هەستی خوا پەرستی لە مرۆڤدا

یەكێك لەو کەسانەى کە دەیانویست ئەو هەستە لە سنگییاندا لەبار بەرن، کەچى سەرنەکەوتن، فەیلەسوف (برتراند ڕاسڵ) بوو، یەکێک لە ناودارترینەکانی سەدەى بیستەم.
 ئەو دەڵێت: ( هیچ شتێک ناتوانێت یەکپارچەیی دڵی مرۆڤ کون بکات مەگەر شتێکى تێرکەرى زۆر بەرزى وەک ئەو خۆشەویستییەى کە مامۆستا ئاینییەکان مزگێنى پێ دەدەن بە خەڵکی ). هەر تەنیا ئەم
هەستەیە کە خۆشبەختى تێربوون دەبەخشێت بە مرۆڤ، ئارامى دڵ و هەواگۆڕکێی ڕۆح دەداتە خاوەنەکەى بەبێ ئەوەى توشى کرژبوونى بەردەوام ببێت.
ھەروەھا  ئیبن قەییم دەڵێت: (لە دڵدا پشێوییەک هەیە کە هیچ چارى ناکات ڕووکردنە خوا نەبێـت.
ترسێکى تێدایە کە تەنها هاوڕێیەتیکردن لە خەڵوەتدا دەیڕەوێنێتەوە.
خەمێک هەیە کە تەنها بە ناسین و مامەڵەى دروست دەڕوات.
لەرزشێکى تێدایە کە بە هیچ ناسرەوێت بە ڕاکردن نەبێت بۆلاى.
شەڕاڕەیى ئاگرى داخ و پەژارەیەکى تێدایە کە بە هیچ ناکوژێتەوە مەگەر بە ڕازیبوون بە فەرمان و قەزا و نەهییەکانى و خۆگرتن لەسەر ناڕەحەتییەکان تا ئەو کاتەى پێی شاد دەبینەوە).
لە کتێبی ''براهين وجود الله في النفس والعقل والعلم'' ی دکتۆر سامی عامرییەوە.

9/20/2020 10:17:09 AM

بەشەکانی کورتە وتار

123