نەژاد و مەنزڵگای زەردەشت:

نەژاد و مەنزڵگای زەردەشت:

نەژاد و مەنزڵگای زەردەشت:

نویسندهئاستانەئاستانە
سی و چهار دقیقه برای خواندن ۱۷۲۰ بازدید ۱۵ اکتبر ۲۰۲۱

نەژاد و مەنزڵگای زەردەشت:

کەسایەتی زەردەشت لە پڕ جەنجاڵترین و توندترین بەربەرەکانێی نووسەر و لێکۆڵەرە جیاوازەکانی وڵات و نەتەوە جوداکانە، هەر یەکە لە کورد و پارس و هیندی و ئازەری و ئەفغانی و تاجیکی و ئۆزبەگییەکان دەیانهەوێت بیکەنە کارەکتەرێکی نەتەوەیی وڵاتەکانی خۆیان، لێرەدا بەپێویستی نازانم کە ئاماژە بەوە بدەم ئەمە چ پاڵنەرێک وەهای کردووە ئەم وڵاتە جیاوازانە کە مەبەستیانە لە زەردەشت پاڵ بدەنە خۆیان، ئەمە بۆ کاتی خۆی بەجێ دەهێڵین.

ئەوەی لێرەدا گرنگە لەسەری بدوێن ئەوەیە کە لەناو ئەم هەموو ڕا و بۆچوونەدا چلۆن بزانین زەردەشت دەگەڕێتەوە بۆ کام نەژاوە و چلۆن لەمە دڵنیا ببینەوە؟
لەگەڵمان ببن هەتاوەکوو ڕوونکردنەوەی تەواو لەمەڕ ئەم پرسەوە بە دەست بێنین:
لەنێوان توێژەران و نووسەران مەنزڵگای لەدایکبوونی زەردەشت بووەتە گرێکوێرەیەکی دیکە لە گرێکوێرەکانی ژینی، کە بە فرەیی خۆی لەم ناوچانەدا دەبینێتەوە:
(ڕەی، ورمێ (ئورمییە)، شیز و تەختی سولێمان، ماوراء النهر، ئازەربایجان، خواریزم، بەڵخ، سیستان و بلوجستان، تورکمانستان، هەورامان).

ئەم ڕەشنووسەی خوارەوەش بریتییە لە کۆکراوەی کۆ ڕاکانی لێکۆڵەران لەمەڕ ئەم بارەوە:
1. پڕۆفیسۆر جاکسنی ئەمریکی و کۆڕشی نیکنام و ئەنکتیل دویرن و سێرژهن مالکۆلم و جیمدی و دکتۆر کەیوان ئازاد و ...هتد.
بڕوایان بەو جۆرەیە  کە زەردەشت لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە شاری ئورمییە لەدایکبووە.
2. پڕۆفیسۆر (جاکسن،  پلاینی، ئۆراین ئەنکتیل دویرن، سێرژهن مالکۆم، هارلز، دکتۆر مۆڵت، ئەبو فیدا، دکتۆر ئامیلون دیلەن، ئەشپیگل، پڕۆفیسۆر دارمستەر، جیمیدی، پور داود، مستەفا عەبباسی، بارپۆڵۆمی، هەرتسڤیلد و بارتلمە و...هتد).
بەو جۆرە باسیان لێوە کردووە کە شوێنی لەدایکبوونیان بۆ خۆرئاوای ئێران و ناوچەی ماد و مادی خۆرئاوا و ئازەربایجان و ئازەربایجانی خۆرئاوا و باکووری خۆرئاوای ئێران کە گشتی یەک ناوچەی دیاریکراو دەگرێتەوە و لەگەڵ ناوچەی ئورمییەدا یەک دەگرنەوە.
3. پڕۆفیسۆر (کارل گلندەر، جەی مەد، دکتۆر میڵز، د.گیگەر، جۆن جەیکۆب برۆکەر، ویلیام ئینفیلد، نود هاکۆنسین، جەستن، سیڤنالیۆن، هومباخ، ئیمامۆلی ڕەحمانۆڤ، ونیربەگ، ئەڵتهایم و ڕیچارد فڕای و ...هتد).
پێیان وایە کە لە ناوچەی بەڵخ و باکتریا و ئامۆداریا و خواریزم  خۆرهەڵاتی ئێرانی دێرین لەدایکبووە.
4. هوگ، ئاماژەی بۆ بەڵخە داوە کە گوندێکی هەورامانە و دەکەوێتە نێوان هەر دوو شارەدێی تەوێڵە و بیارەوە کە مەڵبەندێکی دێرینی و گرنگی ئایینی بووە.
5.  سێر هێنری ڕاینسن و گلانەر  و ...هتد.
دەڵێن لە شیز و تەختی سولەیمان لەدایکبووە.
6. پڕۆفیسۆر گلانەر کە گوتەی هەندێکی لەسەر هێناوە و  لە فروغ مزد یسنا و بە پێی لێکدانەوەیەک بۆ پەرتوکی  بوندەهیش کراوە و ...هتد.
ڕایان لەسەر ئەوەیە کە لە شاری ڕەی لەدایکبووە کە هاودەم شارێکی دێرین بووە و نزیکی تارانی پایتەختی ئێستای ئێرانە. 
7.  جیراردۆ جۆلی و مولون ڕایان وایە لە سیستان و بلوجستان لەدایکبووە.
8. مامۆستا موحەمەد ئەمین هەورامانی و مامۆستا جەلیل عەبباسی ڕایان وەهایە لە هەورامان لەدایکبووە.

• سەرزەمینی ماد کوێیە؟
سەرزەمینی ماد ئەو جێیەیە کە بەشێک لە توێژەرانی ئەم بوارە وای بۆ دەچن کە زەردەشت لەوێ هاتووەتە دونیاوە.
(هوڤی ڕۆنبس) و (هێنری پریستید) دوو مێژوونووسی بەناوبانگن، دەڵێن: ئەو گەلە دراوسێیانە کە ڕەگەزەکەیان گەلێک لێک نزیکە، هەندێک جار بە (ئاری) ناودەبرێت، ئەمانە پەلێکن لە گەلەکانی (هیندۆ – ئەوروپی) کە لە دەورووبەری (٢٥٠٠) ساڵ بەر لە مەسیح لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی (دەریای قەزوین "خەزەر") دادەنیشن، ئەمانە هەندێکیان بە کشتوکاڵەوە خەریک دەبوون.

(مێد)ـەکان، ئەم گەلە لە گەلەکانی (هیندۆ – ئەوروپی)ـن، واتە (ئاری). لە سەدەی نۆیەمی پێش مەسیح لە ڕۆژهەڵاتی دەریای خەزەرەوە (وڵاتی باختەریانە)، چوونەتە ڕۆژئاوای باکووری کێوەکانی ئێران، واتە وڵاتی (مێدیا)، وردە وردە دەسەلاتیان بەسەر دراوسێکانیشیاندا پەیدا کردووە، لە پاش هاتنی سەدەی هەشتەمی بەر لە مەسیح حکومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراند و گەلی (پارسا)یشیان خستە ژێر دەست خۆیان و شاری (هکمتان – هەمەدانی دێرین)ـیان دروست کرد و کردیان بە پایتەخت.

مادەکان بەسەر دوو ناوچەدا دابەش ببوون:
1. مادی بچووک: کە ئازەربایجانی ئێستاکە بوو، (سترابوون) لە پەڕتووکەکەی، بەشی ١٣دا دەڵێت:
"مادی ئاترپانی هەتاوەکوو سەردەمی هێرشی مەکدۆنیا، بەشێک بووە لە مادی مەزن، ساتراپ ئاتروپاتس نەیهێشت ئەم ناوچەیە بکەوێتە دەستی مەکدۆنییەکان و لە پاداشتی ئەم کارەیدا، نازناوی پاشایەتی وەرگرت".
بەم بۆنەیەوە بە ناوچەی دەسەڵات و حکومڕانییەکانیان گوتووە ئاتروپاتکان و ئەم وشەیە بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار بووە بە ئازەربایجان.
2. مادی مەزن: بریتی بوو لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەمڕۆ، وەک: ئەراک، ئەسفەهان، ڕەی، خۆراسان، مازندەران، خۆزستان و لوڕستان.
هیرۆدۆت بەم جۆرەی خوارەوە ناوی شەش تیرەکەی مادی تۆمار کردووە:
(بووزەکان، پارتاکنەکان، ستروخاتەکان، ئاربزانتەکان، بودینەکان، ماژەکان).
بە پێی هەندێک مێژووی دێرینی ناوچەکە ئەم تیرانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
(بوزەکان: لە عێراق، پارتاکنەکان: لە شاری ڕەی و کەنارەکانی دەریای خەزەر، ستروخاتەکان: لە مەڕۆ و خوارەزم، ئاریزانتەکان: لە ئازەربایجان، ئاوروی ڕووباری ئاراس، بودینەکان: ئەمانە منح و ماکوشیانیشان پێ دەگوتن لە کوردستانی ئێستا نیشتەجێ بوونە، هیرۆدۆت لە باسی لەشکرکێشی داریوشدا بۆ سەر سکاکەکان ئاماژە بۆ کۆمەڵی بوودکان کە لەناو سکاکاندا بوو دەکات. لەلایەکی دیکەوە دەڵێن: بوودنییەکان چوونەتە هیند).

ئێستا زانیمان مەبەست لە دەربڕینی زەوی ماد چییە کە بەشێک لە توێژەران لەم ڕووەوە  جەختیان دەربارە کردووەتەوە، نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە ئەو ناوانەی لە دیرۆکدا بۆ ئاماژەدان بە ئازەربایجان بەکار هاتوون یاخود پێی گوتراوە؛ بریتی بووە لە (ئەترۆپاتکان - ئەترۆپاتین).

ئێستا چوار ناوچە هەن کە بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئازەربایجانییان لێ مابێتەوە لە پێشتردا:
1.کۆماری ئازەربایجان:
 کۆمارێکی سەربەخۆیە و شاری باکۆ پایتەختیەتی و پێشتر لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتدا بوو و سەر بە کیشوەری ئەوروپایە.
2.نەخچەوان (ناختیشڤان):
هەرێمێکە لە ڕووی ڕامیارییەوە سەر بە کۆماری ئازەربایجانە، بەڵام بە سنوور سنووری لەگەڵیدا نییە، بەڵکوو کەوتووەتە نێوان  (لە باکوور و خۆرهەڵاتەوە هاوسنووری ئێرانە و لە باشوور و خۆرئاواوە لەگەڵ ئەرمەنستان و لە باکوری خۆرئاواوە سنوورێکی کەمی هەیە لەگەڵ تورکیادا). 
3.هەردوو پارێزگای (آذربایجان شرقی و غربی):
کە دەکەونە باکووری خۆرئاوای ئێران، لە باکوورەوە لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمەنستان هاوسنوورن، لە باشوورەوە لەگەڵ هەردوو پارێزگای سنە (سنندج) و هەمەدان، لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای ئەردەبیل،  لە خۆرئاواشەوە لەگەڵ تورکیا و عێراق.
شاری تەبرێز ناوەندی ئازەربایجانی خۆرهەڵاتە و لە ئێستادا زۆرینەی تورکمانن، کۆماری ئازەربایجان کە هاوسەردەمی کۆمارەکەی قازی موحەمەد بوو لەوێ دامەزرا.
هەروەها شاری ورمێ (اورومیە - رضائیە) ناوەندی  ئازەربایجانی خۆرئاوایشە.
4.ناوچەی دەربەند (باب الابواب):
ناوچەیەکی مێژوویی و وەڵینە و دەکەوێتە خۆرهەڵاتی قەفقاز واتە ناوچەی داغستان لەسەر دەریای خەزەر (قەزوین) کە سەر بە کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵە ئێستا.
ئەو ناوچەیەی کە توێژەران لێی مەبەستیان زەوی ماد و ئاترۆپاتکانە و جەختیان لەسەری کردووەتەوە ئازەربایجانی خۆرئاوا بە گشتی و ورمێ بەتایبەتی بووە.
 هاوکات خەڵکی کۆماری ئازەربایجان، زەردەشت بە پەیامبەری نەتەوەیی خۆیان دەزانن.                               
                                      * * *
 ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە و هۆکاری دروست بوونی ئەم ناکۆکییانەیە، دیاریکردنی هەریەک لە ئێران ویچ و راگایە، بەپێی ئاڤێستا و ئەمەش  بووەتە هۆکاری ڕاجودایی لە ڕوانگەی توێژەرانەوە.

• ڤێریانە ڤیجە کوێیە کە زەردەشت لێوەی لەدایکبووە؟
ئێران ویج لە ئاوێستادا بە (اَرَیَنَ وَ ئیجَە) و بە پارتی - ئەشکانی- (آریان ویجن) و بە پارسی ئەمڕۆش (ایران ویج).
واتاکەی: وشه بنەڕەتییەکە (ئەئیریەنە وەئیجە) بووە کە ئاوێستاییە و لە دوو بڕگە پێک دێت:
ئەئیریەنە: وشەیەکی ئاوێستاییە و واتای وڵاتی ئاریا (ئێران) دەگرێتەوە.
وەئیجە: وشەیەکی سانسکریتییە و واتای: (تۆو و توخم) دەگەیەنێت، کەواتە پێکەوە واتای توخم و نەژادی ئاریەکان دەگەیەنێت.

پیرۆزی ئەم شوێنە لە ئاستێکی فرە پیرۆزدایە و لەم ڕوانگەیەشەوە لە ئاوێستادا: ڤەندیدات: ڤارگەردی ١: بڕگەی ١ – ٢ دەلێت:
"۱. ئاهورامەزدا بە زەردەشت سیپتامای گوت: (ئەی زەردەشت سیپتاما! من شوێنی نیشتەجێ بوونم ئافراندووە، کە ئارامی دەبەخشن گەر خوشییەکی کەمیش بێت تیایاندا، هەر چەندە من شوێنی نیشتەجێ بوون نائافرێنم ئەی زەردەشت سیپتاما کە گشت  گێتی ماددییەت مانەوەی دەست دەکەوێت لە ئاریانام ـ وایدجا (ئێران ویچ).
۲. یەکەم، لەناو باشترین وڵات و شوێنە نیشتەجێیەکاندا کە من ئاهورامەزدا ئافراندوومن،  ئاریانام ـ وایدجا (ئێران ویچ)ـە لەگەڵ ڕووباری ڤاهفی ـ داتیا (دائیتی = دیتا). ئەو دەم ئەنگرەمینو (هێزی خراپەیە و بۆ ئەهریمەن دەگەڕێتەوە "شەیتان") ماری سووری تێکدەر (لەناوبەر)ی ئافراندبوو، وە دروست کراوە شەیتانیەکان (مەبەست لێی وەسفێکە بۆ تایبەتمەندیەکانی کەشوهەوایی  و سروشتی کە گونجاو نەبوون بۆ ئەو شوێنە ـ وڵاتە).
کەواتە باشترین شوێنێک کە ئاهورامەزدا بەدیهێنابێت لەم ڕوانگە زەردەشتییەتەوە، هەمان ئەو جێیەیە کە ئێمە بە شوێنیدا وێڵین!
گرنگی ئەم شوێنە لەوەدایە کە هەر کاتێک بە دروستی زانیمان ئەمە کوێیە، ئەوە مەڵبەندی زەردەشتیشمان بۆ ئاشکرا دەبێت، چونکە لە ئاڤێستادا: یەسنا: هاتی ٩: بڕگەی ١٤ ـدا دەڵێت:
"ئەی (زەردەشت) ئەی ناوداری (ئیران ویچ) تۆ بووی کە یەکەم جار نزای (ئەهونە و ئێریە)ت، بە چوار دەنگ هەڵبەست و نیوەی دووەمی ئەو نزایەت بە دەنگی بەرز و ئاهەنگی بڵند خوێندەوە."
بۆیە من لێرەدا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ چوار شوێن دەگەڕێم، (ناوچەی ئێران ویچ، شاری ڕەگا، ڕووباری دائیتی، دەریای چیچیست).

• کۆچی ئارییەکان:
ئارییەکان ئەو خێڵە کۆچەریانەن کە لە مێژەوە لە چەندین قۆناغدا، لە باکووری ئەوروپا یاخود باشووری ڕووسیاوە کۆچیان کردووە. بە گەیشتنیان بۆ دەڤەری ئێران ویچ دەستەیەکیان بەرەو هیندستان ڕۆیشتوون، هەندێکیشیان لە ناوچەی هەرات و خۆراسان نیشتەجێ بوون، دەستەیەکیشیان لە ڕێگەی (هشترخان) و (کەریمە) بەرەو کوردستان و ئازەربایجان کۆچیان کردووە.
هۆزە ئارییەکان لە کاتی کۆچکردنیاندا لە شوێنی جارانی خۆیانەوە بەرەو ئێران و هیند ڕۆیشتن، لە شوێنەوارە (ویدائی)ـیەکاندا، گەلێک لێکچوونی هاوبەش لەناو بیروباوەڕی ئارییەکانی ئێراندا بەرچاو دەکەوێت.

مێژوونووسی بەناوبانگی کورد (موحەمەد مەردۆخی کوردستانی) دەربارەی ناوی ئاری دەڵێت:
"وشەی ئاری لە دوو بڕگە پێک هاتووە، (ئار) و (ی)، کە لە زمانی کوردی و پارسی دێریندا یەک سەرچاوەن بە واتای ئاگر دێت. هەروەها وشەکانی (ئایر، ئاور، ئاهر، ئاهێر، ئاتر، ئاگر) گشتی لە شێوە زمانە کوردییەکاندا بە واتای ئاگر دێت کە ئێستاش هەر بەم واتایە دێت، لە زمانی پارسی دێرینیشدا ئاگر بە واتای (هێر، ئاذر، ئاتر، ئاگر) هاتووە.
(هارا، هورید، هیدبر، ئازەریر، نەوزەر، نەونازەر، نازرئاباد، ئازەر ئابادیان، ئازار ئابادەگان، ئاگردار، ئاتراب، ئاتروپاتین، ئاترەباتەکبین، ئەوروپا).
هەروەها لە دواییدا (ئاخگر، ئەستێر، ئاستارە، ئاهور) گشت ئەم وشانە لە (ئار)ەوە هاتوون کە واتاکەی (ئاگر)ـە. وشەی ئاریش بە واتای ئاگری یاخود ئاگر پەرست دێت، کە پێکەوە دەبێتە (ئاریانی) یاخود (ئاگرپەرستان)، چونکە ئەم کۆمەڵە ئاگرپەرست بوون و پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ئاگردا هەبووە".
محمود طلوعیش کە نووسەری پەڕتووکی (فرهنگ جامع سیاسی)ـیە لە دووتوێی پەڕتووکەکەیدا دەربارەی ئەم واژەیە گوتویەتی:
"ناوی ئاری بە واتای شەریف دێت و لە (ئاوێستا)دا بە هەمان واتاوە هاتووە".
                                * * *
طلوعی بەردەوام دەبێت و دەڵێت:
"هەروەک لە سەرچاوە مێژووییەکاندا باس کراوە، ئارییەکان لە هەزارەی چوارەمی بەر لە مەسیح، لە باشووری (ڕووسیا)وە بەسەر باکووری کافکاس و دەریای (ڕەش)ـدا هاتوونەتە خۆرئاوای ئاسیا، هەر کە هاتوون، بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان ڕوویان کردووەتە ئەورووپا و نەتەوەکانی ئەوێیان لێ دروست بووە، بەشەکەی دیکەیان هاتوونەتە خۆرئاوای نزیک و هەتاوەکوو باشووری هیندوستان ڕۆیشتوون، ئەم بەشەیان کە بەرەو ئاسیا بوونەتەوە لە (تورکمانستان)ـی ئەمڕۆدا، ماوەی هەزار ساڵێک ماونەتەوە، پاشان ڕوویان کردووەتە باشووری ئێران، ماوەیەکیش لە باشووری ئێراندا ماونەتەوە ئینجا بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بەرەو شاخی (هیمالایا) ڕۆیشتوون و لە (هیندوستان و پەنچاپ)ـی ئێستادا گیرساونەتەوە، بەشەکەی دیکەشیان بەناو (ئێران)ـدا بڵاوەیان لێ کردووە، ئەم بەشەیان پاش بڵاوبوونەوەیان زۆر بوون و دەسەڵاتیان پەرەیسەندووە، ئەوانەیان لە ناوچە دەشتاییەکانی ئێراندا نیشتەجێ بوون و بە (پارس) ناسراون، ئەوانەشیان بە ڕەوشتی کۆچەرایەتی ڕوویانکردووەتەوە چیاکانی زاگرۆس، پەل پەل بوونەتەوە و پاشان نەتەوەکانی (لۆلۆ، گۆتی، کاسی، میتانی، سۆباری، خالدی = کالدی، کاردۆش، ماد)یان پێکهێناوە".

یەکێک لەو هۆکارانەی ڕۆڵی لە پێشکەوتن و بەرەو پێشچوونی مێژووی دێرینی ئێراندا بینیوە، کۆچکردنی ئەو کۆچەرانە بوون کە لە باکووری ئێرانەوە بەرەو ناوەڕاست و باشووری کۆچیان کرد. لە پەڕتووکی ئاڤێستادا هاتووە کە ئەو کۆچەرانە بەناوی مەڵبەندەکانیانەوە (ئاریان واج – airaan wag) ناونران و پاش گۆڕانکاری لە ئاوهەوا و هاتنی شەپۆلی ساردەوە؛ دووچاری قات و قڕی بوون و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان؛ کۆچیان بۆ خاکی ئێران کرد.

ئاوێستاش لەم کەشە دواوە و لە ڤەندیدات: ڤارگەردی ١: بڕگەی ٣ـدا دەڵێت:
"دە مانگ بریتی بوون لە زستان؛ و دوو مانگی هاوین، لەم مانگە زستانیانەدا ئاو ساردە و زەوی ساردە، وە لە ناوەڕاستی زستاندا ڕووەکەکان ساردن لەوێ، ناوەڕاستی زستان و کاتێک زستان بەرەو کۆتایی دەڕوات؛ لافاوی مەزن لەوێ دروست دەبن".
مامۆستا موحەمەد ئەمین هەورامانیش لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەیدا (هەورامان)؛ لەم بارەوە دەڵێت:
"مێژووناسان و مێژوونووسان و ئەوانەش کە لە ڕەگ و ڕیشە ناسییەوە، دەستێکی باڵایان هەیە، وەهای بۆ دەچن کە هۆزە ئارییەکان، لە ناوچەیەکدا ژیاون، کە ئەمڕۆ (ئاسیای ناوەندی – مەرکەزی) پێی دەگوترێت و لەوێوە، بەرەو ڕۆژئاوا و بەرەو خواروو، لە ماوەیەکی درێژخایەندا کۆچیان کردووە".

• گەیشتن بە دەڤەری ئیران ویچ:
بە پێی ئەو نووسینانەی لە ئاوێستادا هاتووە، چوونەتە سەغد و مەرۆ و بەڵخ و هەرات و کابول، پاشان بۆ ڕەخج و هیرمەند چوون، بەڵام دەریاچەی زرنکا بووەتە هۆی نەپەڕینەوەیان، بۆیە بەرەو سیستان و بەشی خۆرئاوای ڕۆیشتوون بۆ ویلایەتەکانی خوارووی خۆراسان و بەشی دەماوەند و ڕەی.
لەمەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی بێگومان دەبێت ئیران ویچ ئەو شوێنەیە کە ئارییەکان لە سەرەتای هاتنیان بۆ ناوچەکە تیایدا گیرساونەتەوە، بێگومان ئەو شوێنەش دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ئێرانی ئێستا و بە نزیکی ناوەڕاستی ئێرانی دێرین!

مامۆستا جەلیل عەبباسیش بە هەمان جۆر دەڵێت:
"ئیریەن ڤاچ بەو کەسانە گوتراوە (کە نیشتەجێی هەمیشەیی ناوەندی ئێرانی دێرین (ئێرانویچ) بوونە)، کە دەڵێین ئاریان ڤاچ؛ واتە دانیشتوانی ڕەسەن و سەقامگرتووی ئێران ویچ کە دەکاتە [ناوەندی ئێرانی دێرین].
مامۆستا هەڵبەست عەلیش وردتر وێناکردنی ناوچەکەمان بۆ دەکات و دەتوانین گوتەکانی مامۆستا جەلیلیش لەگەڵ مامۆستا هەڵبەستدا پێکەوە ببەستین، ئەویش بەم جۆرە باسی لێوە کردووە:
"گەورەی کاهینە زەردەشتییەکان (زارایۆشترۆتما) دەڵێت:
زەردەشت لە (ڕاغا – Ragha) نیشتەجێ بووە، لە سەدەکانی (٩ – ١٢)، پەڕتووکە زەردەشتییەکان ناوەڕاستی فارس (ڕاغا - Ragha)یان بە چەندین شێوە واتا کردووە، بە چەندین ناوچەی جیاواز لێکداوەتەوە لە خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئێران، وشەی (ڕاغا - Ragha) بە واتای (ڕووتەخت، بان، لێوار، لێژ) دێت، کە تێبینی کراوترین وەسف بۆ ئەم شوێنە لە دەقەکانی ئاوێستا پێی گەیشتوون بریتییە لە (ڕخج – Arachosia)، کە بانێکە لە نێوان (ئێران و ئەفغانستان و پاکستان)".

وەسفەکان بە گشتی ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئیران ویچ ناوچەیەکی گەلێک لەوە فراوانترە کە بەشێک لە توێژەران پەیان پێ بردووە، بۆ نموونە کەسانێک هێندە بچووکیان کردووەتەوە کە بە گوندێکی نزیک بە گۆلی ئورومیە دایانناوە، بەڵام ڕاستتر ئەوەیە، کە ئێران ویچ ناوچەیەکی فراوانە کە ئارییەکان ڕوویان تێ کرد، هەردوو ڕووباری دەرەجە و دائیتی و ڕاغاش سەر بە هەمان ناوچەن، واتە ئیران ویچ جەمکەرەوەی گشتیانە!
ئیستا با بە هەمان هێڵکاریەکەی جیمیدیدا بڕۆین بزانین چۆن دەردەچێت، بەڵام لە جیاتی جێگرەوەیەک بۆ ئورمیە دادەنێین:
• ئاشو زەردەشت لە کوێ لەدایکبووە؟
- لە ماڵی پورشاسپ.
• ماڵی پورشاسپ لە کوێیە؟
- لە کەناری ڕووباری دارجە "پریان".
• ڕووباری دارجە "پریان" لە کوێیە؟
- لقێکە لە ڕووباری دائیتی "هیرمەند".
• ڕووباری دائیتی "هیرمەند" سەرچاوەکەی لە کوێیە؟
- لە ئێران ویچ. 
• ئێران ویچ لە کوێیە؟
- لە ناوەڕاستی ئێرانی دێرینە.

ئێستا ئەگەر ئێمە بێین هەژماری ئێرانی دێرین بکەین، دەبێت شوێنێک بدۆزینەوە بە ناوی ڕاغا یاخود نزیک بێت لەو ناوەوە.
ئەوەی قسەی لێ کراوە سێ شوێنە:
• مەراغە: لە باشووری خۆرهەڵاتی دەریاچەی ئورومییە.
• ڕەی: نزیک بە تارانی ئێستا و نزیکی لە ئاترۆپاتکانەوە.
• ئەو شوێنەی کە من مەبەستمە و زۆر کەم باس کراوە، کە ئەویش ڕخجە.
وەک گوتم ڕای دروست و قەناعەتی خۆم و زۆربەی ئەو باسانەی کە سەیرم کردن شوێنەکەیان بە ناوەڕاستی ئێران داوەتە قەڵەم، کەواتە دەبێت ڕاغاش لە هەمان شوێن بێت، کەواتە زۆرینەی ئەو گومانانەی ئێمە بۆ ڕخج دەڕوات!
ڕخج دەکەوێتە نێوان ئێران و ئەفغانستان و پاکستان و وەک دەزانین لەسەردەمی هەخامەنشی و پارتەکان و ساسانیشدا سنووری ئێران لە خۆرهەڵاتەوە داویەتی لە چین و هیند، بۆیە گەر سەرنجێکی وردی بدەین، سەیر دەکەین ڕخج ئەو شوێنە دەکات کە ئێمە بەدوایدا وێڵین.

کەواتە دەبێت ڕووبارێک و لقە ڕووبارێک و دەریاچەیەکیشمان هەبێت لە ناوچەکە هەتاوەکوو بۆچوونەکە زیاتر پشتڕاست بکرێتەوە؟
بەڵێ بە دڵنیاییەوە کە ڕووباری هیرمەندە، کە سەرچاوەکەی لە چەندین لقەوەیە لە خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی ئەفغانستانەوە دێت و دێتەوە بۆ سنووری ئێران لە سیستان بۆ سەر دەریاچەکەی کە ئێمە پێویستمانە بۆ لێکۆڵینەوەکە ئەویش دەبێتە دەریاچەی هاموون لە زابووڵ و ڕووباری هیرمەند دەچێتەوە  بۆ ئەو سنوورە.
ئێمە لەم ناوچەیەی ئیران ویچەدا پێویستمان بە دوو ڕووبارە، بەڵام دوو ڕووبارەکە جیاوازیان تێدایە، دائیتی بە مەزنتر و دەرەجە یاخود دارجەش بە بچووکتر و تەنانەت بە لقێکی دائیتیش داندراوەتەوە، ڤەندیداتی ئاڤێستاش لە ڤارگەردی ١٩: بڕگەی ٤ ـدا دەڵێت: 
"ماڵی پوروشەسب باوکی زەردەشت لەسەر بەرزاییەک لە کەنار ڕووباری دەرەجە بووە".
دەی بێگومان گەر سەرنجی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی ڕخج و زابول و سیستان بدەین، دەقاودەق وێناکردنەکەی مەنزڵگای زەردەشتمان بۆ دەکێشرێت.

هیچ شک و گومانێک ناهێڵێتەوە کە ڕووبارە مەزنەکە هیرمەند یاخود هلمەندە، واتە دائیتی هەمان هیرمەندە، بەلام دەی ئایا دەرەجە کوێیە؟
لە ولایەتی (پەنجشیر)ی وڵاتی ئەفغانستان، لادێیەک هەیە بە ناوی (پریان)ـەوە، ئەم ناوەش لە ڕووباری پریانەوە لێی نراوە، پریان لەگەڵ ڕووباری پەنجشیردا یەک دەگرن و ڕووباری (پریان مشترک) پێک دەهێنن چونکە دواتر لەگەڵ هیرمەندیشدا پێک دێنەوە و دەبنە ڕووباری سیستان.  ئەمانە سەرچاوەی ئاوی شیرینن هەروەها بە جێگایەکی شاخاویدا دەڕۆن، کە لە وەرزی زستاندا بەفر زەخیرە دەبێت لەناو شاخەکان و لە وەرزی گەرمادا بەفرەکە دەتوێتەوە و دەچێتەوە سەر ئاوی ڕووبارەکان، خەڵکی چواردەوری ئەو ڕووبارانە وەکوو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە سوودی لێ وەردەگرن.

بۆیە ئەم ناوچەیە شوێنیکی گەلێک گونجاو بووە بۆ ژیان بە هۆی ڕووبارە زۆرەکانی و ئاوداری و گونجاویشی بۆ بەکارهێنان، هەر بۆیە ڕاستترین واتادان بە ناوی ڕووباری دەرەجە ئەوەیە کە بڵێین هەمان پریانە!
هەروەها هیرمەندیش هەمان دائیتییە، گشت هەڵکەوتە جوگرافییەکانی ناوچەکە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئیریان واچ و دائیتی و دەرەجە پێکهێنەری ئەم ناوچەیە ببن، کە ماڵی باوکی زەردەشتیش لە هەمان جێیە.
پاش ئاشکرابوونی ڕووبارەکان و ناوچەکە بۆ ئێمە، زۆر ئاسانە بزانین کە ئەو دەریاچەیەی بە چیچست یاخود چیچەست ناوی هێندراوە و بە دەریاچەی ئورمییە باسی لێوە کراوەتەوە بێگومان هاموونە!

ئەو بەڕێزانە چونکە تەنها بە ئورمییە لێکدانەوەکانیان وەرگرتووە، ئەمەش زیاتر هۆکارێکی نەتەوەیی هەبووە، زیاتر لێکدانەوەی دیکەیان بەلاوە پەسەند نەبووە!
بەڵام دەبێت ئێمە بزانین، ئەمە جارێک باسی ئاریی و ئیندییە، بە هیچ جۆرێک باس لەوە نەکراوە ئەمە پارسە کوردە بەلوجە و ...هتد.
واتە پێویستە ئەوە لە مێشکماندا بنەخشێنین کە لەو قۆناغەدا نەتەوەگەرایی وەکوو ئێستا نەبووە، ئاریی بوون گشتیان، ئەمەش کۆچیان بووە بۆ ناوچەکە، بۆیە بەهیوام ئەو بەڕێزانە تێبگەن، بە لەدایکبوون و گەراندنەوەی زەردەشت بۆ ئەو ناوچەیە، دژایەتی کورد نییە، بەڵکوو پەی بردنە بەو ڕاستییە مێژووییەی کە ئەو دەم وەک ئێستا ئەو جیاوازییە نەتەوایەتییە نەبووە، بۆیە لە هەرناوچەیەکی ئەو زەمینە بووبێت، وەک ئاری ڕەچاو دەکرێت، نەک وەک ڕکابەری کورد و پارس!

ئێستا با بگەڕێینەوە بۆ شیکارییەکەمان، ئەوە ڕاستییەکی نکوڵی لێ نەکراوە کە دەریاچەی هاموون لە ئایینی زەردەشتیدا جێگەیەکی تایبەتی هەبووە و خاوەن پیرۆزییەکی ئێجگار مەزن بووە و پێیان وەها بووە تۆو (سپێرم)ـی زەردەشت لەناو ئەم دەریاچەیەدایە!
نموونەش بۆ ئەمە، لە ئاڤێستادا یەشتەکانەکە لە فەروەردین یەشت: کوردەی 20: بڕگەی 62ـدا دەڵێت:
"سوپاس و ستایش بۆ فره‌وه‌هره‌کانی چاک و پاک و به‌توانای پارێزکاران که‌ (99999) که‌س له‌وان نیگاهبانی ده‌که‌ن له‌ نوتفه‌ی پاکی (سپیته‌مان زه‌رده‌شت)".
لە پەراوێزی ژمارە (4) لە ئاڤێستاکەی عومەری فارووقیدا دەڵێت:
"له‌ دینی زه‌رده‌شتدا پێیان وایه‌ که‌ نوتفه‌ی زه‌رده‌شت وا له‌ ده‌ریای هامووندا".
لە لاپەڕەی دواتردا لە کوردەی 22: بڕگەی 65ـدا دەڵێت:
"ئه‌ی سپیته‌مان زه‌رده‌شت، ئه‌و دەمە‌ی که‌ ئاوه‌کانی ئاوێته‌ له‌گه‌ڵ (فه‌ڕی)ـی مه‌زائیدا له‌ ده‌ریای (فه‌راخ که‌رت) به‌ره‌و خوار ده‌به‌ن. فرەوەهرەکانی توانای پارێزکاران هەڵدەستن چەنای چەند هەزار - چەنای چەندین دەهەزارها ...".

لە پەراوێزی ژمارە (1) بۆ ڕوونکردنەوەی دەستەواژەی (فه‌راخ که‌رت) نووسراوە:
"زه‌رده‌شتیه‌کان ده‌ڵێن، نوتفه‌ی زه‌رده‌شت له‌ ئاوی ده‌ریای کیانی (هاموون) دانراوه‌".
کە ئەمەش زیاتر دەمانخاتە گومانەوە بۆ جەخت کردنەوە لەو جێیە کە بۆچی دەبێت نوتفەی زەردەشت لە هاموون بێت، ئەی بۆ نەگوترا لە ئورومییەیە!
هەر چەندە هەندێک نووسەری کوردی هەوڵیان داوە کە هیرمەند و هاموون بچوێنن بە ڕووباری سیروان و بیگێڕنەوە بۆ ئاوی ئاموون و تونی بابای دەربەندیخان، بەڵام ئەوە هیچ پاڵپشتیەکی بەهێزی نییە چونکە زۆر بە ڕوونی باس لە هاموون کراوە و هیچ لێکچوونێک نایبەستێتەوە بە ناوچەی دەربەندیخانەوە بێجگە لە تێکدانی مێژوویەک!
ئەوەی زیاتر وامان لێدەکات کە ئەو گومانە بەرەو دڵنیایی ببەین ئەوەیە کە ئەمیر تەیموری گورگانی (تەیموری لەنگ) کاتێک دەچێت بۆ زابولستان و سەردانی دەکەن دەڵێت:
"کە سەیری من و سەربازەکانمیان دەکرد (زابولیەکان) تۆسقاڵێک ترس لە سەر و سیمایاندا بەدی نەدەکرا، لەوە دەچوو وەکوو مێروولە تێمان بڕوانن. کاتێک ئامادەی ڕۆیشتن بوون، بە مامە پیرەم گوت: تۆ و کوڕەکانت زۆر کەڵەگەتن، ئایا خەڵکی زابولستان گشتیان وەکوو ئێوەن؟ 
وتی: بەڵێ، گشتیان وەک ئێمەن، زابولستان وڵاتی مەردانی ئێرانە!
هەتاوەکوو ئەو ڕۆژە وشەی (ئێران)ـم لە زاری کەس نەبیستبوو".
واتە تەنها خەڵکێک کە وشەی ئێرانیان بەکارهێناوە خەڵکی زابوڵستان بوون، کە ئەمە خۆی نیشانەی پرسیارە کە بۆ تەنها خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەو هەستەیان هەبووە بۆ ئەو وشەیە؟!
هەر چەند تەیموری لەنگ پێی وا بووە کە ئەمەی لە شانامەوە بیستبێت، بەڵام کەتواری ڕووداوەکە گەلێک جوداترە لەوەی ئەمیر تەیمور بۆی چووە، چونکە پاشتر هەر خۆی باسدەکات کە چلۆن بە پاڵەوان باس لە ڕۆستەم و مەردانی ناوچەکە کراوە، کەواتە گیانێکی ئاری بەهێز لەناو خەڵکی زابولدا هەبووە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم هەستەش بە هۆی ئەوەوەیە کە زانیویانە ئەم شوێنە هەر ئیریان ویچە، هەم نزیکە لە ناوچەی لەدایکبوونەکەی زەردەشتەوە!

هەروەها زمانی ئاڤێستا زمانێکی زۆر نزیکە لە سانسکریتییەوە و هەندێک لە ئێرانی ناسەکانیش ڕایان وایە کە زمانی ئاڤێستا زمانی ئێرانی خۆرهەڵاتە (واتە بەرەو خۆرهەڵات).
هەروەها ئەم ناوچەیەش خاڵی بەیەکگەیەنەری چین و هیند و ئێرانی زەمین بووە و دراوسێی هەرێمی سەند و پنجابی پاکستانی ئێستا بووە، ئەمەش زیاتر دەمانخاتە گومانەوە بۆ سووربوون لەسەر گوتەکەی خۆمان.
یەکێکی دیکە لەو بەڵگانەی کە وامان لێدەکات هەست بەوە بکەین زەردەشت لە کوردستان لەدایکنەبووە، ئەویش ئەم تێکستەی ئاڤێستایە:
لە ڤارگەردی 13ـی بڕگەی 1 - 4 ـی ڤەندیداتدا دەڵێت:
"ئەوە چ بوونەوەرێکە لە نیوەشەو هەتاوەکوو بەیانیەکەی دێتە دەرەوە بۆ کوشتنی هەزاران بوونەوەری خراپەکار؟
ئاهورامەزدا وەڵامی دایەوە:
ئەو زیندەوەرە فنهابارا (سەگی دەریا)یە و هەرکەسێک سەگی دەریا بکوژێت ئەوە نەفرەتی ڕەوانی دە نەوەی داهاتووی دەگرێتەوە، ئەگەر ئەم نەوانە بەهۆی ئەم کارەی باپیرە گەورەیانەوە کەفارەتی گوناهەکانیان نەکەن بەرانبەر سراوش و ئەوکەسەی ئەم کارەشی ئەنجامدا (١٠٠٠) قامچی ئەسپی لێدەدرێت کە گوێڕایەڵی دەکات قامچییەکان". 

لێرەدا پێویستە پرسیارێکی گرنگ بکەین ئایا سەگی دەریا لە کوردستاندا هەیە؟ 
هەروەها باشتر پرسیارەکە بکەین ئایا کوردستان دەریایەکی وەهای تێدایە کە ئەو زیندەوەرانەی تێدا بژیت؟ بێگومان نەخێر، بێگومان زەردەشت لە شوێنێک ژیاوە کە دەریای لێبێت نەک ناوچەیەکی شاخاوی وەک کوردستان.





نەژاد و مەنزڵگای زەردەشت:

کەسایەتی زەردەشت لە پڕ جەنجاڵترین و توندترین بەربەرەکانێی نووسەر و لێکۆڵەرە جیاوازەکانی وڵات و نەتەوە جوداکانە، هەر یەکە لە کورد و پارس و هیندی و ئازەری و ئەفغانی و تاجیکی و ئۆزبەگییەکان دەیانهەوێت بیکەنە کارەکتەرێکی نەتەوەیی وڵاتەکانی خۆیان، لێرەدا بەپێویستی نازانم کە ئاماژە بەوە بدەم ئەمە چ پاڵنەرێك وەهای کردووە ئەم وڵاتە جیاوازانە کە مەبەستیانە لە زەردەشت پاڵ بدەنە خۆیان، ئەمە بۆ کاتی خۆی بەجێ دەهێڵین.

ئەوەی لێرەدا گرنگە لەسەری بدوێن ئەوەیە کە لەناو ئەم هەموو ڕا و بۆچوونەدا چلۆن بزانین زەردەشت دەگەڕێتەوە بۆ کام نەژاوە و چلۆن لەمە دڵنیا ببینەوە؟
لەگەڵمان ببن هەتاوەکوو ڕوونکردنەوەی تەواو لەمەڕ ئەم پرسەوە بە دەست بێنین:
لەنێوان توێژەران و نووسەران مەنزڵگای لەدایکبوونی زەردەشت بووەتە گرێکوێرەیەکی دیکە لە گرێکوێرەکانی ژینی، کە بە فرەیی خۆی لەم ناوچانەدا دەبینێتەوە:
(ڕەی، ورمێ (ئورمییە)، شیز و تەختی سولێمان، ماوراء النهر، ئازەربایجان، خواریزم، بەڵخ، سیستان و بلوجستان، تورکمانستان، هەورامان).

ئەم ڕەشنووسەی خوارەوەش بریتییە لە کۆکراوەی کۆ ڕاکانی لێکۆڵەران لەمەڕ ئەم بارەوە:
1. پڕۆفیسۆر جاکسنی ئەمریکی و کۆڕشی نیکنام و ئەنکتیل دویرن و سێرژهن مالکۆلم و جیمدی و دکتۆر کەیوان ئازاد و ...هتد.
بڕوایان بەو جۆرەیە  کە زەردەشت لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە شاری ئورمییە لەدایکبووە.
2. پڕۆفیسۆر (جاکسن،  پلاینی، ئۆراین ئەنکتیل دویرن، سێرژهن مالکۆم، هارلز، دکتۆر مۆڵت، ئەبو فیدا، دکتۆر ئامیلون دیلەن، ئەشپیگل، پڕۆفیسۆر دارمستەر، جیمیدی، پور داود، مستەفا عەبباسی، بارپۆڵۆمی، هەرتسڤیلد و بارتلمە و...هتد).
بەو جۆرە باسیان لێوە کردووە کە شوێنی لەدایكبوونیان بۆ خۆرئاوای ئێران و ناوچەی ماد و مادی خۆرئاوا و ئازەربایجان و ئازەربایجانی خۆرئاوا و باکووری خۆرئاوای ئێران کە گشتی یەك ناوچەی دیاریکراو دەگرێتەوە و لەگەڵ ناوچەی ئورمییەدا یەك دەگرنەوە.
3. پڕۆفیسۆر (کارل گلندەر، جەی مەد، دکتۆر میڵز، د.گیگەر، جۆن جەیکۆب برۆکەر، ویلیام ئینفیلد، نود هاکۆنسین، جەستن، سیڤنالیۆن، هومباخ، ئیمامۆلی ڕەحمانۆڤ، ونیربەگ، ئەڵتهایم و ڕیچارد فڕای و ...هتد).
پێیان وایە کە لە ناوچەی بەڵخ و باکتریا و ئامۆداریا و خواریزم  خۆرهەڵاتی ئێرانی دێرین لەدایکبووە.

4. هوگ، ئاماژەی بۆ بەڵخە داوە کە گوندێکی هەورامانە و دەکەوێتە نێوان هەر دوو شارەدێی تەوێڵە و بیارەوە کە مەڵبەندێکی دێرینی و گرنگی ئایینی بووە.
5.  سێر هێنری ڕاینسن و گلانەر  و ...هتد.
دەڵێن لە شیز و تەختی سولەیمان لەدایکبووە.
6. پڕۆفیسۆر گلانەر کە گوتەی هەندێکی لەسەر هێناوە و  لە فروغ مزد یسنا و بە پێی لێکدانەوەیەك بۆ پەرتوکی  بوندەهیش کراوە و ...هتد.
ڕایان لەسەر ئەوەیە کە لە شاری ڕەی لەدایكبووە کە هاودەم شارێکی دێرین بووە و نزیکی تارانی پایتەختی ئێستای ئێرانە. 
   7.  جیراردۆ جۆلی و مولون ڕایان وایە لە سیستان و بلوجستان لەدایکبووە.
  8. مامۆستا موحەمەد ئەمین هەورامانی و مامۆستا جەلیل عەبباسی ڕایان وەهایە لە هەورامان لەدایكبووە.

• سەرزەمینی ماد کوێیە؟
سەرزەمینی ماد ئەو جێیەیە کە بەشێك لە توێژەرانی ئەم بوارە وای بۆ دەچن کە زەردەشت لەوێ هاتووەتە دونیاوە.
(هوڤی ڕۆنبس) و (هێنری پریستید) دوو مێژوونووسی بەناوبانگن، دەڵێن: ئەو گەلە دراوسێیانە کە ڕەگەزەکەیان گەلێك لێك نزیکە، هەندێك جار بە (ئاری) ناودەبرێت، ئەمانە پەلێکن لە گەلەکانی (هیندۆ – ئەوروپی) کە لە دەورووبەری (٢٥٠٠) ساڵ بەر لە مەسیح لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی (دەریای قەزوین "خەزەر") دادەنیشن، ئەمانە هەندێکیان بە کشتوکاڵەوە خەریك دەبوون.
(مێد)ـەکان، ئەم گەلە لە گەلەکانی (هیندۆ – ئەوروپی)ـن، واتە (ئاری). لە سەدەی نۆیەمی پێش مەسیح لە ڕۆژهەڵاتی دەریای خەزەرەوە (وڵاتی باختەریانە)، چوونەتە ڕۆژئاوای باکووری کێوەکانی ئێران، واتە وڵاتی (مێدیا)، وردە وردە دەسەلاتیان بەسەر دراوسێکانیشیاندا پەیدا کردووە، لە پاش هاتنی سەدەی هەشتەمی بەر لە مەسیح حکومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراند و گەلی (پارسا)یشیان خستە ژێر دەست خۆیان و شاری (هکمتان – هەمەدانی دێرین)ـیان دروست کرد و کردیان بە پایتەخت.
مادەکان بەسەر دوو ناوچەدا دابەش ببوون:
1. مادی بچووك: کە ئازەربایجانی ئێستاکە بوو، (سترابوون) لە پەڕتووکەکەی، بەشی ١٣دا دەڵێت:
"مادی ئاترپانی هەتاوەکوو سەردەمی هێرشی مەکدۆنیا، بەشێك بووە لە مادی مەزن، ساتراپ ئاتروپاتس نەیهێشت ئەم ناوچەیە بکەوێتە دەستی مەکدۆنییەکان و لە پاداشتی ئەم کارەیدا، نازناوی پاشایەتی وەرگرت".
بەم بۆنەیەوە بە ناوچەی دەسەڵات و حکومڕانییەکانیان گوتووە ئاتروپاتکان و ئەم وشەیە بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار بووە بە ئازەربایجان.
2. مادی مەزن: بریتی بوو لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەمڕۆ، وەك: ئەراك، ئەسفەهان، ڕەی، خۆراسان، مازندەران، خۆزستان و لوڕستان.
هیرۆدۆت بەم جۆرەی خوارەوە ناوی شەش تیرەکەی مادی تۆمار کردووە:
(بووزەکان، پارتاکنەکان، ستروخاتەکان، ئاربزانتەکان، بودینەکان، ماژەکان).
بە پێی هەندێك مێژووی دێرینی ناوچەکە ئەم تیرانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
(بوزەکان: لە عێراق، پارتاکنەکان: لە شاری ڕەی و کەنارەکانی دەریای خەزەر، ستروخاتەکان: لە مەڕۆ و خوارەزم، ئاریزانتەکان: لە ئازەربایجان، ئاوروی ڕووباری ئاراس، بودینەکان: ئەمانە منح و ماکوشیانیشان پێ دەگوتن لە کوردستانی ئێستا نیشتەجێ بوونە، هیرۆدۆت لە باسی لەشکرکێشی داریوشدا بۆ سەر سکاکەکان ئاماژە بۆ کۆمەڵی بوودکان کە لەناو سکاکاندا بوو دەکات. لەلایەکی دیکەوە دەڵێن: بوودنییەکان چوونەتە هیند).
ئێستا زانیمان مەبەست لە دەربڕینی زەوی ماد چییە کە بەشێك لە توێژەران لەم ڕووەوە  جەختیان دەربارە کردووەتەوە، نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە ئەو ناوانەی لە دیرۆکدا بۆ ئاماژەدان بە ئازەربایجان بەکار هاتوون یاخود پێی گوتراوە؛ بریتی بووە لە (ئەترۆپاتکان - ئەترۆپاتین).
ئێستا چوار ناوچە هەن کە بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئازەربایجانییان لێ مابێتەوە لە پێشتردا:
1.کۆماری ئازەربایجان:
 کۆمارێکی سەربەخۆیە و شاری باکۆ پایتەختیەتی و پێشتر لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتدا بوو و سەر بە کیشوەری ئەوروپایە.
2.نەخچەوان (ناختیشڤان):
هەرێمێکە لە ڕووی ڕامیارییەوە سەر بە کۆماری ئازەربایجانە، بەڵام بە سنوور سنووری لەگەڵیدا نییە، بەڵکوو کەوتووەتە نێوان  (لە باکوور و خۆرهەڵاتەوە هاوسنووری ئێرانە و لە باشوور و خۆرئاواوە لەگەڵ ئەرمەنستان و لە باکوری خۆرئاواوە سنوورێکی کەمی هەیە لەگەڵ تورکیادا). 
3.هەردوو پارێزگای (آذربایجان شرقی و غربی):
کە دەکەونە باکووری خۆرئاوای ئێران، لە باکوورەوە لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمەنستان هاوسنوورن، لە باشوورەوە لەگەڵ هەردوو پارێزگای سنە (سنندج) و هەمەدان، لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای ئەردەبیل،  لە خۆرئاواشەوە لەگەڵ تورکیا و عێراق.
شاری تەبرێز ناوەندی ئازەربایجانی خۆرهەڵاتە و لە ئێستادا زۆرینەی تورکمانن، کۆماری ئازەربایجان کە هاوسەردەمی کۆمارەکەی قازی موحەمەد بوو لەوێ دامەزرا.
هەروەها شاری ورمێ (اورومیە - رضائیە) ناوەندی  ئازەربایجانی خۆرئاوایشە.
4.ناوچەی دەربەند (باب الابواب):
ناوچەیەکی مێژوویی و وەڵینە و دەکەوێتە خۆرهەڵاتی قەفقاز واتە ناوچەی داغستان لەسەر دەریای خەزەر (قەزوین) کە سەر بە کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵە ئێستا.
ئەو ناوچەیەی کە توێژەران لێی مەبەستیان زەوی ماد و ئاترۆپاتکانە و جەختیان لەسەری کردووەتەوە ئازەربایجانی خۆرئاوا بە گشتی و ورمێ بەتایبەتی بووە.
 هاوکات خەڵکی کۆماری ئازەربایجان، زەردەشت بە پەیامبەری نەتەوەیی خۆیان دەزانن.                               
                                      * * *
 ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە و هۆکاری دروست بوونی ئەم ناکۆکییانەیە، دیاریکردنی هەریەك لە ئێران ویچ و راگایە، بەپێی ئاڤێستا و ئەمەش  بووەتە هۆکاری ڕاجودایی لە ڕوانگەی توێژەرانەوە.

• ڤێریانە ڤیجە کوێیە کە زەردەشت لێوەی لەدایكبووە؟
ئێران ویج لە ئاوێستادا بە (اَرَیَنَ وَ ئیجَە) و بە پارتی - ئەشکانی- (آریان ویجن) و بە پارسی ئەمڕۆش (ایران ویج).
واتاکەی: وشه بنەڕەتییەکە (ئەئیریەنە وەئیجە) بووە کە ئاوێستاییە و لە دوو بڕگە پێك دێت:
ئەئیریەنە: وشەیەکی ئاوێستاییە و واتای وڵاتی ئاریا (ئێران) دەگرێتەوە.
وەئیجە: وشەیەکی سانسکریتییە و واتای: (تۆو و توخم) دەگەیەنێت، کەواتە پێکەوە واتای توخم و نەژادی ئاریەکان دەگەیەنێت.
پیرۆزی ئەم شوێنە لە ئاستێکی فرە پیرۆزدایە و لەم ڕوانگەیەشەوە لە ئاوێستادا: ڤەندیدات: ڤارگەردی ١: بڕگەی ١ – ٢ دەلێت:
"۱. ئاهورامەزدا بە زەردەشت سیپتامای گوت: (ئەی زەردەشت سیپتاما! من شوێنی نیشتەجێ بوونم ئافراندووە، کە ئارامی دەبەخشن گەر خوشییەکی کەمیش بێت تیایاندا، هەر چەندە من شوێنی نیشتەجێ بوون نائافرێنم ئەی زەردەشت سیپتاما کە گشت  گێتی ماددییەت مانەوەی دەست دەکەوێت لە ئاریانام ـ وایدجا (ئێران ویچ).
۲. یەکەم، لەناو باشترین وڵات و شوێنە نیشتەجێیەکاندا کە من ئاهورامەزدا ئافراندوومن،  ئاریانام ـ وایدجا (ئێران ویچ)ـە لەگەڵ ڕووباری ڤاهفی ـ داتیا (دائیتی = دیتا). ئەو دەم ئەنگرەمینو (هێزی خراپەیە و بۆ ئەهریمەن دەگەڕێتەوە "شەیتان") ماری سووری تێکدەر (لەناوبەر)ی ئافراندبوو، وە دروست کراوە شەیتانیەکان (مەبەست لێی وەسفێکە بۆ تایبەتمەندیەکانی کەشوهەوایی  و سروشتی کە گونجاو نەبوون بۆ ئەو شوێنە ـ وڵاتە).
کەواتە باشترین شوێنێك کە ئاهورامەزدا بەدیهێنابێت لەم ڕوانگە زەردەشتییەتەوە، هەمان ئەو جێیەیە کە ئێمە بە شوێنیدا وێڵین!
گرنگی ئەم شوێنە لەوەدایە کە هەر کاتێك بە دروستی زانیمان ئەمە کوێیە، ئەوە مەڵبەندی زەردەشتیشمان بۆ ئاشکرا دەبێت، چونکە لە ئاڤێستادا: یەسنا: هاتی ٩: بڕگەی ١٤ ـدا دەڵێت:
"ئەی (زەردەشت) ئەی ناوداری (ئیران ویچ) تۆ بووی کە یەکەم جار نزای (ئەهونە و ئێریە)ت، بە چوار دەنگ هەڵبەست و نیوەی دووەمی ئەو نزایەت بە دەنگی بەرز و ئاهەنگی بڵند خوێندەوە."
بۆیە من لێرەدا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ چوار شوێن دەگەڕێم، (ناوچەی ئێران ویچ، شاری ڕەگا، ڕووباری دائیتی، دەریای چیچیست).

• کۆچی ئارییەکان:
ئارییەکان ئەو خێڵە کۆچەریانەن کە لە مێژەوە لە چەندین قۆناغدا، لە باکووری ئەوروپا یاخود باشووری ڕووسیاوە کۆچیان کردووە. بە گەیشتنیان بۆ دەڤەری ئێران ویچ دەستەیەکیان بەرەو هیندستان ڕۆیشتوون، هەندێکیشیان لە ناوچەی هەرات و خۆراسان نیشتەجێ بوون، دەستەیەکیشیان لە ڕێگەی (هشترخان) و (کەریمە) بەرەو کوردستان و ئازەربایجان کۆچیان کردووە.
هۆزە ئارییەکان لە کاتی کۆچکردنیاندا لە شوێنی جارانی خۆیانەوە بەرەو ئێران و هیند ڕۆیشتن، لە شوێنەوارە (ویدائی)ـیەکاندا، گەلێك لێكچوونی هاوبەش لەناو بیروباوەڕی ئارییەکانی ئێراندا بەرچاو دەکەوێت.
مێژوونووسی بەناوبانگی کورد (موحەمەد مەردۆخی کوردستانی) دەربارەی ناوی ئاری دەڵێت:
"وشەی ئاری لە دوو بڕگە پێك هاتووە، (ئار) و (ی)، کە لە زمانی کوردی و پارسی دێریندا یەك سەرچاوەن بە واتای ئاگر دێت. هەروەها وشەکانی (ئایر، ئاور، ئاهر، ئاهێر، ئاتر، ئاگر) گشتی لە شێوە زمانە کوردییەکاندا بە واتای ئاگر دێت کە ئێستاش هەر بەم واتایە دێت، لە زمانی پارسی دێرینیشدا ئاگر بە واتای (هێر، ئاذر، ئاتر، ئاگر) هاتووە.
(هارا، هورید، هیدبر، ئازەریر، نەوزەر، نەونازەر، نازرئاباد، ئازەر ئابادیان، ئازار ئابادەگان، ئاگردار، ئاتراب، ئاتروپاتین، ئاترەباتەکبین، ئەوروپا).
هەروەها لە دواییدا (ئاخگر، ئەستێر، ئاستارە، ئاهور) گشت ئەم وشانە لە (ئار)ەوە هاتوون کە واتاکەی (ئاگر)ـە. وشەی ئاریش بە واتای ئاگری یاخود ئاگر پەرست دێت، کە پێکەوە دەبێتە (ئاریانی) یاخود (ئاگرپەرستان)، چونکە ئەم کۆمەڵە ئاگرپەرست بوون و پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ئاگردا هەبووە".
محمود طلوعیش کە نووسەری پەڕتووکی (فرهنگ جامع سیاسی)ـیە لە دووتوێی پەڕتووکەکەیدا دەربارەی ئەم واژەیە گوتویەتی:
"ناوی ئاری بە واتای شەریف دێت و لە (ئاوێستا)دا بە هەمان واتاوە هاتووە".
                                * * *
طلوعی بەردەوام دەبێت و دەڵێت:
"هەروەك لە سەرچاوە مێژووییەکاندا باس کراوە، ئارییەکان لە هەزارەی چوارەمی بەر لە مەسیح، لە باشووری (ڕووسیا)وە بەسەر باکووری کافکاس و دەریای (ڕەش)ـدا هاتوونەتە خۆرئاوای ئاسیا، هەر کە هاتوون، بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان ڕوویان کردووەتە ئەورووپا و نەتەوەکانی ئەوێیان لێ دروست بووە، بەشەکەی دیکەیان هاتوونەتە خۆرئاوای نزیك و هەتاوەکوو باشووری هیندوستان ڕۆیشتوون، ئەم بەشەیان کە بەرەو ئاسیا بوونەتەوە لە (تورکمانستان)ـی ئەمڕۆدا، ماوەی هەزار ساڵێك ماونەتەوە، پاشان ڕوویان کردووەتە باشووری ئێران، ماوەیەکیش لە باشووری ئێراندا ماونەتەوە ئینجا بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بەرەو شاخی (هیمالایا) ڕۆیشتوون و لە (هیندوستان و پەنچاپ)ـی ئێستادا گیرساونەتەوە، بەشەکەی دیکەشیان بەناو (ئێران)ـدا بڵاوەیان لێ کردووە، ئەم بەشەیان پاش بڵاوبوونەوەیان زۆر بوون و دەسەڵاتیان پەرەیسەندووە، ئەوانەیان لە ناوچە دەشتاییەکانی ئێراندا نیشتەجێ بوون و بە (پارس) ناسراون، ئەوانەشیان بە ڕەوشتی کۆچەرایەتی ڕوویانکردووەتەوە چیاکانی زاگرۆس، پەل پەل بوونەتەوە و پاشان نەتەوەکانی (لۆلۆ، گۆتی، کاسی، میتانی، سۆباری، خالدی = کالدی، کاردۆش، ماد)یان پێکهێناوە".
یەکێك لەو هۆکارانەی ڕۆڵی لە پێشکەوتن و بەرەو پێشچوونی مێژووی دێرینی ئێراندا بینیوە، کۆچکردنی ئەو کۆچەرانە بوون کە لە باکووری ئێرانەوە بەرەو ناوەڕاست و باشووری کۆچیان کرد. لە پەڕتووکی ئاڤێستادا هاتووە کە ئەو کۆچەرانە بەناوی مەڵبەندەکانیانەوە (ئاریان واج – airaan wag) ناونران و پاش گۆڕانکاری لە ئاوهەوا و هاتنی شەپۆلی ساردەوە؛ دووچاری قات و قڕی بوون و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان؛ کۆچیان بۆ خاکی ئێران کرد.
ئاوێستاش لەم کەشە دواوە و لە ڤەندیدات: ڤارگەردی ١: بڕگەی ٣ـدا دەڵێت:
"دە مانگ بریتی بوون لە زستان؛ و دوو مانگی هاوین، لەم مانگە زستانیانەدا ئاو ساردە و زەوی ساردە، وە لە ناوەڕاستی زستاندا ڕووەکەکان ساردن لەوێ، ناوەڕاستی زستان و کاتێك زستان بەرەو کۆتایی دەڕوات؛ لافاوی مەزن لەوێ دروست دەبن".
مامۆستا موحەمەد ئەمین هەورامانیش لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەیدا (هەورامان)؛ لەم بارەوە دەڵێت:
"مێژووناسان و مێژوونووسان و ئەوانەش کە لە ڕەگ و ڕیشە ناسییەوە، دەستێکی باڵایان هەیە، وەهای بۆ دەچن کە هۆزە ئارییەکان، لە ناوچەیەکدا ژیاون، کە ئەمڕۆ (ئاسیای ناوەندی – مەرکەزی) پێی دەگوترێت و لەوێوە، بەرەو ڕۆژئاوا و بەرەو خواروو، لە ماوەیەکی درێژخایەندا کۆچیان کردووە".

• گەیشتن بە دەڤەری ئیران ویچ:
بە پێی ئەو نووسینانەی لە ئاوێستادا هاتووە، چوونەتە سەغد و مەرۆ و بەڵخ و هەرات و کابول، پاشان بۆ ڕەخج و هیرمەند چوون، بەڵام دەریاچەی زرنکا بووەتە هۆی نەپەڕینەوەیان، بۆیە بەرەو سیستان و بەشی خۆرئاوای ڕۆیشتوون بۆ ویلایەتەکانی خوارووی خۆراسان و بەشی دەماوەند و ڕەی.
لەمەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی بێگومان دەبێت ئیران ویچ ئەو شوێنەیە کە ئارییەکان لە سەرەتای هاتنیان بۆ ناوچەکە تیایدا گیرساونەتەوە، بێگومان ئەو شوێنەش دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ئێرانی ئێستا و بە نزیکی ناوەڕاستی ئێرانی دێرین!
مامۆستا جەلیل عەبباسیش بە هەمان جۆر دەڵێت:
"ئیریەن ڤاچ بەو کەسانە گوتراوە (کە نیشتەجێی هەمیشەیی ناوەندی ئێرانی دێرین (ئێرانویچ) بوونە)، کە دەڵێین ئاریان ڤاچ؛ واتە دانیشتوانی ڕەسەن و سەقامگرتووی ئێران ویچ کە دەکاتە [ناوەندی ئێرانی دێرین].
مامۆستا هەڵبەست عەلیش وردتر وێناکردنی ناوچەکەمان بۆ دەکات و دەتوانین گوتەکانی مامۆستا جەلیلیش لەگەڵ مامۆستا هەڵبەستدا پێکەوە ببەستین، ئەویش بەم جۆرە باسی لێوە کردووە:
"گەورەی کاهینە زەردەشتییەکان (زارایۆشترۆتما) دەڵێت:
زەردەشت لە (ڕاغا – Ragha) نیشتەجێ بووە، لە سەدەکانی (٩ – ١٢)، پەڕتووکە زەردەشتییەکان ناوەڕاستی فارس (ڕاغا - Ragha)یان بە چەندین شێوە واتا کردووە، بە چەندین ناوچەی جیاواز لێکداوەتەوە لە خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئێران، وشەی (ڕاغا - Ragha) بە واتای (ڕووتەخت، بان، لێوار، لێژ) دێت، کە تێبینی کراوترین وەسف بۆ ئەم شوێنە لە دەقەکانی ئاوێستا پێی گەیشتوون بریتییە لە (ڕخج – Arachosia)، کە بانێکە لە نێوان (ئێران و ئەفغانستان و پاکستان)".
وەسفەکان بە گشتی ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئیران ویچ ناوچەیەکی گەلێك لەوە فراوانترە کە بەشێك لە توێژەران پەیان پێ بردووە، بۆ نموونە کەسانێك هێندە بچووکیان کردووەتەوە کە بە گوندێکی نزیك بە گۆلی ئورومیە دایانناوە، بەڵام ڕاستتر ئەوەیە، کە ئێران ویچ ناوچەیەکی فراوانە کە ئارییەکان ڕوویان تێ کرد، هەردوو ڕووباری دەرەجە و دائیتی و ڕاغاش سەر بە هەمان ناوچەن، واتە ئیران ویچ جەمکەرەوەی گشتیانە!
ئیستا با بە هەمان هێڵکاریەکەی جیمیدیدا بڕۆین بزانین چۆن دەردەچێت، بەڵام لە جیاتی جێگرەوەیەك بۆ ئورمیە دادەنێین:
• ئاشو زەردەشت لە کوێ لەدایكبووە؟
- لە ماڵی پورشاسپ.
• ماڵی پورشاسپ لە کوێیە؟
- لە کەناری ڕووباری دارجە "پریان".
• ڕووباری دارجە "پریان" لە کوێیە؟
- لقێکە لە ڕووباری دائیتی "هیرمەند".
• ڕووباری دائیتی "هیرمەند" سەرچاوەکەی لە کوێیە؟
- لە ئێران ویچ. 
• ئێران ویچ لە کوێیە؟
- لە ناوەڕاستی ئێرانی دێرینە.

ئێستا ئەگەر ئێمە بێین هەژماری ئێرانی دێرین بکەین، دەبێت شوێنێك بدۆزینەوە بە ناوی ڕاغا یاخود نزیك بێت لەو ناوەوە.
ئەوەی قسەی لێ کراوە سێ شوێنە:
• مەراغە: لە باشووری خۆرهەڵاتی دەریاچەی ئورومییە.
• ڕەی: نزیك بە تارانی ئێستا و نزیکی لە ئاترۆپاتکانەوە.
• ئەو شوێنەی کە من مەبەستمە و زۆر کەم باس کراوە، کە ئەویش ڕخجە.
وەك گوتم ڕای دروست و قەناعەتی خۆم و زۆربەی ئەو باسانەی کە سەیرم کردن شوێنەکەیان بە ناوەڕاستی ئێران داوەتە قەڵەم، کەواتە دەبێت ڕاغاش لە هەمان شوێن بێت، کەواتە زۆرینەی ئەو گومانانەی ئێمە بۆ ڕخج دەڕوات!
ڕخج دەکەوێتە نێوان ئێران و ئەفغانستان و پاکستان و وەك دەزانین لەسەردەمی هەخامەنشی و پارتەکان و ساسانیشدا سنووری ئێران لە خۆرهەڵاتەوە داویەتی لە چین و هیند، بۆیە گەر سەرنجێکی وردی بدەین، سەیر دەکەین ڕخج ئەو شوێنە دەکات کە ئێمە بەدوایدا وێڵین.
کەواتە دەبێت ڕووبارێك و لقە ڕووبارێك و دەریاچەیەکیشمان هەبێت لە ناوچەکە هەتاوەکوو بۆچوونەکە زیاتر پشتڕاست بکرێتەوە؟
بەڵێ بە دڵنیاییەوە کە ڕووباری هیرمەندە، کە سەرچاوەکەی لە چەندین لقەوەیە لە خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی ئەفغانستانەوە دێت و دێتەوە بۆ سنووری ئێران لە سیستان بۆ سەر دەریاچەکەی کە ئێمە پێویستمانە بۆ لێکۆڵینەوەکە ئەویش دەبێتە دەریاچەی هاموون لە زابووڵ و ڕووباری هیرمەند دەچێتەوە  بۆ ئەو سنوورە.
ئێمە لەم ناوچەیەی ئیران ویچەدا پێویستمان بە دوو ڕووبارە، بەڵام دوو ڕووبارەکە جیاوازیان تێدایە، دائیتی بە مەزنتر و دەرەجە یاخود دارجەش بە بچووکتر و تەنانەت بە لقێکی دائیتیش داندراوەتەوە، ڤەندیداتی ئاڤێستاش لە ڤارگەردی ١٩: بڕگەی ٤ ـدا دەڵێت: 
"ماڵی پوروشەسب باوکی زەردەشت لەسەر بەرزاییەك لە کەنار ڕووباری دەرەجە بووە".
دەی بێگومان گەر سەرنجی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی ڕخج و زابول و سیستان بدەین، دەقاودەق وێناکردنەکەی مەنزڵگای زەردەشتمان بۆ دەکێشرێت.
هیچ شك و گومانێك ناهێڵێتەوە کە ڕووبارە مەزنەکە هیرمەند یاخود هلمەندە، واتە دائیتی هەمان هیرمەندە، بەلام دەی ئایا دەرەجە کوێیە؟
لە ولایەتی (پەنجشیر)ی وڵاتی ئەفغانستان، لادێیەك هەیە بە ناوی (پریان)ـەوە، ئەم ناوەش لە ڕووباری پریانەوە لێی نراوە، پریان لەگەڵ ڕووباری پەنجشیردا یەك دەگرن و ڕووباری (پریان مشترك) پێك دەهێنن چونکە دواتر لەگەڵ هیرمەندیشدا پێك دێنەوە و دەبنە ڕووباری سیستان.  ئەمانە سەرچاوەی ئاوی شیرینن هەروەها بە جێگایەکی شاخاویدا دەڕۆن، کە لە وەرزی زستاندا بەفر زەخیرە دەبێت لەناو شاخەکان و لە وەرزی گەرمادا بەفرەکە دەتوێتەوە و دەچێتەوە سەر ئاوی ڕووبارەکان، خەڵکی چواردەوری ئەو ڕووبارانە وەکوو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە سوودی لێ وەردەگرن.
بۆیە ئەم ناوچەیە شوێنیکی گەلێك گونجاو بووە بۆ ژیان بە هۆی ڕووبارە زۆرەکانی و ئاوداری و گونجاویشی بۆ بەکارهێنان، هەر بۆیە ڕاستترین واتادان بە ناوی ڕووباری دەرەجە ئەوەیە کە بڵێین هەمان پریانە!
هەروەها هیرمەندیش هەمان دائیتییە، گشت هەڵکەوتە جوگرافییەکانی ناوچەکە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئیریان واچ و دائیتی و دەرەجە پێکهێنەری ئەم ناوچەیە ببن، کە ماڵی باوکی زەردەشتیش لە هەمان جێیە.
پاش ئاشکرابوونی ڕووبارەکان و ناوچەکە بۆ ئێمە، زۆر ئاسانە بزانین کە ئەو دەریاچەیەی بە چیچست یاخود چیچەست ناوی هێندراوە و بە دەریاچەی ئورمییە باسی لێوە کراوەتەوە بێگومان هاموونە!
ئەو بەڕێزانە چونکە تەنها بە ئورمییە لێکدانەوەکانیان وەرگرتووە، ئەمەش زیاتر هۆکارێکی نەتەوەیی هەبووە، زیاتر لێکدانەوەی دیکەیان بەلاوە پەسەند نەبووە!
بەڵام دەبێت ئێمە بزانین، ئەمە جارێك باسی ئاریی و ئیندییە، بە هیچ جۆرێك باس لەوە نەکراوە ئەمە پارسە کوردە بەلوجە و ...هتد.
واتە پێویستە ئەوە لە مێشکماندا بنەخشێنین کە لەو قۆناغەدا نەتەوەگەرایی وەکوو ئێستا نەبووە، ئاریی بوون گشتیان، ئەمەش کۆچیان بووە بۆ ناوچەکە، بۆیە بەهیوام ئەو بەڕێزانە تێبگەن، بە لەدایكبوون و گەراندنەوەی زەردەشت بۆ ئەو ناوچەیە، دژایەتی کورد نییە، بەڵکوو پەی بردنە بەو ڕاستییە مێژووییەی کە ئەو دەم وەك ئێستا ئەو جیاوازییە نەتەوایەتییە نەبووە، بۆیە لە هەرناوچەیەکی ئەو زەمینە بووبێت، وەك ئاری ڕەچاو دەکرێت، نەك وەك ڕکابەری کورد و پارس!
ئێستا با بگەڕێینەوە بۆ شیکارییەکەمان، ئەوە ڕاستییەکی نکوڵی لێ نەکراوە کە دەریاچەی هاموون لە ئایینی زەردەشتیدا جێگەیەکی تایبەتی هەبووە و خاوەن پیرۆزییەکی ئێجگار مەزن بووە و پێیان وەها بووە تۆو (سپێرم)ـی زەردەشت لەناو ئەم دەریاچەیەدایە!
نموونەش بۆ ئەمە، لە ئاڤێستادا یەشتەکانەکە لە فەروەردین یەشت: کوردەی 20: بڕگەی 62ـدا دەڵێت:
"سوپاس و ستایش بۆ فره‌وه‌هره‌كانی چاك و پاك و به‌توانای پارێزكاران كه‌ (99999) كه‌س له‌وان نیگاهبانی ده‌كه‌ن له‌ نوتفه‌ی پاكی (سپیته‌مان زه‌رده‌شت)".
لە پەراوێزی ژمارە (4) لە ئاڤێستاکەی عومەری فارووقیدا دەڵێت:
"له‌ دینی زه‌رده‌شتدا پێیان وایه‌ كه‌ نوتفه‌ی زه‌رده‌شت وا له‌ ده‌ریای هامووندا".
لە لاپەڕەی دواتردا لە کوردەی 22: بڕگەی 65ـدا دەڵێت:
"ئه‌ی سپیته‌مان زه‌رده‌شت، ئه‌و دەمە‌ی كه‌ ئاوه‌كانی ئاوێته‌ له‌گه‌ڵ (فه‌ڕی)ـی مه‌زائیدا له‌ ده‌ریای (فه‌راخ كه‌رت) به‌ره‌و خوار ده‌به‌ن. فرەوەهرەکانی توانای پارێزکاران هەڵدەستن چەنای چەند هەزار - چەنای چەندین دەهەزارها ...".
لە پەراوێزی ژمارە (1) بۆ ڕوونکردنەوەی دەستەواژەی (فه‌راخ كه‌رت) نووسراوە:
"زه‌رده‌شتیه‌كان ده‌ڵێن، نوتفه‌ی زه‌رده‌شت له‌ ئاوی ده‌ریای كیانی (هاموون) دانراوه‌".
کە ئەمەش زیاتر دەمانخاتە گومانەوە بۆ جەخت کردنەوە لەو جێیە کە بۆچی دەبێت نوتفەی زەردەشت لە هاموون بێت، ئەی بۆ نەگوترا لە ئورومییەیە!
هەر چەندە هەندێك نووسەری کوردی هەوڵیان داوە کە هیرمەند و هاموون بچوێنن بە ڕووباری سیروان و بیگێڕنەوە بۆ ئاوی ئاموون و تونی بابای دەربەندیخان، بەڵام ئەوە هیچ پاڵپشتیەکی بەهێزی نییە چونکە زۆر بە ڕوونی باس لە هاموون کراوە و هیچ لێکچوونێك نایبەستێتەوە بە ناوچەی دەربەندیخانەوە بێجگە لە تێکدانی مێژوویەك!
ئەوەی زیاتر وامان لێدەکات کە ئەو گومانە بەرەو دڵنیایی ببەین ئەوەیە کە ئەمیر تەیموری گورگانی (تەیموری لەنگ) کاتێك دەچێت بۆ زابولستان و سەردانی دەکەن دەڵێت:
"کە سەیری من و سەربازەکانمیان دەکرد (زابولیەکان) تۆسقاڵێك ترس لە سەر و سیمایاندا بەدی نەدەکرا، لەوە دەچوو وەکوو مێروولە تێمان بڕوانن. کاتێك ئامادەی ڕۆیشتن بوون، بە مامە پیرەم گوت: تۆ و کوڕەکانت زۆر کەڵەگەتن، ئایا خەڵکی زابولستان گشتیان وەکوو ئێوەن؟ 
وتی: بەڵێ، گشتیان وەك ئێمەن، زابولستان وڵاتی مەردانی ئێرانە!
هەتاوەکوو ئەو ڕۆژە وشەی (ئێران)ـم لە زاری کەس نەبیستبوو".
واتە تەنها خەڵکێك کە وشەی ئێرانیان بەکارهێناوە خەڵکی زابوڵستان بوون، کە ئەمە خۆی نیشانەی پرسیارە کە بۆ تەنها خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەو هەستەیان هەبووە بۆ ئەو وشەیە؟!
هەر چەند تەیموری لەنگ پێی وا بووە کە ئەمەی لە شانامەوە بیستبێت، بەڵام کەتواری ڕووداوەکە گەلێك جوداترە لەوەی ئەمیر تەیمور بۆی چووە، چونکە پاشتر هەر خۆی باسدەکات کە چلۆن بە پاڵەوان باس لە ڕۆستەم و مەردانی ناوچەکە کراوە، کەواتە گیانێکی ئاری بەهێز لەناو خەڵکی زابولدا هەبووە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم هەستەش بە هۆی ئەوەوەیە کە زانیویانە ئەم شوێنە هەر ئیریان ویچە، هەم نزیکە لە ناوچەی لەدایكبوونەکەی زەردەشتەوە!
هەروەها زمانی ئاڤێستا زمانێکی زۆر نزیکە لە سانسکریتییەوە و هەندێك لە ئێرانی ناسەکانیش ڕایان وایە کە زمانی ئاڤێستا زمانی ئێرانی خۆرهەڵاتە (واتە بەرەو خۆرهەڵات).
هەروەها ئەم ناوچەیەش خاڵی بەیەكگەیەنەری چین و هیند و ئێرانی زەمین بووە و دراوسێی هەرێمی سەند و پنجابی پاکستانی ئێستا بووە، ئەمەش زیاتر دەمانخاتە گومانەوە بۆ سووربوون لەسەر گوتەکەی خۆمان.
یەکێکی دیکە لەو بەڵگانەی کە وامان لێدەکات هەست بەوە بکەین زەردەشت لە کوردستان لەدایكنەبووە، ئەویش ئەم تێکستەی ئاڤێستایە:
لە ڤارگەردی 13ـی بڕگەی 1 - 4 ـی ڤەندیداتدا دەڵێت:
"ئەوە چ بوونەوەرێکە لە نیوەشەو هەتاوەکوو بەیانیەکەی دێتە دەرەوە بۆ کوشتنی هەزاران بوونەوەری خراپەکار؟
ئاهورامەزدا وەڵامی دایەوە:
ئەو زیندەوەرە فنهابارا (سەگی دەریا)یە و هەرکەسێك سەگی دەریا بکوژێت ئەوە نەفرەتی ڕەوانی دە نەوەی داهاتووی دەگرێتەوە، ئەگەر ئەم نەوانە بەهۆی ئەم کارەی باپیرە گەورەیانەوە کەفارەتی گوناهەکانیان نەکەن بەرانبەر سراوش و ئەوکەسەی ئەم کارەشی ئەنجامدا (١٠٠٠) قامچی ئەسپی لێدەدرێت کە گوێڕایەڵی دەکات قامچییەکان". 
لێرەدا پێویستە پرسیارێکی گرنگ بکەین ئایا سەگی دەریا لە کوردستاندا هەیە؟ 
هەروەها باشتر پرسیارەکە بکەین ئایا کوردستان دەریایەکی وەهای تێدایە کە ئەو زیندەوەرانەی تێدا بژیت؟ بێگومان نەخێر، بێگومان زەردەشت لە شوێنێك ژیاوە کە دەریای لێبێت نەك ناوچەیەکی شاخاوی وەك کوردستان.





مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از کورد

مشاهده همه