وەجاغکوێر لە چییەوە هاتووە؟

وەجاغکوێر لە چییەوە هاتووە؟

وەجاغکوێر لە چییەوە هاتووە؟

نویسندهئاستانەئاستانە
دو دقیقه برای خواندن ۹۴۵ بازدید ۲۶ اکتبر ۲۰۲۱

وەجاغکوێر لە چییەوە هاتووە؟
 
وەجاغكوێر كە لە هەندێک ناوچەی كوردەواری پێی دەگوترێت «مەرداوی یان مەرد ئاوی»، واتە: ئەو كەسەی كە ئاوەكەی (تۆوەكەی) مردووە و بێ بەرهەمە و نەزۆكە.

وشەكە لە بنەڕەتدا توركییە و بە فارسی بووە بە (ئوجاق) وەها دانراوە کە لە لێكدانی دوو وشەی توركی و فارسی (ئۆت+جاهـ)ـەوە هاتووە. (ئوت) لە زمان و زاراوە توركییەكاندا بە واتای ئاگر دێت، (جاهـ)ـیش هەمان جێی كوردییە و بە واتای «شوێن» دێت، بەم جۆرە (وجاغ) دەبێتە شوێنی ئاگر، جێگای ئاگر، ئاگردان.

وەجاغكوێر مەبەست لێی ئوجاغی كوێرە کە بە واتای كورەی ئاگر دێت. چیرۆكی پشت ئەمە ئەوەیە كە ئاگر لە لای زەردەشتییەكان پیرۆزیەكی زۆری هەبووە و زۆر لەلایان گرنگ بووە و بە كوڕی ئاهورامەزدا «خودا» وێنایان کردووە، بۆیە زۆر ڕێزیان لێ گرتووە. تەنانەت بە دەستەوانە و دەمامک دایانگیرساندووە، هەر بۆیە دەبووایە لە گشت ماڵێكدا شوێنێک هەبووایە بۆ داگیرساندنی ئاگری پیرۆز و ئەمەش تەنیا بۆ ڕەگەزی نێرینە بووە كە ئەم ئاگرە دابگیرسێنێت.
چونكە ژن بە جۆرێك لە جۆرەکان بە گڵاو بینراوە لە چەندین کاتی وەکوو سوڕی مانگانە و منداڵبوونی و بە مردوویی و ...هتد، هەروەها کە ئاستیشی لە خوار نێرەوە هەژمار کراوە و نەدەبووایە نزیكی پیرۆزی لە ڕادەبەدەریان ببێتەوە.

بۆیە هەر ماڵێک كوڕیان نەبووایە، ئاگریان دانەگیرساندووە و خەڵک لە دوورەوە بینیویانە وتوویانە ئەو ماڵە «وجاغی كوێرە» و واتە ئاگری نییە و كوڕیان نییە!

لێرەدا بۆمان دەرەكەوێت كە ئەم جیاوازیکردنە بووەتە هۆکاری جیاوازی نێوان كوڕ و كچ كە دواتر لە كۆمەڵگای كوردیدا ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبووه و  كوڕ لەلای كۆمەڵگەی كوردەواری بەرزتر و بە بایەختر بێت وەكوو لە كچ، بە شێوەیەک کە گشت شتێكیان كردووە  هەتاوەکوو ببنە خاوەنی کوڕ.

نووسینی: هامنۆ هەورامی

#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از کورد

مشاهده همه