ئیلحاد و تیۆری بەهەڵەدا بردن -٢- تایبه‌ت كردنی شتێكی گشتی:
به پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌م، واته شتێكی گشتی هه‌یه به‌ڵام دوایی تایبه‌ت ده‌كرێ به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری.
هه‌ندێ نموونه له‌سه‌ر ئه‌و موغالهطهیه:
1- به‌نوئیسرائیلی كۆن یان جوله‌كه‌ی ئێستا مرۆڤ بوون تایبه‌ت ده‌كه‌ن به خۆیان، واته لای ئه‌وان به‌س خۆیان مرۆڤن خهڵكیتر مرۆڤ نین، به‌ڵكو ئاژه‌ڵن یان خراپتر له ئاژه‌ڵ، ئێستا لێره‌دا ئه‌و شته گشتییه كه (مرۆڤ بوون)ه كه شتێكی گشتییه و هه‌موو مرۆڤه‌كان تێیدا به‌شدارن به‌ڕه‌نگ و دین و قه‌وم و شوێن و كاتی جیاوازه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هاتوون ئه‌و شته گشتییەیان تایبه‌ت كردووه به خۆیان وبانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن .
2- بۆنموونه هه‌ندێک له بێ دینه‌كان یان دژه ئیسلامه‌كان ده‌ڵێن: ئیسلام دینێكه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خوا‌و به‌س. یان ده‌ڵێن: ئیسلام دینێكی ڕۆحانیه یان ده‌ڵێن: ئیسلام شتێكی تاكه كه‌سییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه ده‌ست وه‌ربداته ژیان و سیاسه‌ت و ئابووری وهكۆمهڵایهتی و ...، كه‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه چۆن ئه‌و موغالهطهیان به‌كارهێنا و ئیسلامێكی گشتی و گشتگیریان كرده تاكه‌كه‌سی و په‌یوه‌ندی تاك به‌خوا یان ڕۆحی .
3- یان بۆ نموونه تایبه‌ت كردنی خوا به بارودۆخێكی دیاریكراوه‌وه، بۆنموونه ده‌ڵێن: خوای گه‌وره گه‌ردوونی دروست كردووه و لێی گه‌ڕاوه، وه‌ك کاتژمێرێک چۆن بۆخۆی كارده‌كات، گه‌ردونیش به‌م شێوه‌ییه خوا لێی گه‌ڕاوه و بۆخۆی كارده‌كات و ده‌ڕوات بەڕێوه.
یان بۆنموون ده‌ڵێن: خوای دونیا و خوای قیامه‌ت یان خوای خێر و خوای شه‌ڕ یان خوای زه‌وی و خوای ئاسمان یان خوای ڕوناكی و خوای تاریكی، ئه‌گه‌ر لێی بڕوانن ئه‌و موغالهطهیان زۆر به‌وردی به‌كارهێناوه، كه هاتوون خوایه‌كی گشتگیر و گشتی به‌سه‌ر هه‌موو شوێن و كات و بارودۆخ و ...، كردویانه به‌خوایه‌ك تایبه‌ت به كاتێك یان شوێنێك یان بارودۆخێكی دیاریكراوه‌وه.
بەپێنووسی صلاح ا‌لدین احمد