ئایا زەردەشتییەکان منداڵ دەدەنەوە پاڵ دایک؟

ئایا زەردەشتییەکان منداڵ دەدەنەوە پاڵ دایک؟

ئایا زەردەشتییەکان منداڵ دەدەنەوە پاڵ دایک؟

نویسندهئاستانەئاستانە
سه دقیقه برای خواندن ۱۵۳۷ بازدید ۲ سپتامبر ۲۰۲۱

ئایا زەردەشتییەکان منداڵ دەدەنەوە پاڵ دایک؟

ئاشکرایە کە ئایینی زەردەشتی یەکێکە لە ئایینە دێرینەکانی گێتی و خاوەن ڕۆڵ و پێگەی خۆی بووە لە ئێرانی دێریندا، هەروەها توانیویەتی ڕۆڵی دەوڵەتداری و دەسەڵاتداریش بگێڕێت بۆ ماوەی چەندین سەدە.

بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە؛ لە کۆتایی سەدەی ٢٠ و سەرەتاکانی سەدەی ٢١ بەرەو ئێستا تەوژمێکی نوێی زەردەشتییەت هاتە کایەوە، بەڵام ئەم تەوژمە نوێیە تەواو جیاواز بوو لە بنەڕەتی ئایینەکە، بە جۆرێک کە ٪٩٨ی گشت پەڕتووک و مێژووەکەیان ڕەت کردەوە و تەنها شتێک کە لەگەڵ سیکۆلاریزمدا نزیكایەتییەکی هەبێت وەریاندەگرت، یان بێ ئەوەی بوونی هەبێت دەیانکرد بە ناوی زەردەشتییەتەوە، کەواتە وا دەردەکەوێت نوێ کردنەوەی ئەم ئایینە هیچ مەبەستی ئایینی باوباپیرانی کورد نییە، چونکە ئەگەر وەها بووایە ئایینەکە وەک خۆی دەهێندرایەوە، نەک کەسانێک بە دڵی خۆیان چییان ویست تێی بخزێنن!

یەکێك لەو باسانەی کە لەم ڕۆژانەدا وروژێندرا؛ بریتی بوو لەوەی کە منداڵ بە ناوی دایکییەوە بانگ بکرێت، ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوی زەردەشتییەکانە کە بابەتەکەیان بە یاسایی لەقەڵەم داوە:

پیر لوقمان: "بە تەواوی پشتگیری تۆمارکردنی منداڵان دەکەین بە ناوی دایکیانەوە."
پیر لوقمان لە نوێترین بڵاوکراوەیدا: 
لە ئایینی زەردەشتیدا، منداڵ بە ناوی دایکییەوە تۆمار دەکرێت و ھەڵگری ناوی دایکییەتی. بۆیە ئێمەی زەردەشتییان بە تەواوی پشتگیری ئەو پڕۆژە یاسایە دەکەین کە لە پەرلەمانی عێراقدا ئامادە کراوە و لە کوردستانیش کەمپینی بۆ ساز کراوە.

ئێستا با بێینە سەر ئایینی زەردەشتییەت بزانین شتی وا بوونی هەیە؟ 

پێش هەموو شتێک هەر کەسێک بیەوێت بگەڕێتەوە سەر سەرچاوە بنەڕەتییەکانی وەکوو «هەر شەش بەشی ئاڤێستا و زەند و پازەند و بوندەهیش و دینکەرد و ...هتد»، باسێکی لەو جۆرە نادۆزینەوە و بە هیچ جۆرێک، ڕەچەڵەک بردنەوە سەر دایکی تێدا بوونی نەبووە! 

سەرچاوە زەردەشتییەکان هەمیشە ناوی زەردەشتییان بە بنەماڵەی «سپیتامان» ناو بردووە کە بنەماڵەی باوکی زەردەشتە و یەکەمجار هەمیشە باسی ناوی پورشاسپا دەکەن، ئەوجا دوغدوڤای دایکی. هیچ سەرچاوەیەکییان نەهاتووە ناوی بە «زاراشووەشترا دوغدوڤا» ناو ببات، بە پێچەوانەوە گوتوویانە سپیتامان زاراشووەشترای کوڕی پورشاسپای کوڕی پیتەرەسپا و ...هتد.

بۆ ئەم باسەش دەگەڕێینەوە سەر نووسراوی نووسەری بەناوبانگی کوردی زەردەشتی «فەرهاد عەبدولحەمید پەهلەوان» کە لە پەڕتووکەکەیدا بە ناوی «زەردەشت و ئاڤێستا و فەلسەفەی یەکتاپەرستی» لێرەدا لە لاپەڕە ١٦ی چاپە ئەلکترۆنییەکەیدا دەڵێت: 

"زەردەشت پورشەسپ پیتەرەسپ ئەردوئەسب (ئەهوروە پەسب) هیچە دەست (هەیئچە دەسپ)  چەخشنوش  پیتەرەسپ (پەئی تیراسپ) هەردورەشن هەردار (هارتار) ئەسپیتامان (سپی تامان)" 
ئەمە ئەم سپیتامانەیە کە بنەماڵەی زەردەشتی پێوە بەناوبانگە و دەبێتە باپیری بنەماڵەکەیان هەر لە ڕەچەڵەکی باوکیانەوە! 

هەر لە خوارتردا دەڵێت: 
"لە گاتاكاندا كە سروودى خودى زەردەشتن، باسى ميدوماە ميديومانگهە – Maidyo
(ha – Maong
كراوە و ناوى لێ براوە كە يەكێكە لە بنەماڵەى ئەسپيتمان. بە قسەى نووسەرى 
فروردين يشت و نووسراو و داستانەكانى زەردەشتییەكان." 

ئەم موماهـ میدیومانگهە ئامۆزای زەردەشتە و بە هەمان جۆر نووسەرەوانی ئاڤێستا بە بنەماڵەی سپیتامان ناویان هێناوە و بە هیچ جۆرێک نە ناوی ئەو نە زەردەشتیان نەبردووەتەوە سەر بنەماڵەی دایکییان! 

ماوەتەوە بڵێین، وەک چۆن زەردەشت و خانەوادەی زەردەشت ڕەگەزیان بردووەتەوە سەر بەرەبابی باوکییان، بە هەمان جۆر گەورانی زەردەشتییەت هەر ناویان بردووەتەوە سەر ڕەگەزی باوک نەک دایک! 

وەکوو چۆن داریوش بە شانازییەوە لەسەر کێوی بێستوونەوە باسی ڕەچەڵەکی خۆی دەکات و هەڵیکۆڵیوە و دەڵێت: 
"ادم داریەواوش خشیەتییە و زرگە خشیەتییە، خشیەتییەنام خشیەتییە پارسائی خشیەتییە دهیو نام ویشتاسپیهیا پوترە ارشمهیاتییە."
واتە: منم داریوش شای گەورە، شای شایان، شای پارس، شای سەرزەمینی پورویشتاسپ کوڕزای ئارشام. 

بۆیە ئەم بانگەشەیە بە هیچ جۆرێک هیچ سەرەداوێکی لە زەردەشتییەتدا نییە و جگە لە دژایەتیکردنی باوەڕێکی ناسراو لەلایەن زەردەشتییە نوێیەکانەوە، هیچی دیکەی لەپشت نییە.

#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از کورد

مشاهده همه