میسر... لێکۆڵینەوە لەگەڵ پێشکەشکار شربینی دەکرێت

کچە پێشکەشکاری میسری شربینی لەبەرنامەی "هي وبس" داوای لە ئافرەتان کرد ببن بەباڵاپۆش و واز لە سفوری بێنن ، پاشان ڕووی لەو باڵاپۆشانە کرد کە ئەیانەوێت واز لەباڵاپۆشی بێنن پێی وتن بەهیچ شێوەک کارێکی لەم جۆرەنەکەن ، پاشان ووتی کە ئێوە باڵاپۆشن لە ماڵەوە یان لەهەر شوێنکی تر ئەوە واتا ئێوە 100هەزار جار لە ئێمە باشترن ، وە وتیشی ئەوانەی باڵاپۆش نین شەیتانی نەفسیان بەهێزترە لە باوەڕ و نەفسی خۆیان ، بۆیە داوای لە باڵاپۆشان کرد سوربن لەسەر باڵاپۆشی و وازی لێنەهێنن وە سەرکەون بەسەر شەیتاندا وە وتی ئێوەی باڵاپۆش لەلای خودا لە ئێمە باشترن ، بەهۆی ئەم قسانەی لەلایەن دەزگاکانی میسر هێرشێکی ناڕەوای کرایە سەر و بەپەلە لێژنەی ڕێکخستنی ڕاگەیاند پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کردەوە لەسەر ئەم قسانەی کە هیچ شتێکی ناڕەوای نەوتووە و بێڕێزی و تەشهیری بەکەس نەکردووە ئایە ئەمەیە ئازادی؟

https://arabic.rt.com

9/16/2020 10:33:09 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123