وحدة الوجود یان ئیلحاد؟
ئاتێیزم یا با بڵێین ئیلحادی هاوچەرخ دەکرێت بە دوو بەشی سەرەکیەوە، جۆری یەکەم ئاتێیزمی بەهێز، باوەڕیان وایە خالقێک نییە بۆ دوست بونی سروشت، سروشت خۆی ئەبەدی و ئەزەلیەو ماوەیەک ناهێڵنەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر چەمکی خالق، نمونەی ئەم ئاتێیستانە (فریدریش نیچە، ژان پۆوڵ سارتەر، کارڵ مارکس و شۆپنهاوەر و فرۆید و زۆری تر) بەڵام جۆری دووەم ئاتێیزمی لاواز باوەڕیان وایە خالق و کەون یەک شتن، سروشت خۆی خودایە و ئەو یاسا چڕ و وردەی هەیەتی هێزی نادیاری خۆیەتی، کە تێگەیشتن لێی زۆر ئاڵۆزە، لە نمونەی جۆری دووەم (ڕێنە دیکارت، سپینوزا، ئەلبێرت ئەنیشتاین و زۆری تر)
ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم پرسی ئەوەیە ئایا چ تەوفیرێک، چ جیاوازیەک هەیە لە نێوان ئیلحادی جۆری دووەم و عەقیدەی وحدة الوجود؟ ئایا تەنها جیاوزەیەکە لە دەربڕیندا نییە؟ کە ئاتێیستەکان دەڵێن خودا و سروشت یەک شتن وباوەڕی وحدة الوجودیش دەڵێن خودا لە مەخلوقاتا تواوەتەوە، خودا لە ناو هەموو گەردێکی ئەم کەونەدایە!!. وەک ئەوەی منصوری حەلاج ئەیوت (أن الحق) یا وەک ابن عربی (صۆفیەکەیان) ئەیوت خودا لە ژێر عەباکەی مندایە، یا ئەڵێ چومە عەرش و بە خودام وت تۆ کێی؟ وتی من تۆم، یا وەک مەولانا کە کڕنوشی بۆ زەردەشتیەک یان ئاژەڵێک ئەبرد و دەیوت خودا لە بوونی ئەویشدایە!!!