بهێڵن ئاسوودە بن
کەسانێک کە بە درێژاییی ژیانیان لەسەر بیر و فیکرێکی دژەئایین یان نائایینی ژیاون و شەڕیان بۆ کردووە، تەمەنی خۆیان بۆ سەرف کردووە و، هیچ فرسەتێکیان لەدەست نەداوە بۆ هێرشکردنە سەر ئایین و دابونەریتەکانی، جا بە ماڵ بێت، بە قسە بێت، یان بە قەڵەم.
بەڵام هەر ئەوەندەی دەمرن، پێڕێک دەکەونە شەڕکردن بۆیان و جێکردنەوەیان لەنێو مزگەوت و ئەو بەهایانەی کە ئەوان دژایەتییان دەکرد؛ وەک بڵێیت کارێکی چاک دەکەن! بەڵام ئەمە خیانەتە.
خیانەتە لەو هەوڵ و ماندووبوونە، لەو بیروباوەڕەی ژیانی خۆیان بۆ سەرف کرد و، بۆ ئەو هەموو هاتوهاوارەی کە کردیان. ئەگەر بیانزانیبایە دوای خۆیان بە زۆر بەرگی ئایینییان بەبەردا دەکرێتەوە، هەرگیز قبووڵیان نەدەکرد.
با تا سەر لەگەڵ بیری خۆیاندا بڕۆن، بهێڵن ئەوەی بۆی ژیان تا سەر بێت و بمێنێتەوە. خیانەت لەو ڕێ و ڕێبازە مەکەن کە شەڕیان بۆ کردووە و بۆی ژیاون.
بە ڕای ئێوە، خۆیان ئەمەیان پێ خۆشە کە بۆیان دەکرێت؟
#ئاستانە_Astana
- طراح
- موحەممەد ڕەسول

- تهیهکننده
- ئاستانە

- ناشر
- ئاستانە





