ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا باسناکرێت

ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا باسناکرێت، بە بڕیارێکی فەرمی لەمیدیاکانی فەڕەنساوە بڵاوکرایەوە
کەرەستەکانی ڕێگریکردن لە سکپڕبوون  ( منع الحمل ) لە ئێستادا لەفەڕەنسا بەبێ بەرامبەر بەردەستە بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵەوەیە!!!
پێشتر تێچووی ھەموو ئەو کەرەستانەی پێویستن بۆ ڕێگری لە سکپڕبوون وەک حەبی (منع)، بەڕێژەی ١٠٠٪‏ دابینکرابوو بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥بۆ ١٨ ساڵە، بەڵام مانگی ڕابردوو
لەبەرواری٢٧\٨ دا بە بڕیارێکی فەرمی ئەوانەی لەخوار ئەو تەمەنەشدان یاساکە دەیانگرێتەوە .
 ساڵانە نزیکەی ١٠٠٠ حاڵەتی سکپڕبوون لە فەڕەنسا لە نێو ئەو منداڵانەی تەمەنیان ١٢ بۆ ١٤ ساڵە تۆمار دەکرێت کە ٧٧٠ حاڵەتیان بە لەباربردن کۆتای پێدەھێنرێت، ئەمە لە کاتێکدایە تەمەنی ھاوسەرگیری  لە فەڕەنسا بە فەرمی لە ١٨ ساڵیدا  ڕێگەی پیدراوە، بەڵام تەمەنی  ڕێگەپێدراو بۆ پەیوەندی سێکسی ١٥ ساڵییە!
.
سەرچاوە:
https://www.bfmtv.com/societe
https://www.lemonde.fr/societe/article/2

9/16/2020 10:35:48 PM

بەشەکانی کورتە وتار

123