بینینی مانگ و تەنزی مولحیدەکان
هەموو سالێک مولحیدو بێ ئایینەکان تانەو تەشەری بیینی مانگ دەخەنە روو، وەکو گومان یاخود گالتەجاری لەسەر دواکەوتوویی موسلمانان، پێشنیار دەکەن: فەرموون لەبەشی زانستی فەلکناسی و ناساو لێرەو لەوێوە لەرێگای ئینتەرنێتەوە دەتوانن مانگ ببینن و شوێنەکەی دیاری بکەن، ئیتر سوپاسی زانست بکەن و چیتر پێویست بە لیژنە ناکەت!
لەڕاستیدا مولحیدەکان گالتەجارن بە عەقلی خۆیان ..
بینینی مانگ لەرۆژی یەکەم و کۆتایی پەیوەستە بەبینینی راستەقینەی مرۆڤ، لامان روونە مانگ وجودی هەیە چ پێویست دەکات شوێنی مانگ دەست نیشان بکرێت بەهەر رێگایەک، بێ ئەوەی ببینرێت! حیکمەت لە بینینی مانگ ئەو (ایاما معدودات)ەیە کە خودا بۆی دیاری کردوین، هەر لەیەکەم بینین بەرۆژوو دەبین کەسەرەتای مانگە، وە لەکۆتایی مانگ دەرکەوتنی مانگی شەوال دێت، کە سێ رۆژی یەکەمی چەژنی رەمەزانە.
.
صوموا لرؤیته وافطروا لرؤیته
وابەستەبوون بە دەقەوە بابەتێکی تەوقیفیە، ئەوەش قاعیدەیەكی جێگیرە کە ھەموو ئەمرێک بۆ واجبێتیە و ھەموو نەھیەکیش بۆ تەحریمە گەر قەرینەی نەبێت. روکاری دەقەکەش بەئاشکرا باسی بینین ئەکا. لەبەر ئەمە کۆی جیھانی ئیسلامی لەسەر ئەمە یەکدەنگن، ئەگەرنا ئەمەی مولحیدێک باسی ئەکا شتێکی تازە نیە و بێگومان بەم ھەموو وڵاتە ئیسلامیە بە عەرەب و تورک و فارس و ھند و کورد و مەغەریبی و ئەفریقی و بۆسنەی و کۆسۆڤۆی و مالیزی و ئیندۆنیزی و ... هتد، دەیان زانای تیایە کە ئەمەیان لاڕوون بێت کە ئەوان دەیڵێن، بەڵام ھەمووان کۆدەنگن لەسەر بینین جونکە لە قاعیدە قورئانیەکە تێگەشتوون. بەمە ناگوترێ دواکەوتویی، بە ھەزم نەکردنی ئەو قائیدەیە دەوترێ تێنەگەشتوویی.
دەرکەوتنی مانگ لەگەل ئاوا بوونی خۆر دەبێت بۆیە بینینی ئەستەمە چونکە بەچەند ساتێکی کەم لەدوای دیارنەمانی خۆر مانگیش وون دەبێت، چونکە تیشکدانەوەی رۆناکی خۆر ماوەیەک دوای ئاوا بوون هەردەمینێت، ئەمەش بینینی مانگ لەو کاتەدا قورس دەکات، بویە زۆرجار هاوێنە (تلسکوب) بەکار دێت لە هەندێ شوینی تایبەت لەسەر زەوی، ئەمیش دیاردەی بینیی مانگ نزیک دەکاتەوە و بینینی ئاسان دەکات.
زۆر لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کەبۆ یەکەمجار زانای موسلمان (ابن هيثم) شەرەفی دۆزینەوەی تلسکۆبی پێدراوە، چونکە ئیبن هەیثەم یەکەم زانابوە کە باسی لە بینینی شتەکاندا کردوە، هەر ئەویش کامیرا (الكمرة)ی داهێناوە، کەله (القمرة) وەریگرتوە، ئەویش بریتیە لەژوریکی تاریک كەبۆ وێنەگرتن بەکاریهناوە، لەم دەرچەیەی ابن هیثمەوە گەیشتین بەتلسکوبی هابل.
لەدوای ئەویش سەرچاوەکان زانای موسلمان (ابو حامد الاسطرلابي) لە سالی 990 هیجردا .
هەردوو زانای هولندی وایتالی ( هانز لیبرچی و گالیلو ) لە سالانی 1608-1610 زیاتر پەرەیان بەم داهێنانەی تلسکوب داوە .
زانیاری زیاتر لەم بەستەرانەوە بخوێنەوە
https://ar.m.wikipedia.org/…/%D8%A3%D8%A8%D9%88_%D8%AD%D8%A…
https://ar.m.wikipedia.org/…/%D8%A7%D8%A8%D9%86_%D8%A7%D9%8…
[10:49 PM, 5/22/2020]