ئاڤێستا چۆن دەستکاری کرا؟ «بەشی دووەم»

ئاڤێستا چۆن دەستکاری کرا؟ «بەشی دووەم»

ئاڤێستا چۆن دەستکاری کرا؟ «بەشی دووەم»

نویسندهئاستانەئاستانە
سه دقیقه برای خواندن ۱۳۷۹ بازدید ۲۴ نوامبر ۲۰۲۱

ئاڤێستا چۆن دەستکاری کرا؟
«بەشی دووەم»

لە بەشی ڕابردوودا خوێندنەوەیەکی خێرامان بۆ مێژووی دەستکاری و گۆڕانکارییەکانی ئاڤێستا کرد؛ کە چی بووە هۆکار و بۆچی وەکوو بنەڕەتی خۆی نەمایەوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەوەی لە پێشتردا نووسیمان؛ ڕێڕەوێکی شیکاری و گواستنەوەی سەرچاوەکان بوو دەربارەی، بەڵام ئەمەی ئەم جارەیان دەربارەی دەدوێین؛ بەراوردکردنی چەند نووسخەیەکی وەرگێڕدراوی ئاڤێستان بۆ سەر زمانی کوردی، کە گشتیان لە لایەن کەسایەتی دیار و بەناوبانگی زەردەشتی و زەردەشتناسانەوە کاریان لەسەر کراوە. کەچی ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، گۆڕانکاری و دەستکاری زۆر زەق لە نێوانیاندا ڕوویداوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سەرچاوەی وەرگێڕانی هەریەکەیان جیاواز و جودا بووە لەوەی پێش خۆی!

بۆ لەمەودوا هەر جارەو دەقێک لە دەقە دەستکاریکراوەکان دەخەینە ڕوو، بۆ ئەم جارەش نموونەیەکی دیار نیشانی خوێنەرانی ئازیز دەدەین:

دەقی ئاڤێستا: گاثاو: هاتی ٣١: بڕگەی ١٧

١. عومەری فارووقی لە وەرگێڕانەکەیدا بە ناوی «ئەوێستا نامەی مینەوی زەردەشت، مەتنی فارسی: جەلیل دوستخواه، لە ڕاپۆرتی ئیران شناس: ئیبراهیم پورداوود، چاپی یەکەم، ٢٠٠٢ی لەدایکبوونی مەسیح، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، بڵاوکراوەی دەزگای ئاراس، هەولێر، لاپەڕە ٤٤» دەڵێت:
"ئەی ئەهورا، ‹پرسیارت لێ دەکەم› مەزنترین پەیڕەوی ڕاستی و گەورەترین لایەنگری درۆ کێ هەیە؟ زانایەک پێویستە ‹تـــا› زانیارییەکی بەم چەشنە وەڵام بداتەوە و ئاگامان بکات تا لەمەولا نەزان نەتوانێت کەسێک بخڵەتێنێت. ئەی مەزدا، تۆ ببە بە ئامۆژگاریکار و مامۆستای کردەوەی چاک بۆ ئێمە. نەکەن هەرگیز یەکێک لە ئێوە بە گوتار و ئامۆژگاری درۆپەرست گوێی بدات، چونکە ئەوە (سیاهکار)ە بە کردەوە و گوتاری خۆی دەبێتە هۆی وێرانی خان و مان و گوند و وڵات -ئاهای خەڵکینە-، بێن یەک بگرن و کەرستەی جەنگ ئامادە بکەن و خێڵی درۆپەرستان بە زەبری شەڕ و پەیکار لە وڵاتی خۆتان دەربکەن."

٢. جەلیلی عەباسی ‹ج. قەقنەس› لە وەرگێڕانەکەیدا بە ناوی «ئاڤێستا لەمێژینەترین سروودی کورد، بەرگی یەکەم -گاتا-کان، چاپی یەکەم، ٢٠٠٣ـی لەدایکبوونی مەسیح، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، بڵاوکراوەی دەزگای ئاراس، هەولێر، لاپەڕە ٧٧» دەڵێت:

"کام لەم دوو کەسە «دروستکار یان بەدکار» باشترین ڕێگای گرتووەتە بەر؟ زانا دەبێت نەزانەکان ئاگادار بکاتەوە، نەوەک نەزانێک دەست بکات بە فریودان. ئەی مەزدا، دەبا ئەندێشەی چاک ئاشکرا ببێت و ڕێگامان پیشان بدات."

٣. مەنسووڕی ئیزەد پەنا لە وەرگێڕانەکەیدا بە ناوی «گاتاکان سرودی ئاهورایی زەردەشت، لێکۆڵینەوەی: د. خەسرەو غەزاعی، چاپی پێنجەم، ٢٧١٩ی کوردی، ٣٧٥٧ـی زەردەشتی، ٢٠١٩ـە لەدایکبوونی مەسیح، بڵاوکراوەی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان، ڕێکخراوی موغان بۆ فەلسەفەی زەردەشتی، لاپەڕە ٢٤» دەڵێت:

"لە ڕاستکردار و درۆزن کامیان ڕێگای دروستیان هەڵبژاردووە؟ بەڕاستی ئەوە ڕاستکرداری ڕووناکی بەخشە کە زانیاری دەدا بە خەڵک هەتا بەدکار نەتوانێت خەڵک فریوی لاڕێ بدات، دەسا ئەی ئەهورامەزدا، تۆ ئەندێشەی چاک لە ئێمەدا ئاشکرا بکە."

کەواتە جێگەی خۆیەتی لێرەدا بپرسین، بۆچی بۆ تەنیا دەقێک ئەم تێكەڵی و تێکدانە زەقە لە نوسخە جوداکانی ئاڤێستادا بەدی دەکرێت؟
ئەمە بەسە هەتاوەکوو زەردەشتییەکان تێبگەن شوێن پەیامێک کەوتوون کە وەرگێڕانی گرنگترین پەیامیشیان متمانەی لەسەر نییە!

نووسینی: هامنۆ هەورامی

#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از کورد

مشاهده همه