لە داهاتوودا زانست ڕوونی دەکاتەوە!

(خودای بۆشاییەکان) گوتارێکی سواوی مولحیدەکانە، وەك چەکێکی فکری بە شێوازێکی هەڕەمەکیانە لە کاتی گفتوگۆدا بەکاری دەهێنن، گریمانەی ئەم ڕەخنەیە ئەوەیە کە زانست لە داهاتوودا پێویستیەتی خودا ڕوون دەکاتەوە بە فەراهەمکردنی ڕوونکردنەوە بۆ ئەو دیاردانەی کە لە ئێستادا ڕوون نەکراونەتەوە.
زۆرجار بێباوەڕان لە کاتی گفتووگۆدا پێمان دەڵێن هێشتا زانست بەتەواوی پێشنەکەوتووە تا هەموو شتەکان ڕوون بکاتەوە بەڵکو پێش دەکەوێت و لە داهاتوودا ڕوونی دەکاتەوە کە پێویستیمان بە خودا نابێت ئەو کاتە بۆ ڕوونکردنەوەی شتەکان، بە شێوەیەکی بنەڕەتی کاتێك ئێمە لەکاتی گفتوگۆدا دەڵێین هەموو دیزاینکراوێك دیزاینەرێکی هەیە وە دیزاینکار باشترین ڕوونکەرەوەیە بۆ دیزاینبوونی گەردوون، بەڵام کەسی بێباوەڕ دەڵێت هیوا هەیە لە داهاتوویەکی نادیاردا زانست بەرەو پێشەوە بچێت و بەڵگەی دیزاین بە درۆ بخاتەوە. ئەم قسەیەی کەسی بێباوەڕ هیچ نیە جگە لە باوەڕێکی کوێرانەی کورت خایەن بە زانست، (وەکو ئەوە وایە بڵێیت زانست تا ئێستا هیچی نەوتووە لەسەر ئەم بابەتە بەڵام هیوادارین لە داهاتوودا شتێك بڵێت)
خاڵێکی تر ئەوەیە مولحیدان بڕوایان بەغەیبێك کردووە کە هیچ گرەنتیەکی نیە و دژی لۆژیکە، لەهەمان کاتدا ڕەخنە لە موسڵمانان دەگرن بەوەی بڕوایان بە غەیبێك هەیە کە لەڕێگەی سروشەوە دابەزیوە گرەنتی هەیە.
هەندێك جار دەڵێن (زانست دواجار بۆشایی مەعریفیمان دادەخات)، لەڕاستیدا زانست هەمیشە بۆشایی ئەم بۆشاییە داناخات، بەڵکو هەندێك کات بۆشاییەکان  گەورەتر دەکات، سەد ساڵێك لەمەوبەر باوەڕامان وابوو کە خانە دڵۆپێکی پڕۆتۆپلازمە، بەڵام دوای ئەوە ئاگاییەکی گەورەمان پەیدا کرد لە هەمبەر سیستمی کۆد کردنی زانیاری لە هەموو خانەکاندا، ئەم دۆزینەوەیە لەباتی ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە بۆشایی لە تێگەیشتنماندا فراوانتر کرد دەربارەی چۆنیەتی پەیدابوونی یەکەم خانە.

8/30/2020 3:20:03 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123