوە، بۆیە لە ساڵی ۱۹٦۳ ڕوو دەکاتە ویلایەتی وسکانسین.

زیرەکی و بلیمەتییەکەی جێی تێڕامان و سەرنجڕاکێشانی مامۆستاکانی زانکۆکانی ئەمریکا بووە. هەر لەوێ ئاشنا دەبێت بە کۆڕی ئیسلامی خوێندکارانی ئەمریکا، پەیوەندیان لەگەڵ دەبەستێت، ساڵی ۱۹٦۹ دەبێتە جێگری کۆمەڵەکە و ساڵی ۱۹۷٠ سەرۆکایەتی کۆمەڵەکە بە ئەستۆ دەگرێت و هەر لەو ساڵەدا «ڕێکخراوی وەقفی ئیسلامی» لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت.

بۆ ماوەی ۳٠ ساڵ ئەندامی ڕێکخراوی ئاسمانی«ناسا» دەبێت، دوای ڕوداوی ۱۱ی سێپتەمبەر بەهۆی بیروباوەڕی ئیسلامی لە «ناسا» دەردەکرێت. دواتر بۆ ماوەیی چەند ساڵ لە «ڕێکخراوی دەرمانی دژە شێرپەنجەی واشنتۆن» وەک بەرپرسی یەكێک لە بەشەکانی دەرمان کاری کردووە.

ساڵی ۲٠٠٦ بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی دڵەوە، کۆچی دوایی دەکات.

نووسینی: مەسرور دووکانی

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد و کوردستان

هەموویان ببینە